به‌ڵام کێشه لێره‌دایه که ئه‌م عێراقه سێ پارچه له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کانی ئێستا به تایبه‌ت له‌باره‌ی سه‌رده‌می به دوای داعش یه‌ک ناگرێته‌وه. عه‌ره‌به سوننه‌کان، عه‌ره‌به شیعه‌کان و کورده‌کان مومکینه له ڕووی ئایین و ئیتنیکه‌وه له یه‌کتر جیاواز و له ناوچه‌یه‌کی ئاشکرادا نیشته‌جێ بن به‌ڵام ئه‌مه له حاڵێکدایه که له ماوه‌ی هێرشی داعش به‌ملاوه له زه‌وین و ناوچه‌یه‌کی جۆراوجۆر به‌ربڵاو بوونه‌ته‌وه و به توندی له یه‌کتر دابڕاون. چوارچێوه‌ی سنووره ناوخۆییه‌کان و دابه‌شکردنی نادادپه‌روه‌رانه‌ی سه‌رچاوه‌کان له نێوان گرووپه جۆراوجۆره‌کان و له ناو هه‌ریه‌ک له‌و گرووپانه هێشتاکه جێگای ناکۆکییه و جگه له هێڵه ناڕوونه ئایینی و ئیتنیکییه‌کان، کێشهوبهرهیهکی زیاتر بۆ دیاریکردنی دووباره‌ی سنووره‌کان دروست ده‌کات. عێراق له‌بری سێ ناوچه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بۆته تێکه‌ڵاوێک له حکوومه‌ته ته‌واو ناوچه‌ییه‌کان که به دوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و به‌رگری له خۆی بووه له حاڵێکدا که هێشتاکه ده‌ره‌وه‌ستی به به‌غدا هه‌یه و به‌ستێنی شه‌ڕه نوێنه‌رایه‌تییه‌کان له‌و وڵاته‌دایه.
ڕوانینێکی قووڵتر به سێ گرووپی سه‌ره‌کی عێراق دژوارییه‌کانی دیاریکردنی دووباره‌ی سنووره ناوخۆییه‌کان به‌پێی ئایین و ئیتنیک ئاشکرا ده‌کات. ڕه‌نگه کورده‌کان زه‌وینێکی زیاتریان له کارزاری دژه‌داعش وه‌ده‌ست هێنابێت به‌ڵام سنووره ڕاستییه‌کانی ئه‌وان به خوێن و نه‌ک گفتوگۆ نه‌خشێندراون. گرووپه سه‌ره‌کییه عه‌ره‌به سوننه‌کان که حه‌شیمه‌تیان له ناوچه جێناکۆکه‌کان زۆرتره و هه‌روه‌ها ئێزدی و ئاشوورییه‌کان ئه‌و زه‌وینانه سه‌ر به خۆیان ده‌زانن و خوازیاری جۆرێک خۆبه‌ڕێوه‌به‌رین. ژماره‌یه‌ک له‌م گرووپه مه‌ده‌نییانه خوازیاری ته‌ڤل بوون به هه‌رێمی کوردستانن له حاڵێکدا که ژماره‌یه‌کی دیکه‌یان ده‌یانه‌وێت که ته‌ڤل بوونیان له‌گه‌ڵ به‌غدا بپارێزن به‌ڵام هیچ یه‌کیان نایانه‌وێت که ناوچه‌یه‌کی به‌هێز له درێژایی سنووره‌کانیان بێته‌دی.
له نێوان خودی کورده‌کان له‌سه‌ر ناوچه ئیدعاکراوهکان و سه‌رچاوه‌کانیان ناکۆکییه‌کی قووڵ له‌ئارادایه. حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زۆرتر چه‌ندین به‌ش له که‌رکووک و کێڵگه نه‌وتییه‌کانی له‌ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا هه‌یه و ئه‌وه به به‌شێکی زۆر گرینگ له حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌زانێت به‌ڵام پارێزگاری که‌رکووک که خۆی کورد و سه‌ر به حزبی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستانه خوازیاری گۆڕاندنی که‌رکووک به ناوچه‌یه‌کی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ره که ده‌توانێت ته‌ڤلی حکوومه‌تی هه‌رێم بێت یان نه‌بێت. له ناوچه‌ی جێناکۆکی شه‌نگال ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه که له نێوان پارتی دیموکراتی کوردستانی مه‌سعوود بارزانی و گرووپه‌کانی سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)ی ئاماده‌بوو له ناوچه‌که و له‌وان یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و ژماره‌یه‌ک له هێزه ئێزدییه‌کان شه‌ڕ دروست ببێت. ناکۆکییه‌کان له‌باره‌ی یه‌که‌مایه‌تییه سیاسییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌م ته‌نگه‌ژانه پشتڕاست ده‌کاته‌وه. پارتی دیموکراتی کوردستان له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی به‌په‌له‌ی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان پێداگری ده‌کات به‌ڵام له هه‌مان حاڵ‌دا چه‌ندین گرووپی دیکه وه‌کوو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر په‌سه‌ندکردنی یاسای بنه‌ڕه‌تی و لامه‌رکه‌زییه‌تی زیاتر له ناو خودی هه‌رێمی کوردستان داکۆکی ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ری ده‌سته‌به‌ربوونی هه‌رێمێکی عه‌ره‌بی سوننه ته‌نانه‌ت له‌مه‌ش که‌متره. عه‌ره‌به سوننه‌کان که به توندی هه‌ستی ناڕه‌زایه‌تی خۆیانیان له ده‌وڵه‌تی به‌غدا ده‌ربڕیوه، به توندی له یه‌ک دابڕاون و ڕێبه‌ر یان به‌رنامه‌یه‌کی سیاسی هاوبه‌شیان نییه. جگه له ئه‌سیل نۆجه‌یفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا که خوازیاری حکوومه‌تێکی عه‌ره‌بی سوننه‌ی سه‌ربه‌خۆ له نه‌ینه‌وایه، زۆربه‌ی گرووپه‌کانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی سوننه خوازیاری شێوازێکی دیکه له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له پارێزگا پێشوو یان تازهبهدیهاتووهکانن که نیشانه‌ی ڕاستییه‌کانی به دوای داعش بێت. ئه‌م داواکارییانه مۆرێکی پشتڕاستکراو له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی بێ متمانه‌یی ئه‌وان به به‌غدا و هه‌روه‌ها ترسیان له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی شیعه، کورد و گرووپه‌کانی دیکه‌ی عه‌شیره‌ی عه‌ره‌بی سوننه له ناوچه ئازادکراوه‌کانی بنده‌ستی داعشن. ئه‌مه له حاڵێکدایه که بێ متمانه‌یی عه‌ره‌به سوننه‌کان، هه‌ستی ناسیۆنالیزمی عێراقی و پابه‌ندی ئه‌وان به یه‌کپارچه‌یی عێراقی به‌دواوه هه‌یه.
عه‌ره‌به شیعه‌کانیش هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی هه‌رێمێکی شیعه ناده‌ن. گومانێکی تێیدا نییه که پارێزگا باشوورییه‌کانی عێراق هێشتاکه ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌غدا له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌وڕوو ده‌که‌نه‌وه. خه‌ڵکی به‌سره سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کۆنتڕۆڵێکی زیاتریان له‌سه‌ر سه‌رچاوه نه‌وتی و داهاته‌کانیان ببێت و خوازیاری چه‌ندین هه‌ڤیازی و تایبه‌تمه‌ندی هاوشێوه‌ی ئه‌و شته‌ن که حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ساڵی 2003 به‌ره‌ودوا له‌وه به‌هره‌مه‌ند بووه. ناوه‌ندی ئایینی شیعه یان هه‌مان مه‌رجه‌عییه‌تیش پارێزه‌ری خه‌ڵکی شیعه بووه و نفووز و ده‌سه‌ڵاتێکی زۆری له باشووری عێراق هه‌یه و هه‌ستی شوناس و ناوچه‌گه‌رایی شیعی به‌هێزتر ده‌کاته‌وه.
به‌م حاڵه‌شه‌وه عه‌ره‌به شیعه‌کان که نزیک به 60 له‌سه‌دی حه‌شیمه‌تی عێراق پێکده‌هێنن به توندی له یه‌ک دابڕاون. هۆکاری شڵه‌ژاوی سیاسی له به‌غدا تا ئاستێکی زۆر به بۆنه‌ی ڕکابه‌ری ناوه‌نده‌کانی هێزی شیعه‌یه که سه‌ر به ڕێبه‌رانی مه‌زه‌بی و سیاسی خۆجێین که ژماره‌یه‌ک له‌م ڕێبه‌رانه یان له‌ژێر نفووزی ئێران یان لایه‌نگری ناسیۆنالیزمی عێراقین. مه‌رجه‌عییه‌ت ڕۆڵێکی گرینگی له جێگیربوونی په‌یوه‌ندی نێوان شیعه و سوننه له ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی به مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی دووبه‌ره‌کی و ناکۆکی ئایینی هه‌یه.
کێشهوبهرهکانی به‌رده‌م جێگیربوونی پاوه‌جێی له عێراق زیاتر له‌وه‌ی که به بۆنه‌ی سێ پارچه‌بوونی ئه‌و وڵاته بێت، ده‌ره‌نجامی لێکدابڕانی زۆر توندی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگای عێراقه. گرووپه ڕکابه‌ره‌کان نه ته‌نیا به دوای خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری زیاترن به‌ڵکوو بۆ به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه سیاسییه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری خۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌رانی ناوچه‌یی وه‌کوو تورکیا، ئێران و وڵاتانی که‌نداوی فارس گیریان خواردووه و له هه‌مان حاڵ له ڕووی یاسایی و دارایی هێشتاکه دهرهوستیان به به‌غدا هه‌یه. ئه‌م کردار و کرده‌وانه لێکدابڕاوهکان ته‌شه‌نه ده‌سێنێت، ڕێگری له گه‌یشتن به ڕێککه‌وتن ده‌کات و ئاگری شه‌ڕه نوێنه‌رایه‌تی و ته‌نگه‌ژه ناوچه‌ییه‌کان هه‌ڵده‌گیرسێنێت.
له بارودۆخێکی وا هه‌وڵه‌کان بۆ جێگیربوونی پاوه‌جێی ده‌بێ له‌سه‌ر به‌هێزتربوونه‌وه‌ی داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان و ئاشکراکردنی چۆنیه‌تی پێکه‌وه‌ژیانی به‌شه جۆراوجۆره‌کانی سازێنه‌ری وڵات ته‌رکیز بکات. ئه‌م هه‌وڵانه ده‌بێ یه‌که‌مایه‌تی به فیدراڵیزمی ناوچه‌یی و لامه‌رکه‌زییه‌ت به تایبه‌ت له ڕێگای به‌هێزتربوونه‌وه‌ی داموده‌زگا ناوچه‌ییه‌کان و ده‌فرایه‌تی ده‌وڵه‌ته پارێزگایی و ناوچه‌ییه‌کان بدات. ئه‌م هه‌وڵانه هه‌روه‌ها پێویستی به دامه‌زراندنی پارێزگا و ناوچه‌یه‌کی نوێ هه‌یه که کاریگه‌ری له‌سه‌ر گۆڕانکاری زه‌وین و ئاماری و بێ متمانه‌یی دروستبوو له نێوان گرووپه مه‌ده‌نییه جۆراوجۆره‌کان دابنێت. که‌مترین ده‌ره‌نجامی ئه‌م کاره دابه‌ش بوونی دووباره‌ی داهاته ده‌وڵه‌تییه‌کان، گه‌شه و بارودۆخێکی ئه‌منییه که ڕێبه‌رانی ناوچه‌یی له هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌هێزتر ده‌کاته‌وه و جگه له‌مانه گرووپه مه‌ده‌نییه جۆراوجۆره‌کان به ئه‌نجامدانی ڕێککه‌وتنی پێویست له‌گه‌ڵ یه‌کتر هان ده‌دات.
سه‌رچاوه: ئه‌لمانیتۆر
وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری
کۆدی بابه‌ت: 58760 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۰ | کاتژمێر: 12 : 40
برچسب:
نویسنده: استخدام کار