به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌م خوێندکاره که له قۆناغی دوایی به‌شی دوکتۆری هه‌ودای کیمیا وانه‌ی ده‌خوێند، خه‌ڵکی یه‌کێک له گونده‌کانی سه‌ر به شاری به‌دره‌ی پارێزگای ئیلام بووه.
ئه‌گه‌رچی هێشتا هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی مه‌رگی ناوبراو ڕانهگهیێنداراوه، به‌ڵام هه‌ندێک له سه‌رچاوه‌کان هۆکاری مه‌رگی ناوبراو بۆ خۆکوژی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها وتراوه که ناوبراو له‌و خوێندکاره بلیمه‌ته‌کان بووه که له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی زانستی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م، بورسییهکهی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و له دوایین به‌شه‌کانی کۆتایی خوێندن به‌هۆی هه‌ندێک له پرۆژه توێژینه‌وه‌یییه‌کان که بوویه‌تی، له‌ژێر گوشاری هه‌ژاریدا بووه.
خوێندکاری ئیلامی، یه‌کێک له خوێندکاره بلیمه‌ته‌کانی زانستگای کاشان بوو
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا، وته‌بێژی خوێندکاره بورسیهکراوهکان، مه‌رگی ئه‌م خوێندکاره بلیمه‌ته ئیلامییهی به خۆکوژی ناوبرد و وتی: به‌پێی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه که له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له هاوڕێیانی ئه‌م خوێندکاره هه‌بووه، ناوبراو له ماوه‌ی ڕابردوودا تووشی کێشه‌ی ده‌روونی و کێشه‌ی خوێندن بووه.
حسێنی زیادی کرد: به‌پێی وته‌ی چه‌ن که‌س له هاوڕێ نزیکه‌کانی ناوبراو له زانستگای کاشان، ئه‌وان هۆکاری خۆکوژیی ناوبراویان به خۆڕاگرنهبوونی ئه‌م خوێندکاره بلیمه‌ته هه‌مبه‌ر به گوشاره دارایی، ڕۆحی و ده‌روونییه‌کان له‌ماوه‌ی دوو حه‌وته‌ی ڕابردوو ناوبرد.
حسێنی، ئه‌م خوێندکاره‌ی له که‌سانی بلیمه‌ت و شاره‌زا زانی و ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی گوشاره ڕۆحی و ڕه‌وانییه‌کان بۆ سه‌ر هه‌موو خوێندکارانی بورسیه هه‌یه، به‌ڵام به‌پێی ده‌فرایه‌تیی که‌سه‌کان، هه‌ر که‌س به‌جۆریک کاردانه‌وه هه‌مبه‌ر به کێشه‌کان ده‌نوێنێت و هه‌ر بۆیه ئه‌م گوشارانه، بووه‌ته هۆی خۆکوژیی ئه‌م خوێندکاره.
ناوبراو به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که خوێندکارانی بورسیه، هیچ چه‌شنه یارمه‌تییه‌کی داراییان پێ نادرێت، ڕایگه‌یاند: سه‌یر ئه‌وه‌یه که ئه‌م که‌سه ساڵی پێشیش وه‌ها بیرۆکه‌یه‌کی له‌مێشکدا بوو و ئێمه‌یش دڵخۆشیمان دایه‌وه که که‌شێکی باشتری بۆ ده‌ڕه‌خسێنین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م به‌ڵێنه جێبه‌جێ نه‌کرا که بوو به هۆی ڕوودانی وه‌ها کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن.
وته‌بێژی خوێندکارانی بورسیه وتی: دوو ساڵه که گوشار بۆسه‌ر خوێندکارانی بورسیه زۆرتر بووه و بوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م خوێندکاره نه‌توانێت هه‌مبه‌ر به گوشاره‌کان ده‌وام بهێنێت.
به‌پێی کوردپرێس، به‌رپرسانی زانستگای کاشان و دیکه‌ی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان هێشتاکه سه‌باره‌ت به هۆکاری مه‌رگی ئه‌م خوێندکاره هیچ شتێکیان ڕانه‌گه‌یاندووه.
کۆدی بابه‌ت: 58571 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۶ | کاتژمێر: 11 : 11
برچسب:
نویسنده: استخدام کار