خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕێوڕەسمێکدا و بە ئامادە بوونی نوێنەری سنە، دیواندەرە و کامیاران، جێگری ئاوەدانکاری پارێزگاری کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شاری پارێزگاری و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی شاری دیواندەرە چەند گەڵاڵەی ئاوەدانکاری لەو شارە گەیشتنە ئاستی وەبەرهێنان و چەند گەڵاڵەش دەست پێکران.

کرانەوەی شاری یاری

ئەم گەڵاڵەیە لە زەوییەک بە پانتایی هەزار و ١٠٠ مەتری چوارگۆش و هەروەها بە گوژمەی زیاتر لە ٩٠٠ میلیۆن تمەن لەلایەن کەرتی تایبەتەوە چێکراوە و ئیمکانات بۆ یاری کردنی منداڵان و گەورەساڵانیش تێیدا تەیار کراوە.

دەسپێکی شەقامی ٢٤ مەتری

هەروەها لە بەشێکی دیکەی شاردا و لە مەیدانی ئیمام (ره) چێکردنی شەقامێکی ٢٤ مەتری دەستی پێکرد. تەهاتۆری ئەم شەقامە ١٥٥٠ مەترە و تێیدا زەوییەکانی هەرەوەزی گوندی و جیهادی کشتوکاڵ بە کاربەری بازرگانی پێناسە دەکرێن.

فازی یەکەم تا شەقامی ١٢ مەتری جێبەجێ دەبێت و فازی دووهەمیش تا شەقامی ساحلی درێژەی دەبێت و گوژمەی پێویست بۆ فازی یەکەم ٨ ملیارد ڕیاڵ بەراورد کراوە.

ئامانجی چێکردنی ئەم شەقامە سڕینەوەی قەرەباڵغی و کۆبوونەوە لە بەشی کۆن و پووترکاوی شار و وەدیهێنانی بەستێن بۆ داڕشتنی گەڵاڵەی شاری و هەروەها باز بوونی گرێی ترافیکی لە بەشی کۆنی شارە.

ڕوونوێنی لە مەیدانی "دایک"

پەیکەرەی "دایک" لەلایەن مامۆستا هادی زیائەدینی پەیکەرەسازی بلیمەتی وڵاتەوە چێکراوە و بەرزاییەکەی ٤ مەتر و ٦٠ سانتیمەترە و ٥ مەتر لە ئاستی زەویدا بەرز دەبێتەوە.

پانتایی مەیدانەکە لە کۆی گشتیدا ٥١٠٠ مەتری چوارگۆشە و بەشی سەرەکی و جێبەجێ کراوی مەیدان ٤٥٤ مەتری چوارگۆشە.

ژێرسازی، جەدوەل دانان، حەسارسازی و پێداویستییەکانی ئەم کارە زیاتر لە ٢٦٠ میلیۆن تمەن تێچووی هەبووە.

هەروەها چێکردنی سێ قوتابخانەی خێرۆمەندان لە گوندەکانی دیواندەرە و چێکردنی پاڵاوگەی ئاوی شاری دیواندەرە دەستی پێکرد.

کۆدی بابهت: 58839 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۱ | کاتژمێر: 15 : 23

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 12 تير 1395 ساعت: 0:26

صفحه بندی