به‌پێی هەواڵی کوردپرێس، بەگێڕانەوە له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی نووسینگه‌ی رێبه‌ری، ئیواره‌ی دوێنێ ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی لەگەڵ ژمارەیەک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی 7 پووشپه‌ڕی ساڵی 1360 و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی پارێزه‌ری حه‌ره‌م و فاتمیون چاوپێکەوتنی کرد.
رێبەری باڵای شۆڕش به ئاماژە بە تێپەڕبوونی 35 ساڵ لەدوای ڕووداوی تیرۆریستیی ته‌قاندنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی حزبی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕۆژی حه‌وتی پووشپه‌ڕی ساڵی 1360دا، وتیان: بکەرانی ئه‌م جینایاتە، کە گرووپێکی تیرۆریستیی زۆر پیسن، ئێستاش له ژێر سێبه‌ری وڵاتانی ئەورووپی و ئه‌مریکی دەژین که پاگەندەی دژایه‌تی لەگەڵ تیرۆریزم ده‌که‌ن.
بەڕێزیان له به‌شێکی دیکە لە قسەکانیاندا سه‌باره‌ت به پرسی پاراستنی حه‌ره‌می ئه‌هلی به‌یت وتیان: ئه‌مه گەلێک شیاوی تێفکرینە که لاوانی ئێرانی و لاوانی دیکەی وڵاتان، ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ دەهێڵن و بۆ وڵاتێکی دیکە دەڕۆن و له‌ڕێگای خودا شه‌ڕ ده‌که‌ن و شه‌هید ده‌بن.
ئایه‌توڵڵا خامنه‌یی هەووەها سه‌باره‌ت به ڕێکخستنی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی وه‌ک داعش ڕایانگه‌یاند که پێکهاتنی گرووپه‌کانی له‌م چه‌شنه شێوه‌یه‌کی توند و تیژ بۆ به‌ره‌نگاریی له‌گه‌ڵ سیستەمی کۆماری ئیسلامییە.
رێبەری باڵای شۆڕش ڕێکخستنی گرووپە تیرۆریستییەکان وەک داعشیان، نموونەیەک لەم شێوە توندوتیژییانە بۆ بەرەنگاری لەگەڵ سیستەمی ئیسلامی ناوبرد و وتیان: ئامانجی سه‌ره‌کیی ڕێکخستنی گرووپه تیرۆریستی و ته‌کفیرییه‌کان و ئاکارەکانیان له عێراق و سووریا، هێرش بۆ سه‌ر ئێران بوو به‌ڵام هێز و ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو بە هۆی ئه‌وه‌ی که له هه‌مان عێراق و شامدا شکست بهێنن.
ئایەتوڵڵا خامنەیی به ئاماژه به‌وه‌ی که گرووپه تیرۆریستییه‌کان هیچ جیاوازییەک له‌نێوان شیعه و سوننه دانانن و هه‌ر موسڵمانێک کە هاوڕێی شۆڕشی ئیسلامی و دوژمنی ئه‌مریکا بێت ده‌که‌نه ئامانج، ئاماژه‌یان بە ڕووداوەکانی بەحرەین دا و وتیان: له به‌حره‌یندا کێشه لەسەر شیعه یان سوننه بوون نییه، به‌ڵکوو ڕاستیه‌که‌ی حکومه‌تی زاڵمانه‌ی که‌مینه‌یه‌کی چه‌وسێنه‌ره له‌سه‌ر زۆرینەی خەڵک.
پێش وتەکانی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانیش، حوجەتولئیسلام شەهیدی مەحەلاتی، نوێنەری وەلی فەقێ و سەرۆکی ڕێکخراوەی بنەماڵە شەهیدەکان و گیانبەختکردووان بە ئاماژە بە پێویستیی ئاشناکردنەوەی بەرەی گەنج لەگەڵ کەلتووری حەماسە و گیانبەختکردوویی هێزەکانی ئیسلام، ڕایانگەیاند: پێکهێنان و چالاککردنەوەی ناوەندی بڕیاردانی باڵای پەرەپێدان و گەشەی فەرهەنگی لەخۆبردوویی و گیانبەختکردوویی، دروستکردنی بەرەی مەجازی، پەرەدان بە دەستەکانی لەخۆبردووان لە دیکەی کارەکانی بونیادی شەهید بووە.
کۆدی بابه‌ت: 58602 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۶ | کاتژمێر: 17 : 47
برچسب:
نویسنده: استخدام کار