بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین حەقگو لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەمساڵە کشتوکاڵییەدا ٤٢ هەزار دۆنم لە زەوییەکانی شاری بۆکان بۆ بەرهەمی کۆلزا تەرخان کراوە کە پێشبینی دەکرێت مامناوەندی هەر دۆنمێک ٥.٢ تەن بەرهەمی کۆڵزا هەڵبگیرێت.
وتیشی: لەمساڵە کشتوکاڵییەدا پێشبینی دەکرێت پتر لە ٩٠ تەن بەرهەم لە زەوییەکانی کۆڵزا لەم شارەدا هەڵبگیرێت.
حەقگوی ڕایگەیاند: ڕێژەی ئەو زەویانەی کە لەمساڵدا کراون بە کۆڵزا لەچاو ساڵی ڕابردوو دوو هێندە بووە و لەم ڕێژەیەش دوو دۆنم بەهۆی قووڵی زۆری چاندنەکە و هەروەها سەرمابردوویی لەناوچاوە.
ئەو سەبارەت بە نرخی گەرەنتی کراوی کڕینی کۆلزا لە جوتیارانیش وتی: لەمساڵە کشتوکاڵییەدا هەر کیلۆگرام کۆلزا بە نرخی ٢٥ هەزار و ٤٠٠ ڕیاڵ لە جووتیاران دەکردرێت.
ئەو پەرەپێدانی چاندنی کۆلزا و دەنکە رۆنیەکانی وەکوو یەکێک لە سیاسەتەکانی ئابووری خۆڕاگرانەی مەبەستی رێبەری مەزن هەژمار کرد و وتی: بۆ پاڵپشتی لە جوتیاران لەمساڵە کشتوکاڵییەدا بۆ هەر دۆنمێک ٢٥٠ میلیۆن ریاڵ قەرزی کەم سوود لە رێگای بانکی تەوسەعەی میللی پێشکەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری جیهادی کشتوکاڵی بۆکان تیشکی خستەسەر ئەوەی کە: بۆ چاودێری کردنی تەواوی چاندنی کۆلزا لە قۆناغی ئامادەکاری تا ڕادەستکردنی بەرهەمەکە بە کۆمپانیای دەنکە ڕۆنییەکان پلاندانانێکی شیاوی پشتیوانی دانراوە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند: ناساندنی پسپۆڕان وەکوو ئەندازیار و پێدانی قەرزی بێبەرامبەر و ئاسانکاری وەبەرهێنان بەشێک لە ئەم بەرنامەی پاڵپشتیکەرانە پێکدەهێنن.
زیادیشی کرد: هەموو کێڵگەکانی چاندنی کۆلزا لە شاری بۆکان لە لایەن ناوەندی بیمەوە، بیمە کراوە.
شایانی ئاماژەیە کە کۆلزا یەکێکە لە گیا دەنکە ڕۆنییەکان و گرنگییەکی تایبەتی هەیە و لە ناوچە خاوەن کەش و هەوای سازگار دەچیندرێت و هەروەها دەنکی کۆلزا خاوەن ٢٥ تا ٥٥ لەسەد ڕۆن، ١٨ تا ٢٤ لەسەد پرۆتیین و ١٢ تا ٢٠ لەسەد پێستەیە.
کۆدی بابهت: 58840 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۱ | کاتژمێر: 21 : 48
برچسب:
نویسنده: استخدام کار