خرید بک لینک

سەرۆک وەزیرانی کانتۆنی جزیره سەبارەت به ئۆپراسیۆنەکانی مەنبەج به هەواڵنێری کوردپرێسی وت: شەڕ له مەنبەج بەردەوامه، شارەکه له لایەن هێزەکانمانەوه گەمارۆ دراوه. داعش هێزی شەڕکردنی نەماوه و بەم زووانه دیکەی هێزەکانی لەم ناوچەیەدا له ناو دەچن.

ناوبراو وێڕای ئاماژه به شێوازی شەڕکردنی داعش له مەنبەج ڕوونی کردەوه: داعش توانای شەڕکردنی له دەست داوه و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێمه قەڵغانی مرۆیی به کار دێنێ و خەڵکی سڤیل به کوشتن دەدات.

سارۆخان له درێژەدا وتی: بەداخەوه داعش لەم ناوچەیە دەستی داوەته کۆمەڵکوژەییەکی بێبەزەییانه و هەر ئەمڕۆ 1000 کەسی سڤیلی کوشتووه.

سەرۆک وەزیری کانتۆنی جزیره وێڕای ئاماژه به کرداری داعش له مەنبەج وتی: خەڵکانێک که دەیانهەوێ له ناوچەکه دەرباز بن یان دەبنه دیلی داعش یان به بێبەزەییانەترین شێوە دەکوژرێن.

ناوبراو ئامانجی ئەم گرووپه دەگەڕێنێتەوه بۆ گوشارخستنه سەر هێزە کوردییەکان و سووریای دیموکراتیک و ڕوونیشی دەکاتەوه: ئامانجی داعش له به قەڵغان کردنی خەڵکی سڤیل، گوشارخستنه سەر ئێمه و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکه و بەم کاره به نیازه ورەی هێزەکانمان بڕووخێنێ و ئێمە نەتوانین درێژە به ئۆپراسیۆنەکانمان بدەن.

سارۆخان زیادی کرد: ئێمه هەموو جیهازاتمان به کار دێنین بۆ ئەوەی که خەڵکی سڤیل له ژێر دەستی ئەوان دەرباز بکەین و ئەم گرووپه تیرۆریستییه شکست بدەین.

سەرۆک وەزیرانی کانتۆنی جزیره وێڕای ئاماژه به بەردەوامی پێکدادانەکان له ناوچەی کوردنشینی (بابه) جەختی کردەوه: بابه شارێکی ستراتژیکه بۆ هەموو لایەنەکان، هەربۆیه شەڕێکی قورس لەوێ خەریکه ڕوو دەدات.

ناوبراو وتیشی: ئەم شاره ڕووبەڕووی کۆمەڵکووژییەکی مەترسیدار بۆتەوه و ئێمه دەمانهەوێ هەوموو هەوڵمان بقۆزینەوه بۆ ئەوەی خەڵکی بابه له کۆمەڵکووژی بە دەستی داعش ڕزگار بکەین.

سارۆخان ئاماژەی بەوەش دا: هاوپەیمانیی هاوبەشی هێزه کوردییەکان و سووریای دیموکراتیک (کورد و عەرەب) و ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج به هەموو تواناوه له میحوەری بابه خەریکی شەڕه و ئامانجمانه ئەم ناوچه له کارەساتێکی دیکه ڕزگار بکەین.

سەرۆک وەزیرانی کانتۆنی جزیره وێڕای ئاماژه بەم بابەته که یارانی داعش ڕۆڵێکی گرینگیان هەیه له سەرخستنی ئەم گرووپه، ڕایگەیاند: داعش به بێ پشتیوانانی گرووپێکی دۆڕاوه و ئەوەتا ئەوڕۆ دەبینین تورکیا و هاوپەیمانه نزیکەکانی دەیانهەوێ به هەر شێوازێک بێت نەهێڵن ئێمه داعش لەم ناوچەدا ڕاو بنێین.

ناوبراو له کۆتاییدا وتی: شەڕێکی قورس هەموو بەرەکانی گرتووەتەوه، بەڵام داعش خەریکه له گۆڕ نزیک دەبێتەوه.

کۆدی بابهت: 59153 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۸ | کاتژمێر: 15 : 5

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: جمعه 18 تير 1395 ساعت: 19:31

صفحه بندی