خرید بک لینک

له‌مدواییانه‌دا هه‌ندێ گۆڕانکاری له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ڕووی داوه و ده‌سه‌ڵاتی کورده‌کانی سووریاش له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵیان له نزیکی سنووره‌کانی باشووری تورکیا زیاتر بۆته‌وه. ئه‌م گۆڕانکارییه بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی شرۆڤه‌کارانی سیاسی و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له شرۆڤه‌کارانی خودی پارتی ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که گۆڕانکارییه‌ک له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له به‌رانبه‌ر سووریا ڕوو ده‌دات. ئه‌م گۆڕانکارییه ده‌توانێت کاریگه‌رییه‌کی زۆر له‌سه‌ر داهاتووی شه‌ڕی سووریا دابنێت و ئێمه به‌م بۆنه‌وه بۆچوونی چوار کارناسی تورکیامان له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌کانی داهاتووی تورکیا له به‌رانبه‌ر سووریا پرسیوه.

ئێمه 20ی جوون له نووسراوه‌یه‌کدا هه‌وڵی تورکیا بۆ دروست کردنی هاوسه‌نگی دووباره له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ده‌نگۆکانی ڕابردوو له‌باره‌ی باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د به شێوازێکی به‌رته‌سک له‌سه‌ر پرسی کوردمان تاوتوێ کرد. تورکیا به شێوازێکی شه‌ڕخوازانه پشتیوانی لۆجستیکی و دارایی له هێزه به‌رهه‌ڵستکاره عه‌ره‌به‌کان له باکووری سووریا ئه‌نجام ده‌دات به‌ڵام سوپای ئه‌و وڵاته له به‌شداریی له شه‌ڕ دووری گرتووه. ده‌نگی گشتی له تورکیا جیاوازه و ڕه‌زامه‌ند به ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربه‌خۆی ئه‌و وڵاته له شه‌ڕی سووریا نییه به‌ڵام ته‌رکیزی خه‌ڵکی تورکیا هاوشێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌که که له‌لایه‌ن هێزه سه‌ربازییه کوردییه‌کانی سووریا تورکیای له‌خۆ گرتۆته‌وه. ئه‌م هێزانه به پارتی کرێکارانی کوردستان یان هه‌مان په‌که‌که نزیکن که گرووپێکی چه‌پڕه‌و و ناسیۆنالیستی کورد بوونه و له ده‌یه‌ی 1980 به‌ملاوه له‌گه‌ڵ سوپای تورکیا له شه‌ڕدا بوونه. هه‌ندێ جار له ڕابردوو له نێوان تورکیا و په‌که‌که ئاگربڕ و دانوستان ئه‌نجام دراوه به‌ڵام له ئێستادا دوو لایه‌ن تووشی شه‌ڕێکی مه‌رگهێنه‌ر هاتوونه. گرووپه کوردییه‌کانی سووریا چه‌ندین ناوی جیاوازیان هه‌یه که له‌م نێوانه‌دا ده‌کرێ به پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD)، یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG) و هێزه‌کانی سووریای دیموکراتیک ئاماژه بکرێت به‌ڵام په‌یوه‌ندی ئه‌و گرووپانه له‌گه‌ڵ په‌که‌که نکۆڵی له‌سه‌ر ناکرێت. له ڕوانگه‌ی تورکیاوه مانای ئه‌م بابه‌ته به‌هێزبوونه‌وه‌ی هێزێکی به‌رهه‌ڵستکار له درێژایی سنووره باشوورییه‌کانی وڵاتی خۆیه. له خواره‌وه چوار کارناسی به‌ناوبانگی تورکیا له جیهانی ڕۆژنامه‌وانی، ناوه‌ندی ئاکادیمی و هه‌روه‌ها ناوه‌ندی ئایدیۆلۆژیکی، بۆچوونی خۆیانیان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری گۆڕاندن له سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له به‌رانبه‌ر سووریا و چۆنیه‌تی ئه‌م گۆڕانکارییه بۆ ئێمه ڕاگه‌یاندووه.

سنان ئۆلجه‌ن[1]: به‌راورده‌کانی ئه‌نقه‌ره گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه

سیاسه‌ته‌کانی تورکیا له به‌رانبه‌ر سووریا ڕوو له گۆڕانکارییه. وه‌لاوه‌نانی ئه‌حمه‌د داوودئۆغڵۆ له پۆستی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا که به بۆچوونی هه‌ندێ که‌س نژیارڤانی سه‌ره‌کی سیاسه‌ته دژوار و بهرزهفڕینهکانی تورکیا له به‌رانبه‌ر سووریا له قه‌ڵه‌م ده‌درێت، ئه‌م گۆڕانکارییه ئاسانتر ده‌کاته‌وه به‌ڵام ئه‌نگێزه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م گۆڕانکارییه هه‌ندێ شتی دیکه‌یه.

تورکیا ده‌یه‌وێت که خۆی له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کانی ئێستا ڕێکبخات؛ هه‌ندێ ڕاستی وه‌کوو ئه‌وه‌ی که ئه‌سه‌د هێشتاکه سه‌ره‌ڕای سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌کان بۆ له‌ناوچوونی، به هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی ته‌واوه‌وه له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ماوه‌ته‌وه. سه‌رهه‌ڵدانی داعش‌یش بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ته‌رکیزی هاوپه‌یمانانی تورکیا چیتر له‌سه‌ر گۆڕاندنی حکوومه‌تی سووریا نه‌بێت. به‌م شێوازه تورکیا به به‌دواداچوونی به‌رنامه‌ی گۆڕاندنی حکوومه‌تی سووریا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو تووشی گۆشه‌گیری هاتووه له حاڵێکدا که ئه‌م به‌رنامه به بۆنه‌ی پشتیوانی تێکده‌رانه‌ی مۆسکۆ و تاران له ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د له ده‌ره‌نجامدا بێ ده‌ره‌نجام بووه.

هۆکاری دووهه‌م ئه‌مه‌یه که به تێپه‌ڕبوونی کات، به‌ڕێوه‌بردنی پرسی کورد له ناو سووریا بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا بووه‌ته کارێکی گرینگ. کورده‌کانی سووریا و نوێنه‌ری ئه‌وان په‌یه‌ده به شه‌ڕیان له دژی داعش توانیویانه پشتیوانی و سه‌ره‌نجی کۆمه‌ڵگای جیهانی به‌ره‌و لای خۆیان ڕابکێشن. په‌یه‌ده به په‌ره‌پێدانی ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی له باکووری سووریا ئه‌م هێزه و نفووزه‌ی وه‌ده‌ست هێناوه. به‌ڵام بۆ ده‌وڵه‌تی تورکیا، په‌یه‌ده لقێک له په‌که‌که‌یه که له ئێستادا له نێوان کارزارێکی تیرۆریستی توندئاژۆیانه له دژی ده‌وڵه‌ته. که‌واته به‌راورده‌کانی ئه‌نقه‌ره گۆڕانی به سه‌ردا هاتووه و یه‌که‌مایه‌تی له گۆڕاندنی حکوومه‌تی سووریا به‌ره‌و کۆنتڕۆڵی په‌یه‌ده گۆڕاوه. ئاسۆی بیری ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شقیش له‌مباره‌وه یه‌کێکه.

ڤۆردا ئۆزر[2]: ئه‌نگێزه به‌هێزه‌کانی تورکیا بۆ وازهێنان له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د

تورکیا به جێگه‌یه‌کی ستراتژیک گه‌یشتووه که ئه‌نقه‌ره ناچار ده‌کات که له‌باره‌ی سیاسه‌ته‌کانی له به‌رانبه‌ر سووریا ڕێوشوێنێکی ستراتژیک بگرێته‌به‌ر. ئه‌م هاوسه‌نگییه ستراتژیکه نوێیه سێ لایه‌نی هه‌یه.

لایه‌نی یه‌که‌م پێکهاته‌ییه. وێده‌چێت که نه ته‌نیا سیاسه‌تی تورکیا له به‌رانبه‌ر سووریا به‌ڵکوو له ڕاستیدا سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ده‌گۆڕدرێت. به واتایه‌کی دیکه ئه‌م گۆڕانکارییه نیشانده‌ری گۆڕانکارییه‌کی گشتگیر و پێکهاته‌یی له سیاسه‌تی ده‌ره‌کییه که سووریاش له‌خۆ ده‌گرێته‌وه.

جێگیربوونی ده‌وڵه‌تێکی نوێ له ئه‌نقه‌ره ناوه‌ندی گۆڕانکارییه‌کی وای به‌دواوه بووه و بووه‌ته نمانه‌یه‌ک له پێداچوونه‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌تی ده‌ره‌کیدا. له یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بن عه‌لی یان بینالی ییڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا زیادی کرد: "ئێمه دۆستانمان زیاد و دوژمنانمان که‌م ده‌که‌ینه‌وه" و به‌م شێوازه یه‌که‌مین سه‌ره‌داوی ئاشکرا کرد. سه‌رۆک کۆمار ئه‌ردۆغانیش له میوانی به‌ربانگ که بۆ باڵوێزانی بیانی وه‌ڕێخستبوو، به‌م گۆڕانکارییه گشتگیره ئاماژه‌ی کرد و زیادی کرد که ناوبراو سیاسه‌تی ده‌ره‌کی به چاوی یارییه‌ک به سه‌رجه‌م هه‌ڤیازی سیفره‌وه ناڕوانێت به‌ڵکوو به پێچه‌وانه به‌م شێوازه بیر ده‌کاته‌وه که هاوسه‌نگییه‌کی براوه- براوه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش شیاوی وهدهستهێنانه. یه‌که‌مین به‌راوردی گۆڕانکارییه‌کی وا نامه‌ی هه‌مان ڕۆژی ئه‌ردۆغان بۆ پووتین بوو. ئه‌ردۆغان له‌م نامه‌یه‌دا ڕۆژی نه‌ته‌وه‌یی ڕووسیای له سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته پیرۆزبایی کرد و هیوای خواستبوو که به‌مزووانه په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی نێوان دوو وڵات بۆ ئاستێک بگه‌ڕێته‌وه که دوو وڵات "شایسته‌ی ئه‌وه‌ن".

ئه‌م نامه نیشانده‌ری لایه‌نی دووهه‌می سیاسه‌تی نوێ له به‌رانبه‌ر سووریایه. ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ئه‌نگێزه‌یه‌کی به‌هێز به ئه‌نقه‌ره ده‌دات که واز له دژایه‌تی ئاشکرای له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د بێنێت که به توندی له‌لایه‌ن کرملینه‌وه پشتیوانی لێده‌کرێت.

سێهه‌مین لایه‌ن له ڕاستیدا به‌هێزترین ئه‌نگێزه‌ی ئه‌نقه‌ره بۆ گۆڕانکارییه‌کی وایه: هه‌وڵ و تێکۆشانی پارتی کوردی په‌یه‌ده بۆ دامه‌زراندنی فیدراسیۆن له باکووری سووریا ئه‌وه‌نده ئاشکرا و ڕاسته‌قینه بووه که به شێوه‌یه‌کی ئاسایی نیگه‌رانییه‌کی ئه‌منی بۆ ئه‌نقه‌ره دروست ده‌کات. ئه‌مریکا و زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپی پشتیوانی له په‌یه‌ده ده‌که‌ن و ئه‌مه سیمای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌و گرووپه‌ی باشتر کردۆته‌وه. به هه‌مان ڕاده به‌هێزبوونه‌وه‌ی کۆنتڕۆڵ نه‌کراوی په‌یه‌ده/ یه‌په‌گه به هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئه‌سه‌د وێنا ده‌کرێت. ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه که ئه‌م هه‌ڕه‌شه "بوونی" هاوبه‌شی ئه‌نقه‌ره ناچار به هاوکاری ناڕاسته‌وخۆ و گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د بکات.

ئێمبرین زامان[3]: تورکیا خۆی ده‌پارێزێت

له کاتێک که په‌که‌که له ده‌یه‌ی 1980 به شێوازێکی خوێنین هاته گۆڕه‌پانه‌وه، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا به زه‌حمه‌ت ته‌رکیزی له‌سه‌ر سه‌رکوت کردنی مافی کورده‌کان کردووه. سوپا هێزی بزوێنه‌ری ئه‌م سیاسه‌ته بووه و دۆستی نوێ ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ سوپا به مانای ئه‌مه‌یه که بیرکردنه‌وه‌ی ستراتژیک له‌باره‌ی سووریا له‌پێناو به‌رنامه‌ڕێژی بۆ به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی ده‌ستکه‌وتی کورده‌کان له‌وێ ده‌بێت. دانوستانی له پشت په‌رده‌ی ئه‌مدواییه‌ی تورکیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که تورکیا له‌باره‌ی هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه تووشی نائۆمیدییهکی زۆر هاتووه.

به‌ڵام ئه‌م ئه‌گه‌ره‌ی که تورکیا ئاماده‌ی له‌ژێر پێ دانانی له‌خۆبایی خۆی و درێژکردنه‌وه‌ی ده‌ستی یارمه‌تی به‌ره‌و ئه‌سه‌ده، ته‌نیا خه‌یاڵێکی خاوه. تورکیا له‌بری ئه‌وه و زیاتر له‌وه، خۆی ده‌پارێزێت. مومکینه شه‌ڕی سووریا چه‌ندین ساڵ درێژه‌ی ببێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه که تورکیا به بێ گۆڕاندنی یاری و ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆی ڕووسیا یان ئه‌مریکا به یه‌ک ئه‌وه‌نده درێژه به پشتیوانی له هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی سه‌ر به خۆی له به‌رانبه‌ر یه‌په‌گه و ده‌وڵه‌تی ئه‌سه‌د بدات.

بایرام بالجه[4]: پاشه‌کشێ له سووریا به‌س نییه

هه‌روا که هێزه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ر ڕۆژ جه‌خت ده‌که‌ن و ئه‌ردۆغان و گرووپه‌که‌ی دان یان لانیکه‌م پشتڕاستی ده‌که‌نه‌وه، تورکیا نه ته‌نیا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به‌ڵکوو له گۆڕه‌پانی جیهانی به ته‌واوه‌تی گۆشه‌گیر بووه. له ئێستادا تورکیا جگه له ئازه‌ربایجان دۆست یان هاوپه‌یمانێکی جێگه‌ی متمانه و پشت به‌ستن له ناوچه‌که نییه. هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌ردۆغان له ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی محه‌مه‌د عه‌لی کله‌ی به‌ڵگه‌یه‌کی ڕوون له‌سه‌ر وێنه‌ی جیهانی تورکیا بوو.

داوودئۆغڵۆ هه‌روا که له ساڵی 2009 به‌ره‌ودوا- یان ته‌نانه‌ت پێش له 2009 که پۆستی ڕاوێژکاری ئه‌ردۆغانی بوو که له‌و کاته‌دا سه‌رۆک وه‌زیران بوو- نژیارڤانی سیاسه‌تی ده‌ره‌کی تورکیا بوو و ئه‌گه‌ری ئه‌وه له‌ئارادایه که وه‌لاوه‌نانی ناوبراو ده‌ستپێکی کاتێک بێت که ئه‌نقه‌ره هاوسه‌نگی نوێ له سیاسه‌تی بیانی به بنبه‌ست گه‌یشتووی دروست بکات. باشتربوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ڕه‌نگه ڕووسیا بۆ شکاندن یان لانیکه‌م که‌م کردنه‌وه‌ی گۆشه‌گیری تورکیا به تایبه‌ت له قه‌یرانی سووریا پێویسته. به‌م حاڵه‌شه‌وه ئاشتی له‌گه‌ڵ ڕووسیا تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌ره‌تانی به ته‌واوه‌تی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ده‌ستی سه‌رۆک کۆمار و نه‌ک وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بێت، ئاسان نییه. جگه له‌مه بێگومان ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ڕووسیا گه‌شه‌ی ئابووری بۆ تورکیای به‌دواوه ده‌بێت به‌ڵام ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا له قه‌یرانی سووریا پاشهاتهیهکی نێگه‌تیڤی بۆ تورکیا به‌دواوه ده‌بێت.

له‌باره‌ی سیاسه‌تێکی نوێ گریمانه‌یی له به‌رانبه‌ر سووریاش هیچ نیشانه‌یه‌ک له دروست بوونی ئه‌و سیاسه‌ته له‌ئارادا نییه. ئه‌گه‌ره ئه‌نقه‌ره له کاتێکدا بیه‌وێت سیاسه‌تی له به‌رانبه‌ر سووریا بگۆرێت و واز له یارمه‌تی گه‌یاندن به گرووپه به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته بێنێت، ئه‌نگێزه‌ی سه‌ره‌کی و سه‌ره‌تایی پرسی کورد ده‌بێت به‌ڵام به بۆچوونی من ئه‌مه به‌س نییه. په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا و سووریا تاکوو ساڵی 1998 له بنه‌ڕه‌تدا به بۆنه‌ی پرسی کورد دژوار بوو. له‌م کاته‌دا په‌یوه‌ندی دوو لایه‌نه‌ی دوو وڵات به بۆنه‌ی ڕێککه‌وتنی نێوانیان له دژی ویستی کورده‌کان بۆ یه‌کگرتوویی باشتر بووه‌وه.

شه‌ڕی سووریا ئه‌م یه‌کگرتووییه‌ی هه‌م له سووریا و هه‌م له تورکیا دووباره به‌هێزتر کرده‌وه. له‌وه‌ش گرینگتر ئه‌وه‌ی که ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته‌هۆی هاودڵی له‌گه‌ڵ کورده‌کان له گۆڕه‌پانی جیهانی. که‌واته ئاشکرا نییه که پاشه‌کشێ تورکیا له زه‌لکاوی سووریا- یان ته‌نانه‌ت دۆست بوونه‌وه‌ی دووباره له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د که نامومکینه- بۆ کۆنتڕۆڵی یه‌کگرتوویی کوردی له تورکیا به‌س بێت. جگه له‌مه ئه‌م یه‌کگرتووییه مومکینه له ده‌ره‌نجامی وه‌ڵامی تورکیا به شه‌ڕێکی چریکی شاری په‌که‌که له هه‌ندێ شوێن وه‌کوو جزیره، سوور و نۆسهیبین و... به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو جیایی خواز بێت.

ژێدەر: ناوه‌ندی کارنگی

وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری

[1] سنان ئۆلجه‌ن له سیاسه‌توانانی پێشووی تورکیا بووه و سه‌رۆکی "ئادام" (ADAM) ناوه‌ندی ئایدیۆلۆژیکی هه‌ڵکه‌وتوو له ئه‌سته‌نبۆڵه. ناوبراو هه‌روه‌ها توێژه‌ری میوان له "کارنگی یۆرۆپ" له برۆکسله.

[2] ڤۆردا ئۆزر له نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت، ئه‌ندامی ڕێکخراوی ئه‌ڵمانی "ناوه‌ندی مارشاڵ" و له توێژه‌رانی "ناوه‌ندی سیاسه‌تی ئه‌سته‌نبۆڵ"ه.

[3] خاتوو ئێمبرین زامان ڕۆژنامه‌وانی تورکیا و ئه‌ندامی "ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌تی گشتیی ناوه‌ندی ویلسۆن"ه.

[4] بایرام باجله له توێژه‌رانی "ناوه‌ندی جیهانی توێژینه‌وه له زانستی پوو" له پاریسه.

کۆدی بابه‌ت: 58993 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۴ | کاتژمێر: 20 : 25

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 15 تير 1395 ساعت: 0:14

صفحه بندی