بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا وێڕای پەشیمانی دەربڕین سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فرۆکەی جیتی ڕووسیا لە ساڵی 2015 (یان بە وتەی خۆی، تەنانەت دەربڕینی ئەسەف) و بانگهێشتکردن بە مەبەستی باشترکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ مۆسکۆ و هەروەها دەربڕینی خواست لە دروستکردنی ئاڵوگۆڕی لە سیاسەتی خۆی هەمبەر بە سووریا و لە ئاکامدا سەرلەنوێ پەیوەندی گرتن لەگەڵ ئیسراییل. وەها بەدی دەکرێت کە بەدوای بونیاتنانەوەی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خۆیە. سیاسەتێک کە بە وتەی هەندێک لە شرۆڤەکاران، ئاکامێکی جگە لە گۆشەگیری، دوژمن داتاشین و قەیرانی دارایی، هیچ شتێک بۆ تورکیا بە دیاری نەهێناوە.
سەنان ئوڵجەن، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە سیاسی و ئابوورییەکانی ئەستەنبۆڵ سەبارەت بە گۆڕانکارییە نوێکان لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا بە ڕۆژنامەی فاینەنشناڵ تایمزی ڕاگەیاند: "سیاسەتی دەرەکیی پێشووی تورکیا لەسەر ئایدۆلۆجیای تورکیا، بە خراپترین شێوە تووشی شکست هاتووە. چەندین ساڵی خایاند تا تورکیا بە ئاکام و دەرەنجامەکانی ئەم سیاسەتەی زانی و بەدوای قەرەبووکردنەوەی بێت."
ئەنوەر ئاکگون، بەڕێوەبەری ناوەندی Global Political Trends لە زانستگای کەلتووری ئەستەنبۆڵیش ڕایگەیاند: "ئەم ئاڵوگۆڕییانە لەوێوە دەست پێدەکەن کە تورکیا بزانێت کە لە ناوچەی پڕ لە ڕق و قینی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتەنیا ماوەتەوە و بەتەواوی گۆشەگیر کراوە. ئەم وڵاتە پێویستی بە دۆزینەوەی هاوپەیمانانی نوێ لە ناوچەکە و هەروەها دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە."
ئارۆن ئێستین، توێژەری شۆرای ئاتلانتیک لەسەر ئەم بڕوایەیە کە شەڕکردنی ڕووسیا لە سووریا، پێگەی ستراتژیکی تورکیای بەرەو قەیران گۆڕاوە. ناوبراو هەروەها جەختی کرد کە تورکیا سیاسەتی لە ناوچەکە لەمەڕ سووریا گۆڕاوە، بەڵام هۆشداری دا کە تورکیا لەناکاو دەس لە پێداگریی خۆی بۆ لەسەرکار وەلانانی بەشار ئەسەد هەڵناگرێت، بەڵکوو هەڵسوکەوتەکانی دیسانەوە ڕەچاو دەکات.
هەندێک لە کارناسان، هۆکاری ئابووریان بۆ گۆڕانکاری لە سیاسەتی تورکیا بێ کاریگەر نازانن. تیم ئەش، شرۆڤەکاری ناوەندی نۆمۆرا دەڵێت: "داڕمانی کەرتی گەشتیاری و کەمبوونەوەی بەدەستهێنانی داهات، ئابووری تورکیای کە بە شێوەیەکی مێژوویی بەستراوە بەم کەرتەەوە، خستووەتە مەترسییەوە. هەروەها لایەنگرانی پارتی دەسەڵاتداری داد و گەشەی لە کەرتی بیناسازی، بانکداری و مڵک و زەوینەکان تووشی زیان کردووە."
بە وتەی هەندێک لە کارناسان، ئەردۆغان کە بەتەواوی لەدوای گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی لە سەرۆک وەزیرانەوە بە سەرۆک کۆماری بە هەبوونی دەسەڵاتی بەڕێوەبردنە، دەیهەوێت گوشارە دەرەکییەکان لەڕێگای ئاڵوگۆڕی لە سیاسەتی دەرەکی و گرتنەپێشی سیاسەتێکی نەرمتر لەسەر خۆی کەم بکاتەوە و لەسەر ئامانجی سەرەکی خۆی تەکریز بکات.
ئاکین ئەنوەر، مامۆستای پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان لە زانکۆی قەدیر هاس ڕایدەگەیەنێت: "هەر چەشنە ئاڵوگۆڕییەک لە سیاسەتی دەرەکی، هۆکاری ناوخۆیی و هەڵبژاردنی هەیە. یەکەمایەتیی ئەردۆغان، گۆڕینی یاسای بنەڕەتی بۆ دەستەبەرکردنی سیستەمی سەرۆک کۆمارییە و بۆ گەیشتن بەم ئامانجە، دەیهەوێت دڵنیا بێت کە گوشاری قەیرانە دەرەکییەکان لەسەری کەمتر بێتەوە تا لە بابەتە ناوخۆییەکان زۆرتر تەکریز بکات."
کۆدی بابهت: 58782 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۰ | کاتژمێر: 12 : 41
برچسب:
نویسنده: استخدام کار