خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی پارێزگاری کوردستان، عەبدولمحەمەد زاهیدی بەبۆنەوەی حەوتەی بەرەنگاربوونەوەی قاچاخی کالا و دراو وێڕای ئاماژەدان بەم بابەتە وتی: ١٢ی پووشپەڕ ساڵوەگەری فەرمانی رێبەری مەزن بۆ بەرەنگاربوونەوەی جیدی لەگەڵ قاچاخی کەلایە و رێبەری مەزن بابەتی زۆر گرنگی سەبارەت بە ئاسەوار و پاشهاتی قاچاخی کەلوپەل و پێویستی بەرەنگاربوونەوەی جیدی لەگەڵ ئەم دیاردەیەدا باس کردووە.

ئەو وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە قاچاخی کەلوپەل دوو بەشی هاتن و چوونی هەیە وتی: هاوردنی قاچاخ بۆ ناوخۆی وڵات زیانێکی بنچینەیی بە بەرهەمی ناوخۆیی دەگەیێنێت، چونکە بی پێدانی هیچ جۆرە باج و پیتاکی ناو گومرگ کالا دێتە وڵاتەوە.

زاهیدی کەم بوونەوەی داهاتەکانی دەوڵەتی بە یەکێکی دیکە لە پاشهاتە خراپەکانی قاچاخی کالا هەژمار کرد و وتی: کەم بوونەوەی داهاتی دەوڵەت بە تەواوەتی پلانەکانی دەوڵەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی گشتی و گەشەپێدانی ژێرخانەکان تووشی کێشە دەکات.

پاریزگاری کوردستان هاوردنی کەلوپەل بە مارکەی ساختە و نەبوونی خزمەتگوزاری پاش فرۆشتن بە خیانەت بە بەکارهێنەری ئەم کەلوپەلە پێناسە کرد و ڕایگەیاند: هاوردنی مادەی خۆراکی و جوانکاری و تەندروستی بەهۆی نەبوون و لەبەرچاو نەگرتنی ستانداردە پێویستەکان، تەندروستی کۆمەڵگا تووشی مەترسی زۆر گەورە دەکات و هەر ئەمەش پێویستی بەرەنگاربوونەوەی جیدی لەگەڵ ئەم باباتە دوو هێندە دەکات.

ناوبراو وتیشی: کەلوپەلی قاچاخی چوونە دەرەوە بریتین لە: سووتەمەنی، ئارد و پێویستیە بنەڕەتییەکانی کۆمەڵگا و قاچاخی ئەم جۆرە کەلوپەلانە بۆ دەرەوەی سنوورەکان لە کاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە کۆمەڵگای خۆمان پێوسیتیان بەم شتانە هەیە.

زاهیدی هەڵنەسەنگاندنی ڕیژەی هەناردە و هاوردە و کێشەی پلاندانانی بە یەکێکی دیکە لە پاشهاتە خراپەکانی قاچاخی کالا هەژمار کرد و وتی: بابەتی مەترسیداری قاچاخی ڕێکخراو و لە ئاستێکی بەربڵاوە کە زیانی زۆر قەربوونەکراو بە جەستەی بەرهەمهێنان و ئابووری وڵات دەگەیێنێت و هەربەم هۆیەوە دەبێت بە جیدی بەرەنگاری ئەم دیاردەیە ببینەوە.

پارێزگاری کوردستان لە بەشێکی دیکە لە وتەکانی خۆیدا ئاماژەی بە ئالوگۆڕی سەرسنوور لە لایەن سنوورنشینانەوە لە قۆناغە جۆراوجۆرە مێژوویەکان دا و وتی: بۆ کەم کردنەوەی قاچاخی کالا دەبێت ئاڵوگۆڕی سنووری یاسایی بکرێت و بەرهەمهێنەرانیش بە بەرزکردنەوەی ئاستی چۆنایەتی بەرهەمەکانی خۆیان و کەم کردنەوەی نرخی کەلوپەلەکان یارمەتی ئەم بابەتە بدەن.

کۆدی بابهت: 58616 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۷ | کاتژمێر: 13 : 56

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 7 تير 1395 ساعت: 18:45

صفحه بندی