بە پێی هەواڵی کوردپرێس، بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگاریی ئیلام، محەمەد ڕەزا موروارید لە چاوپێکەوتن لەگەڵ پارێزگاری واسیتی عێراق دەریبڕی: ئێستاکە ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا سەرمایەدانەرەکانی ئێران هۆگری بەشداری لە جێبەجێ کردنی گەڵاڵەکانی دەوڵەتی عێراقن بەڵام بە هۆی نائەمنی ئەو وڵاتە دڵەڕاوکێی گەڕانەوەی سەرمایەکانی خۆیان هەیە و دەبێ دەوڵەتی عێراق لەم بوارەدا دەستەبەرییە پێویستەکان ئاراستە بکات.
ناوبراو زیادی کرد: پارێزگای ئیلامیش ئامادەیە لە بوارەکانی ئاراستە کردنی ڕاوێژکاری، ئەنجام دانی توێژینەوە و هەڵسەنگاندنی ژێهاتی، چێکردنی هێڵی گواستنەوە، هەڵبژاردنی سەرمایەدانەر، وەڕێخستنی تۆڕی گاز، گەیاندنی گاز بۆ یەکە پیشەییەکان و ماڵەکان و چێکردنی شوێنی CNG، ئەزموونەکانی خۆی ئاراستەی لایەنی عێراقی بکات.
پارێزگاری ئیلام ئاماژەی بە ٤٣٠ کیلۆمەتر سنووری هاوبەش لەگەڵ وڵاتی عێراق کرد و لەسەر خێرایی بەخشین بە گەشەی ژێرخانەکانی ئەربەعین جەختی کرد و وتی: بە ئاوڕ دانەوە بە هاوشێوەییە فەرهەنگی و ئایینییەکانی نێوان هەردوو پارێزگا پێویستە ئاڵوگۆڕ و هاوکارییە سنوورییەکان بەرز ببێتەوە.
بە وتەی مروارید، ڕێککەوتنامەی زۆر نێوان بەرپرسانی هەردوو پارێزگا لە چاوپێکەوتنە پێشووەکاندا واژۆ کراوە و هەندێکیان جێبەجێ کراون و بۆ هەندێکیشیان هەوڵ و پێوشوێنگرییەکی زۆرتر پێویستە.
ناوبراو دەریبڕی: پێویستە بۆ خێراتر جێبەجێ بوونی ڕێککەوتەکان لە هەردوو پارێزگادا نووسینگەی پارێزگاکەیتر دامەزرێت و ئەم کارە دەبێتە هۆکاری خێرایی لە جێبەجێ کردنی پەسندکراوەکانی نێوان دوو لایەن و گەشەی هاوکارییەکان.
پارێزگاری واسیتیش لەسەر کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بواری نەوت و گاز جەختی کرد و وتی: ئەم پارێزگایە پڕە لە سەرچاوە چڕەکانی نەوت و گاز و تا ئێستا دەکار نەهێنراون و کۆمپانیاکانی ئێران دەتوانن لە وەبەرهێنانی ئەم پاشەکەوتانە و جێبەجێ کردنی گەڵاڵەکان بەشداری بکەن.
مالیک خەلەف وادی زیادی کرد: دەوڵەتی عێراق تێکڕای تێچووی پرۆژەکانی وەئەستۆ گرتووە و کەواتە سەرمایەدانەران سەبارەت بە گەڕانەوەی سەرمایەکانیان نیگەرانییان نەبێت.
کۆدی بابهت: 58836 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۱ | کاتژمێر: 15 : 27
برچسب:
نویسنده: استخدام کار