کوردپرێس: پاش مسۆگەربوونی گەشتی سەرۆک کۆمار لەم ماوەیەدا، دەستەی باڵای گەشت بە سەرۆکایەتی بەڕێز دوکتۆر شەریعەتمەدار جێگری کارگێڕی سەرۆک کۆمار و بە ئامادەبوونی بەڕێزان دوکتۆر ئەحمەدی ڕاوێژکاری تەشریفات و گەشەتەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، دوکتۆر ڕازانی پارێزگاری کرماشان و جێگرانی ئەو بەڕێزە، تورکنژاد پارێزگاری پێشوو، ئایەتۆڵڵا نەریمانی نوێنەری شارەزایانی رێبەری، هەندێ لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی بانکەکانی وڵات، کۆمەڵێک لە کەسایەتییە کۆمەڵایەتی، سیاسی، فەرهەنگی و ئابوورییەکان و خەڵکی کرماشان لە ئاستی نەتەوەیی و بچووکتان لە دامەزراوەی سەرۆکایەتی کۆمار، پێکهات. ئامانج لەم کۆبوونەوەیە خستنەڕوو و داڕشتنی پێویستییەکانی پارێزگا بە ئاراستەی پەرەپێدانی جیگر و چارەسەرکردنی کێشەی ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکانی خەڵکی پارێزگا و کەڵک وەرگرتن لەم دەرفەت و دەرەتانە مێژووییەی گەشتی سەرۆک کۆمار بە ئاراستەی پەرەپێدانی گشتگیر بووە و بە دڵنیایەوە لە بەردەوامی کۆبوونەوەکاندا، کۆبوونەوەی لەم چەشنەش لەگەڵ کەسانی شارەزا لە بوارە جۆڕاوجۆرەکان لەگەڵ نوێنەرە بەڕێزەکانی مەجلیس، چالاکانی ئابووری و وەبەرهێنەران بەڕێوەدەچێت.
منیش بەهۆی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی نەتەوەیی و سیاسی ئەم باباتەی خوارەوەم لە چوارچێوەی داواکاریی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری خەڵک خستەڕوو و پێشنیازم کرد و جێگای خۆشحاڵییە لە لایەن ئەندامانی بەشدار لە کۆبوونەوەکەدا بە گەرمی پێشوازی لێکرا و هیوادارم بکەوێتە ناو پلانەکانی داهاتووی دەوڵەتەوە و لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە بە وردی ئاوڕیان لێبدرێتەوە:
١- پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی سەرۆک کۆمار لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری لەوانە جێبەجی کردنی ڕاگەیێندراوە دە بڕگەیەکەی ئیتنیک و ئایینزاکان وەکوو بەڵگەی ستراتژیکی سیستەمی سیاسی وڵات سەبارەت بە مافی کەمینەکان و گوتاری هاوبەشی هەموو ئیتنیک و ئایینزا ئێرانییەکان.
٢- جەختکردنەوە لەسەر بەشداری کەسانی دەستەبژێری ئیتنیکیی و ئایینزاکان لەوانە کورد و خەڵکی سوننە لە پێکهاتەی دەسەڵات و سامانی ئەم وڵاتە لە ئاستی نەتەوەیی و ناوچەیی بە مەبەستی بەشداری لە ناوەندەکانی بڕیاردان و بڕیارسازییەوە.
٣- پێشنیازی دروستکردنی فەرمانداری تایبەت لە یەکێک لە شارەکانی هەورامان بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەڕیوەبردن و بەشداری خەڵکی هەورامان لە ئاستی پارێزگادا.
٤- پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەی تایبەتی ئابووری و بازرگانی لە هەورامان بە مەبەستی خێراترکردنی ڕەوتی گەشە و پەرەپێدانی ئابووری ناوچەکە.
٥- پێشنیازی گۆڕانی بازاڕی سنووری شۆشمی و نەوسوو و شێخ سێڵە بە گومرۆگی فەرمی و دروستکردنی بازاڕی سنووری نوێ لە ناوچەکە.
٦- پێشنیاری بەخشرانی دە ساڵەی باج و پیتاکی گومرۆگ بۆ بازرگانان و سەرمایەدانەران بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرمایەدانەری بیانی و ناوخۆیی بە ئاراستەی لابردن و نەهێشتی کێشەی بێکاری.
٧- گۆڕانکاری لە تێڕوانینی دەوڵەت لە هەڵاواردنی نەرێنیەوە بۆ هەڵاواردنی ئەرێنی بۆ ئەم پارێزگایە بە مەبەستی قەرەبووکردنەوەی دواکەوتوویی ساڵانی ڕابردوو، ئەویش بە تەرخانکردنی بودجە و ئاسانکاری تایبەت بە ئاوەدانکردنەوە و گەشانەوەی ئابووری ناوچەکە.
٨- جەختکردنەوە لەسەر تەرخانکردنی بودجەی تایبەت و بودجەی بەرزکەرەوە بۆ کەرتی گەشتیاری لە ناوچەی هەورامان بەهۆی تواناکانی کەرتی گەشتیاری کە دەتوانێت هەلی کاری بەرچاو بخولقێنێت.
٩- ... بابەتی دیکەی لەم چەشنە
هیوادارم دەوڵەتی بەڕێز بە تێروانینێکی ئەرێنی ئاوڕ لەم بابەتە بداتەوە و بەڵام بە پێویستی دەزانم رێز و دەستخۆشی خۆم ئاراستەی ڕوانگە و بۆچوونی ئەرێنی پارێزگاری بەڕێز، جێگرانی خۆشەویستی و ئەندامانی ئامادەبوو لەم کۆبوونەوەیەدا بە تایبەت بەڕێز شەریعەتمەداری جێگری بەڕێزی سەرۆک کۆمار بەرامبەر بەم داواکاریانە بکەم.
بەڵام جێگای خۆشحاڵییە تاکوو ئێستا ئەنجامەکانی ئەم کۆووبەنەوەیە هیوابەخش بووە و هیوادارم لە کۆتاییدا لە لایەن سەرۆک کۆماری بەڕیزیشەوە پەسەند بکرێت و مزگێنی جیبەجێ کردنی ئەم پرۆژانە لە زاری خۆیانەوە ڕابگەیێنرێن.
لەوانە:
ئەلف- لە دەستەی ئابووری بە بەشداری جیگری سەرۆک کۆمار پارێزگار و جێگران و بەڕێوەبەرانی ئابووری
١- دروستکردنی "ناوچەی تایبەتی ئابووری هەورامان" لە نێوان سێڕیانی (ڕوانسەر، جوانڕۆ و پاوە) پەسەندکرا.
٢- پەسەندکردنی گۆڕانی بازاڕی شۆشمی و شیخ سێڵە بە گومرگی فەرمی.
٣- زۆرترکردنی بودجە و هاریکاری تایبەت و هەروەها ڕاکێشانی سەرمایەدانەری بیانی و ناوخۆیی بە مەبەستی گەشەی پیشەی گەشتیاری لە هەوراماندا پەسەندکرا.
٤- جەخت لەسەر زۆرترکردنی بودجەی ئاوەدانکردنەوە لە کەرتی تەندروستی و فریاکەوتن، رێگا و شارسازی، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بازرگانی و هەروەها تەواوکردنی پرۆژە نیوەچڵەکان کرایەوە.
٥- زۆرترکردنی ئاسانکاری تایبەت بۆ پرۆژە زووبەرەهەم بە مەبەستی ڕەخساندنی هەلی کار پەسەندکرا.
ب- بڕیاردرا بابەتی دروستکردنی فەرمانداریی تایبەت لە دەستەی سیاسی و کۆمەڵایەتی بە مەبەستی بەرزترکردنەوەی بەشداری خەڵکی هەورامان لە پێکهاتەی دەسەڵات و سامانی وڵات خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت.
- هیوادارم ئەنجامی گەشتەکەی سەرۆک کۆماری بەڕێز ببێتە هۆی گەشانەوەی ئابووری و قەرەبووکردنەوەی کەموکورتیەکانی ڕابردوو.
کۆدی بابهت: 59077 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۶ | کاتژمێر: 16 : 15
برچسب:
نویسنده: استخدام کار