به پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نۆزده‌هه‌مین به‌ش له به‌رنامه‌ی پڕبینه‌ری ته‌له‌فزیۆنیی ماهی عه‌سه‌ل واته مانگی هه‌نگوین له ڕایه‌ڵه‌ی 3ی ته‌له‌فزیۆنی ئێران به ئاماده‌بوونی "فه‌وزییه قوڕه‌یشی" له شاری بۆکان شه‌وی شه‌ممه 5ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ چووه سه‌ر ئانتێنی کەناڵی سێ.
"فوزییه قوڕه‌یشی" یه‌کێک له خاتوونه فه‌رهه‌نگییه خانهنشێنکراوهکان له شاری بۆکان وه‌کوو یارمه‌تیده‌ری نه‌خۆشه‌کانی تووشبووی شێرپه‌نجه له‌م به‌رنامه‌یه‌دا ئاماده بوو.
ناوبراو که چه‌ند ساڵێک له‌وه پێش تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی سینگ بوو، له دوای خه‌باتێکی دژوار وێڕای ئه‌وه‌ی که توانی به‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌دا سه‌رکه‌وتوو بێت، ئه‌نجومه‌نی پاڵپشتیی کردن له نه‌خۆشه‌کانی تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی (صبا) سه‌بای له شاری بۆکان دامه‌زراند.
قوڕه‌یشی له‌م به‌رنامه‌یه‌دا له وەڵامی پرسیاری عه‌لیخانی ئه‌نگێزه‌ی خۆی بۆ ئه‌نجامدانی کاری خێر نه‌خۆشیی خوشکه‌که‌ی ناساند و ڕایگه‌یاند: خوشکی فه‌رهه‌نگیی ته‌مه‌ن 45 ساڵه‌ی من به هۆی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی سینگ گیانی خۆی له ده‌ستدا. له هه‌موو درێژایی ماوه‌ی نه‌خۆشییه‌که‌یدا هه‌نگاو به هەنگاو هاوڕێ و شاهیدی هه‌موو سه‌ختییه‌کانی بووم. به داخه‌وه خوشکه‌که‌م به هۆی دره‌نگ پێزانینی نه‌خۆشیی کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو له درێژه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا وتی: له‌و ڕووه‌وه که به پێی یه‌ک بنه‌مای زانستی که خزمه‌کانی پله‌ی یه‌کی که‌سانی تووشبوو به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ده‌بێت بارودۆخی خۆیان به شێوه‌ی به‌رده‌وام چێک بکه‌ن و تاقیکردنه‌وه و پشکنینی پزیشکیی بۆ جه‌سته‌یان ئه‌نجام بده‌ن، من بۆ ئه‌نجامدانی چێک ئاپی ساڵانه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌م کردبوو و له حاڵێدا که چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مۆڵەتی چالاکیی له یه‌ک ئه‌نجومه‌نی خێرخواز بۆ یارمه‌تیدان به نه‌خۆشه‌کانی تووشبوو به شێرپه‌نجه بووم، به منیان گوت که یه‌ک تۆپه‌ڵه له سینگمدا هه‌یه.
قوڕه‌یشی راشیگه‌یاند: به‌م ڕووداوه ته‌نیا وه‌کوو حیکمه‌تێکی موته‌عالی ڕوانیم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کاتێک نه‌خۆشێک بێته لای من و له په‌رۆشییه‌کانی بۆ کیمیاده‌رمانی و رادیۆتوراپی بدوێت، هه‌ر ئه‌وه‌ی که من ده‌ستی ئه‌و بگرم و بڵێم نیگه‌ران مه‌به، منیش وه‌کوو تۆ بووم، ئه‌و گیانێکی دووپاته ده‌گرێت.
ناوبراو ڕایگه‌یاند: له کۆتایی ساڵی 92ی هه‌تاویدا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سینگ بووم و له‌و کاته‌ی ئێستادا له‌وپه‌ڕی ته‌ندروستیدا هه‌م. هه‌رگیز به عه‌دڵی ئیلاهی گومانم نه‌کرد و نه‌مپرسی بۆچی من؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کاتێک له‌سه‌ر پێ و ته‌ندروست بووم، یه‌ک جار نه‌مپرسی بۆچی من ساغم و که‌سانی دیکه نه‌خۆشن؟ ئێستاش که ته‌ندروستم، هه‌ر خودا شوکر ده‌که‌م.
کۆدی بابه‌ت: 58632 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۷ | کاتژمێر: 11 : 47
برچسب:
نویسنده: استخدام کار