خرید بک لینک

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەفشین حەسەنی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی پشتگیری و رەخنەی بنیاتنەری ڕاگەیاندنەکانی پارێزگای بە هۆکاری گەشە و پێشکەوتنی هەڵبژاردەی تۆپی پێی بێعسەت لە قەڵەمدا.

ئەو وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئەم هەڵبژاردەیە هی ئەم پارێزگایەیە وتی: بەداخەوە تاکوو ئێستا هیچ بەرپرسێکی پارێزگا هیچ یارمەتییەکی ئەم هەڵبژاردەیەی نەداوە و تەنیا بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتی وەرزش و جارجاریش بەڕێوەبەری گشتیی دەنگ و رەنگ هەندێ پشتگیریان لەم هەڵبژاردەیە کردووە.

حەسەنی ئەمساڵی بە ساڵی هاتنەسەرەوەی هەڵبژاردەی بێعسەت بۆ لیگی یەک دیاریکرد و وتی: کەڵک وەرگرتن لە ڕاهێنەری بە توانا و خاوەن زانستی جیهانی، هێنانی یاریزانی بە توانا و لێهاتوو رێگایەکی جگە لە هاتنەسەرەوە بۆ ئەم هەڵبژاردەیە نەهێشتوەتەوە.

ئەو تیشکی خستەسەر ئەوەی کە: ساڵی ڕابردوو لە ڕووی یاریزانەوە هەڵبژاردەیەکی باشمان کۆکردەوە و نیو وەرزی یەکەممان زۆر بە باشی تێپەڕاند بەڵام لاوازی دەستەی بەڕێوەبەری ئەم هەڵبژاردەیە نەیتوانی لە نیو وەرزی دوویەمدا ئەم هەڵبژاردەیە بە باشی بەڕێوەببات.

بەڕیوەبەری گشتیی بێعسەت وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هەوڵ دراوە پاشخانێکی باش بۆ ئەم یانەیە و تۆپی پێی پارێزگا و وڵات ئامادە بکرێت جەختمان لەسەر ئەوە کردەوەتەوە کە: هەڵبژاردەی بێعسەت لە هەموو تەمەنەکاندا قوتابخانەی تۆپێ پێی منداڵان، گەنجان، هیواکان و گەورەتەمەنانی کردووەتەوە کە جگە لە هەڵبژاردەی گەورە تەمەنان هەموو هەڵبژاردەکان سەد لە سەد خەڵکی ئەم ناوچەیەن. لە هەڵبژاردەکانی هیوا و میرمنداڵان ساڵی ڕابردوو پارێزگا ١٠ یاریزانی پێشکەش بە هەڵبژاردەی گەورەتەمەنان کردووە و چەند یاریزانیش لەم هەڵبژاردەیەوە پەیوەست بە هەڵبژاردەکانی لیگی نایاب بوونە.

ناوبراو وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە بە ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەی ڕاگەیاندووە کە لە پێناو هاتنەسەرەوەی هەڵبژاردەکە بۆ لیگی یەک پێویستی بە هەر یاریزانیک هەبێت، بهێنێت بۆ هەڵبژاردەکە، وتی: پاش مانگی ڕەمەزان و دەستپێکردنی ڕاهێنانی سەرەتایی هەڵبژاردەکە و ئامادەبوونی ڕاهێنەری نوێ لە ڕاهێنانی هەڵبژاردەکەدا پێکهاتەی نوێی هەڵبژاردەکەش دیارە دەکرێت. یەکێک لە کێشەکانی وەرزی ڕابردووی بێعسەت لە پۆستی هێرشبەردا بوو کە جێی خۆشحاڵییە ئەمساڵ بە هێنانی کەیوان مارابی و چەند یاریزانی دیکە لە هەڵبژاردەی هیواکانەوە هیودارین ئەم کیشەیە چارەسەر بکەین.

حەسەنی وێڕای ئاماژەدان بە ٢ قۆناغی تاقیکردنەوە لە یاریزانەکانی پارێزگا وتی: پەیوەندیمان بە هەموو ڕاهینەران و کەسانی خاوەن ئەزموونی تۆپی پێ لە پارێزگا کردووە و پێمان وتوون ئەگەر کەسی بەهرەمەند و یاریزانێکی باشیان لە پارێزگادا پێ شک دێت بینێرن بۆ ئەم تاقیکردنەوانە و پێمان بناسێنن.

ئەو بە دەربڕینی داخ و پەژارەی خۆی بۆ پارێگاری پێشووی کرماشان وتی: کاتێک کە ئەم هەڵبژاردەیە دەیتوانی بە ٢٠٠ میلیۆن تمەن سەرکەوتن بۆ لیگی یەک مسۆگەر بکات پارێزگاری پێشوو –ڕەزایی بابادی- لە وەڵامی داواکارییەکەی ئێمەدا و وتی: هەڵە دەکەن لەم شارەدا هەڵبژاردەت ڕێکخستووە.

هیوادارم پارێزگار و شارەوانی نوێی کرماشان بە تێروانینێکی باش کە بۆ پەرەپێدان پارێزگای کرماشان هەیانە بتوانن هەنگاوێکی باش بۆ پێشکەوتنی وەرزشی ئەم پارێزگایە هەڵبگرن.

شارەوانی کامێران و شارانی زۆر بچووکتر لە کرماشان لە لیگی یەک و نایاب خاوەن هەڵبژاردەن بەڵام لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا بەداخەوە یەک تمەن یارمەتی لە لایەن بەڕێوەبەر و فەرمانگەیەک پێشکەش بە هەڵبژاردەی بێعسەت نەکراوە.

بەڕیوەبەری گشتی هەڵبژاردەی بێعسەت وتی: ئەگەر پشتگیری لە ئێمە بکرێت ئامادەی کردنەوەی هەڵبژاردەی بۆ وەرزشەکانی بالە و زۆران لە لیگی نایابی ئێران داین.

کۆدی بابهت: 59118 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۷ | کاتژمێر: 20 : 38

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 18 تير 1395 ساعت: 1:52

صفحه بندی