خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له سپۆتنیک، سیاسه‌توانان و یاساناسانی ئه‌ڵمانیایی به سه‌ردانی نووسینگه‌ی دادستێنی گشتیی ئه‌ڵمانیا ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا و ژماره‌یه‌کی دیکه له به‌رپرسانی حکوومه‌تی تورکیای تاوانبار کردووه به جه‌نایه‌تی شه‌ڕی و جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تی له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا.

که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ARDی ئه‌ڵمانیا ڕاپۆرتی دا جگه له سه‌رۆک کۆمار، ژماره‌یه‌کی دیکه له که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کان، له‌وان ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشوو و ئه‌فکان ئاڵا، وه‌زیری ناوخۆی تورکیاش تاوانبار کران. ئه‌م دۆسیه 200 لاپه‌ڕه‌ییه‌ی به‌رپرسانی تورکیای به ئه‌نجامدانی تاوانه ناوبراوه‌کان له ناوچه کوردنشینه‌کانی تورکیا، به‌تایبه‌ت شاری جزیره له پارێزگای شڕنا‌خ، تاوانبار ده‌کات.

دوو یاساناسی ئه‌ڵمانیایی وتوویان که له‌و تاوانانه مه‌رگی 178 که‌سه که زۆربه‌یان خه‌ڵکی سڤیل بوون و له حاڵێکدا که له ترسی تۆپخانه، تانک و فڕۆکه‌کانی سوپای تورکیا له ژێرزه‌وینه‌کان خۆیان شاردبووه‌وه، به زیندوون سووتێندران. دۆسیه‌که بۆ نووسینگه‌ی دادستێنی گشتی کارل سوورئه له باشووری ئه‌ڵمانیا نێردراوه.

به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیایی، نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته، که‌سایه‌تییه زانکۆییه‌کانی ئه‌ڵمانیا و دیکه‌ی وڵاته ئه‌ورووپاییه‌کان و چالاکانی مافی مرۆڤ پشتیوانی له‌م دۆسیه ده‌که‌ن.

سیاسه‌توانان و چالاکانی مافی مرۆڤی ئه‌ڵمانیا له ساڵی 2011ش ئه‌ردۆغانیان تۆمه‌تبار کردووه به جه‌نایه‌تی شه‌ڕی، به‌ڵام دادستێنه ئه‌ڵمانیاییه‌کانی ئه‌و دۆسیه‌یان به له‌به‌رچاوگرتنی پارێزراوی ئه‌ردۆغان که سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بوو، به بێ تاوتوێی داخست.

له‌سه‌ره‌تادا یلپکه نوێنه‌ری په‌رله‌مان له پارتی چه‌پگه‌رای ئه‌ڵمانیا له‌مباره‌وه بۆ سپۆتنیکی ڕاگه‌یاند: "ئێمه نازانین بۆچی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ سه‌باره‌ت به‌م تاوانه، بێ ده‌نگه. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ین کۆمه‌ڵکوژی میلیشیا کورده‌کان له تورکیا جه‌نایه‌تی شه‌ڕی و جه‌نایه‌ت دژی مرۆڤایه‌تییه. هه‌ر بۆیه ئه‌ردۆغان و هاوده‌ستانی له‌م تاوانه ده‌بێ سزا بدرێن."

یلپکه وتیشی: چاوه‌ڕوان ده‌کات نووسینگه‌ی دادستێن هه‌وڵ بدات بۆ تاوتوێ یاسایی "چونکه چه‌ندین به‌ڵگه‌ی پێویست بوونی هه‌یه که ئه‌م تاوانانه ده‌سه‌لمێنێت، له‌وان که‌سانی شایه‌تحاڵ، گرته‌ی ڤیدئۆیی و دیکه‌ی به‌ڵگه جۆراوجۆره‌کان."

کۆدی بابه‌ت: 58793 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۰ | کاتژمێر: 12 : 44

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 10 تير 1395 ساعت: 15:33

صفحه بندی