بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارەی پێنجشەممە و بە بەشداری بەرپرسانی پارێزگا و شارستان و لە پێناو پێشگری لە فرۆشی خاوی مادە کانگاییەکان، کاری چێکرنی کارخانەی درووست کردنی پاژگەلی چیمەنتووی سووک و مۆبلەی شاری لە شارۆچکەی پیشەیی ئاوەنگانی قوروە دەستی پێکرد.
ئەم پرۆژەیە لە زەوییەک بە پانتایی ٢٤ هەزار مەتری دووجا چوە ناو فازی جێبەجێکارییەوە. فازی یەکەم دەفرایتی بەرهەمهێنانی ساڵانە ٣٠٠ هەزار مەتری دووجای هەیە و بۆ ٦٥ کەسیش کار و پێشە دەخولقێنێت.
بەراوردی تێچووی پرۆژەکە لە فازی یەکەم و دووهەمدا ٤٤٠ ملیارد ڕیاڵ لەبەر چاو گیراوە و تەنیا لە فازی یەکەمدا بۆ چێکردنی ١٤٠ ملیارد ڕیاڵ تێچووی دەبێت.
سەرۆکی ڕێکخراوەی پیشەسازی، کانگا و بازرگانی پارێزگای کوردستان لە ڕێوڕەسمەکەدا ئاماژەی بە ئامانجەکانی چێکردنی ئەم کارخانەیە کرد و وتی: ئەم کارخانەیە لە پێناو بەرهەمهێنانی جۆرەکانی جیاوازی کانگایی، پێشگری لە خاو فرۆشی، وەدیهێنانی بایەخی زێدە و کار و پێشەی زۆرتر و گەشەی ئابووری پارێزگا چێدەکرێت.
محەمەد دەرە وزمی وتی پووکەی کانگایی یەکێک لە مادە هەرە زۆرەکانی پارێزگای کوردستانە و زیادی کرد: پارێزگای کوردستان ٢١ کانگای پووکە و ٧ ملیۆن مەتری سێجا پاشەکەوتی بێگومانی هەیە و زۆرترین کانگاکانیشی لە شارستانی قوروەدان.
بە وتەی ناوبراو پووکە لە پارێزگای کوردستاندا بەهۆی نەبوونی پیشەی بەرهەمهێنان لانی زۆرەوە بە شێوەی دانەبەندی دەفرۆشرێت و ساڵی ڕابردوو مۆڵەتی دامەزراندنی بەرهەمهێنانی بەرد و پووکەی کانگایی درایە کۆمپانیای سەرمایەدانەریی گەشە، پیشە سازی و کانگاکانی کەوسەر کە سەر بە ڕێکخراوەی بنکەی شەهیدە.
دەرە وەزمی دەریبڕی: لەم کارخانەیەدا بەرهەمی چیمەنتوویی سووک بە پووکەی کانگایی بۆ کەفپۆش، جەدوەل دانەری، مۆبلەی شاری، کەرستە و دیمەنی بینا، هەموو جۆرێکی دیوار و بلۆک بە گازرەی جۆراوجۆر بەرهەم دەهێنرێت.
کۆدی بابهت: 59007 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۴ | کاتژمێر: 20 : 35
برچسب:
نویسنده: استخدام کار