خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماریی ئێران، حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه و له ئێواره‌خوانی به‌ربانگ له‌گه‌ڵ چالاکوانانی بواری فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ده‌مانهه‌وێت له جیهانی ئه‌مڕۆدا هێزی خۆمان به ده‌سه‌ڵاته‌کانی دیکه بنوێنین، به‌شێکی زۆر له‌م هێزه، له که‌رتی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ردایه.

سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌شێکی زۆر له شانازییه‌کانی ئێرانی له مێژوودا به ده‌ستکه‌وتی چالاکوانانی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر و هۆنه‌رانی به‌ناوبانگی ئێرانی ناوبرد و وتی: کاتێک ده‌توانین له‌گه‌ڵ جیهان هه‌ڵسوکه‌وتێکی دروست بکه‌ین و له هه‌له ناوچه‌یی و جیهانییه‌کان که‌ڵک وه‌ربگرین که به ڕوواڵه‌تی به‌هێز و ڕاسته‌قینه‌ی فه‌رهه‌نگیی ئه‌م خاکه خۆمان بنوێنین.

ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێستا کۆمه‌ڵگای ئێران له بواری ئه‌خلاق، یه‌کگرتوویی، دڵڕهحمی، نزیکی و دووریگرتن له توندوتیژییه‌کان و توندئاژۆییه‌کان پێویستی به چالاکی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری هه‌یه، ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ هونه‌رمه‌ندان به‌باشی ده‌توانن که خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌م بکه‌نه‌وه.

ڕۆحانی به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که هونه‌ری داهێنەرانە له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستی و هێمنایه‌تیی ته‌واودا ده‌کرێت، درێژه‌ی دا: به ده‌ستی له‌رزۆکه‌وه ناکرێت وێنه‌یه‌کی باش و هه‌روه‌ها به دڵێکی ترسناکه‌وه ناکرێت کاری هونه‌ری گه‌وره ڕاده‌ستی کۆمه‌ڵگا بکرێت.

سه‌رۆک کۆماری به جه‌ختکردنه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که له‌مڕۆدا ده‌بێت هه‌ل بۆ ده‌رفه‌تی شیاوی ئاسه‌واره هونه‌رییه‌کان ئاماده بکه‌ین، ڕایگه‌یاند: هه‌موو هه‌وڵی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه که ئه‌م که‌شه بۆ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی کۆمه‌ڵگا ده‌سته‌به‌ر بکه‌ین و ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش ته‌نیا له‌بیری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه یان ئابووردا نییه. ده‌وڵه‌تی ته‌دبیر و ئومێد، له‌بیری خواستی خه‌ڵکدایه که خواستی خه‌ڵکیش ته‌نیا ئابوور و سیاسه‌ت نییه، به‌ڵکوو هونه‌ر و فه‌رهه‌نگیشه.

مه‌هدی فهخیم زاده، ده‌رهێنه‌ری سینه‌ماش له‌م دیداره‌دا له وته‌یه‌کدا به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی که سینه‌ما له هه‌ر خولێکدا، وه‌کوو زایه‌ڵه‌ی ناوه‌رۆکی کۆمه‌ڵگای ئه‌و ده‌وره‌دا به ئه‌ژمار دێت، ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئارامش، عه‌قڵانییه‌ت و پێکه‌وه‌ژیان گهڕاوهتۆ سینه‌ما و قه‌یرانه‌که هه‌تا ڕاده‌یه‌ک دامرکاوهتۆ.

ناوبراو زیادی کرد: سینه‌ماکاران هه‌موو کات له‌گه‌ڵ هه‌مان کێشه‌یه‌ک به‌ره‌وڕوون که ئێوه له قه‌باره‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌دا له‌گه‌ڵی به‌ره‌و ڕوون.

فهخیم زاده هه‌روه‌ها خوازیاری ده‌سته‌به‌ربوونی بارودۆخی پێویست بۆ پیشه‌یی کرانی سینه‌ما بوو.

"تاهیره ئیبد" نووسه‌ری به‌شی منداڵان و مێرمنداڵانیش به ئاماژه به پێویستیی له‌به‌رچاوگرتنی مافه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نووسه‌ران، وتی: ڕوانینێکی دڵخوازانه و نالۆجیکی به توندی زه‌بر له کاری نووسه‌ران ده‌دات و ده‌بێته هۆی که‌م بوونه‌وه‌ی بزوێنه‌کانی نووسه‌ران و هه‌روه‌ها له‌ناوچوونی مافی به‌رده‌نگان.

ناوبراو به بارودۆخی ناله‌باری په‌رتووکخانه گشتییه‌کان و په‌رتووکخانه‌ی فێرگه‌کان ئاماژه‌ی کرد و وتی: په‌رتووکه‌کانی نێو په‌رتووکخانه‌کان، ئه‌و په‌رتووکانه نین که بتوانێت به‌رده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌بێت و پێویسته که پێداچوونه‌وه‌یه‌کی سه‌ره‌کی به‌سه‌ریاندا بکرێت.

کۆدی بابه‌ت: 58908 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۳ | کاتژمێر: 3 : 35

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 13 تير 1395 ساعت: 7:20

صفحه بندی