به پێی هەواڵی کوردپرێس، لەم بەیاننامەدا هاتووه: لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەندێک بابەتی ناڕاست سەبارەت به مەرگی ئەم خوێندکاره له چەند ڕۆژی ڕابردوودا، زانکۆی کاشان بەدواداچوونی دادگایی له ئاست درۆ و به لاڕێدابردنی ڕای گشتی بۆ خۆی دەپارێزێ.
له دەستچوونی قووتابی دوکتۆری کیمیای زانکۆی کاشان خوالێخۆشبوو ئەیوب ئاقایی بوو به هۆی داخ و کەسەرێکی زۆری کۆمەڵەی زانست و زانکۆیی، بەتایبەت هەڤاڵ، هاوپۆڵ و مامۆستایانی ئەو خوالێخۆشبووە.
خوێندکاری ئیلامی بۆ بورسیەی خوێندن هیچ کێشەیەکی نەبووه
له درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە: زانکۆی کاشان وێڕای دەربڕینی سەرەوخۆشی خۆی لە بنەماڵەی بەڕێزی ئەو خوالێخۆشبووە و دەربڕینی هاوخەمی و ئارەزووی سوکنایی و پاداشی فراوان بۆ ئەو بنەماڵه، ڕایدەگەیێنێت که ئەو خوالێخۆشبووه به گوێرەی ناساندنی له لایەن وەزارەتی زانست، لێکۆڵینەوە و تەکنەلۆژی، خوێندکارەکه بورسیەی قۆناغی دوکتۆری کیمیای شیکاری بووه و هەموو تێچووی خوێندەکەی له لایەن وەزارەتی زانستەوه دابین دەکرا و لەم پەیوەندییەشدا هیچ کێشەیەکی لەگەڵ بورسییەکەی نەبووه و ناوبراو به بێ هیچ کۆسپێک درێژەی به خوێندن داوه.
کەواته زانکۆی کاشان لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەندێک بابەتی ناڕاست، بەدواداچوونی دادگایی له ئاست درۆ و به لاڕێدا بردنی ڕای گشتی بۆ خۆی دەپارێزێ.
سەرەڕای ئەوەیکه له بەیاننامەی زانکۆی کاشان هەندێک دەنگۆی چەند ڕۆژ لەمەوبەر ڕەت کراوەتەوه. بەڵام دیسانیش هیچ ئاماژەیەک به هۆکاری مەرگی ئەم خوێندکاره بلیمەتە ئیلامییه نەکراوه.
به پێی هەواڵی کوردپرێس، لەگەڵ مەرگی ئەم خوێندکاره ئیلامییه له دوو ڕۆژی ڕابردوودا گەلێ دەنگۆی وەکوو خۆکوژی ئەم خوێندکاره له تۆڕه جۆراوجۆره کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و تەنانەت دیمانەگەلێک له زمانی خوێندکارانی هاوپۆلی ئەو خوالێخۆشبوو بڵاو بووەوه.
ڕەتکردنەوەی دەنگۆی خۆکوژی خوالێخۆشبوو ئەیوب ئاقایی
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان له ماوەی ئەم دوو سێ ڕۆژه هەندێک بابەتیان له زمانی بەرپرسانی خوێندکارانی بورسیه لە سەر ئەوەی که خوالێخۆشبوو ئەیوب ئاقایی خوێندکاری بلیمەتی زانکۆی کاشان بۆ جێبەجێ کردنی پرسی بورسییەکەی زۆری هەوڵ داوه، بەڵام بەداخەوه به هیچ ئەنجامێک نەگەیشتووه، بڵاوکردەوە.
هەروەها تۆڕه کۆمەڵایەتییەکان وتەیەکی ئەندامی کۆمەڵەی ئیسلامی خوێندکارانی زانکۆی کاشانیان لەمەڕ خۆکوژی ئەیوب ئاقایی خوێندکاری دوکتۆری کیمیای زانکۆی کاشانیان بڵاوکردەوه که وتبووی: خوالێخۆشبوو ئاقایی چەند خووڵەک بەر له خۆکوژییەکەی که به ژاری سیانۆڕ بووه، پەیوەندی به بنەماڵەکەی خۆیەوه گرتووه و هۆی ئەم بڕیارەی بۆیان باس کردووه.
هەروەها جگه له دەنگۆی باس کراو هەندێ له کۆمەڵە سیاسییەکان و خوێندکارییەکان وەک کۆمەڵەی خوێندکاران و فێرخوازانی بورسیه به قۆزتنەوەی ئەم دەنگۆ و کەشی سازبووە، هەستاون به دەرکردنی بەیاننامەی ئامانجداری سیاسی و هێرشکردنه سەر وەزارەتی زانست.
خوالێخۆشبوو ئەیوب ئاقایی خەڵکی شاری بەدرەی ئیلامه که وەک خوێندکاری بلیمەتی خولی دوایی له بواری کیمیای شیکاری زانکۆی کاشان وانەی دەخوێند.
کۆدی بابهت: 58654 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۷ | کاتژمێر: 21 : 19
برچسب:
نویسنده: استخدام کار