به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌رپرسانی کونسولخانه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌رێمی کوردستان، لەگەڵ فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکوومەتی هه‌رێم له‌باره‌ی ڕووداوه‌کانی ئه‌مدواییانه له سنووره‌کانی ڕۆژئاوای ئێران‌و و لێدوانه‌کانی فه‌رمانده‌کانی سوپای پاسداران له‌باره‌ی پێکدادانه‌کانیان له‌گه‌ڵ گرووپه دژبه‌ره کورده‌کانی ئێران که له هه‌رێمی کوردستان جێگیرن، دیدار و گفتوگۆیان کرد.
عه‌لی په‌ناهی جێگرى کونسوڵى گشتى کۆمارى ئیسلامى ئێران رایگەیاند کە وڵاتەکەیان بە هیچ شێوەیەک نابێتە مایەى هەڕەشە بۆ سەر هەرێمى کوردستان و گووتى ئەم لێدوانە لێکدانەوەى جیاى بۆ کراوە. ئێمە خوازیارى ئاشتى و سەقامگیرین بۆ هەرێمى کوردستان و سنوورى ئێمە لەگەڵ هەرێمى کوردستان نزیکەى ٤٠٠ کیلومه‌تر درێژە.
ناوبراو لە درێژەى قسەکانیدا سەبارەت بەم لێدوانەکانی جێگری فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانیش، وتى: دڵنیاتان دەکەینەوە کە مەبەستى هەرێمى کوردستان نەبووە، بەڵکوو ئیمە هێرش دەکەینە سەر هەر خاڵێک کە ببێتە مایەى هەڕەشە بۆ سەر کۆمارى ئیسلامى ئێران. کە ئەمەش مافى سروشتى خۆمانە.
هەروا وتى پەیامى ئیمە پەیامى تارانە و کۆمارى ئیسلامى ئیران هەرێمى کوردستان بە دۆستى خۆى دەزانێت و دڵنیابن پەیامى حکومەتى هەرێم و نیگەرانیەکانى ئێوە دەگەیەنینە گەورە بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامى ئێران.
هەردوولا کۆک بوون کە دەکرێ لە رێگەى لیژنەى هاوبەش و بە دیالۆگ گرفتەکان چاسەر بکرێن.
هه‌روه‌ها فەلاح مستەفا بەرپرسى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکوومەت لە دانیشتنێکدا وێڕای ئاماژه به‌وه‌ی که ڕێچاره‌ی سهرنازی کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ناکات، وتی: حکوومه‌تی هه‌رێم به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕێگەچارەى ئاشتى و دیپلۆماسى و پابەندبوونمان بە یاسا نێودەوڵەتیەکان شاندێکی تایبه‌ت پیکهێناوه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسه و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌کانی پێکدادان و هه‌وڵه‌کان بۆ باشتر کردنه‌وه‌ی بارودۆخ و جێگیرکردنی ئاسایش و ئارامش به‌رده‌وامه.
وتیشی: ئەو هەڕەشەیە ڕەت دەکەینەوەو بە هەڵوێستێکى نەگونجاوى دەبینین و دژى پەیوەندی دۆستانەى نێوان هەرێمى کوردستان و کۆمارى ئیسلامى ئیرانە.
ناوبراو زیادیشی کرد: حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەى باوەڕبوون و پابەندبوون بە یاسا نێودەوڵەتیەکان و بنەماى دراوسێیەتى باش و پەیوەندى درێژخایەن بەردەوام هەوڵیداوە کە فاکتەرى ئاشتى و سەقامگیرى بێت لە ناوچەکەدا و نەیویستووە و ڕێگەش نادات خاکى هەرێم دژ بە وڵاتانى دراوسێ بە کاربهێنرێت ئەمەش لە بەرژەوەندى وڵاتانى دراوسێ و هەرێمى کوردستان بووە. بۆیە بەهیچ شێوەیەک زمانى هەڕەشە قەبوڵ ناکەین.
زیادیشی کرد: داوا لە کۆمارى ئیسلامى ئیران دەکەین کە خاکى هەرێمى کوردستان و خەڵکى هەرێمى کوردستان نەکاتە ئامانجى هیچ هەڕەشە و هێرشێک.
کۆدی بابه‌ت: 59000 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۴ | کاتژمێر: 14 : 6
برچسب:
نویسنده: استخدام کار