بە پیی هەواڵی کوردپرێس، لە ئاهەنگی کۆتایی سێهەمین مێهرەجانی سەرکەوتنە سەرترەکاندا کە ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ٩٥ لە هۆڵی "شەهید قەندی"ی وەزارەتی پەیوەندییەکان بەڕێوەچوو، لە ڕەزا شەهلایی وەکوو هیمالیاوان و "کەژەوانی سەردەم" بە پێشکەش کردنی بیرئانینی مێهرەجانەکە و لەوحی سپاس، ڕێز گیرا.
هەروەها قوڵنگەی سیمبۆلیکی مێهرەجانەکە بەم کەژەوانە بەرچاوە کرماشانییە کە سەرکەوتن بۆسەر ٤ لووتکەی سەروو ٨ هەزار مەتری لە کارنامەی خۆیدا هەیە پێشکەش کرا.
دەقی ڵەوحی ڕێزلێنانەکە بەمجۆرەیە: ڕێزدار و هێژا ڕەزا شەهلایی، هەوڵی پڕبایەخ و تێکۆشانی جێی پەسندی بەڕێزتان لە بواری کەژەوانی و هیمالیاوانی، بەتایبەت لەپێناو وەدیهێنانی شانازیگەلێکی پڕبایەخ و نەمر بۆ ئێرانی ئازیز و شەکاوە کردنی ئاڵای پیرۆزی وڵاتەکەمان لە بەرزایی لووتکە بڵیندەکانی جیهاندا، بەرز ڕادەگرین. بۆمان جێی شانازییە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی سێهەمین مێهرەجانی سەرکەوتنە سەرترەکانی کەژوانی و سەرکەوتنە وەرزشییەکانی ساڵی ٩٥ لە بەڕێزتان وەکوو "کەژوانی سەردەم" ڕێز بگرین، هیوامان وایە لە سێبەری پەروەردگاردا سەرکەوتنەکانی ئەم بوارەتان زێدە بەردەوام بێت."
"ڕەزا زارعی سەرۆکی فێدراسیۆنی کەژوانی و سەرکەوتنە وەرزشییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران"
ڕەزا شەهلایی ساڵی ١٣٣٨ لە کرماشان لەدایک بووە و سەردەمی دواناوەندی لە تاران و سەردەمی خوێندکاریشی لە مەشهەد نیشتەجێ بووە.
بە هۆی هۆگرایەتی زۆری کێو و سرووشت هەر لە ساڵی ٦٠ەوە جیددیتر شوێن کاری کەژوانیی کەوتووە و بە کەڵک وەرگرتن لە ئەزموونی پێشەنگانی کەژوانی کرماشان سەر و خواری ئەم وەرزشە فێر بووە. ئەم کەژوانە بەرچاوە کرماشانییە پاش تێپەڕاندنی خولی فێرکاری جۆراوجۆر ئێستا بڕوانامەی ڕاهێنانی ژمارە ٢ی سەهۆڵ و بەفر و بەردەوانیی فێدراسیۆنی کەژوانیی هەیە.
شەهلایی بۆسەر ٤ لووتکەی بەرزتر لە ٨ هەزار مەتر سەرکەوتووە کە بریتین لە: "ئێڤێرێست" بەرزترین لووتکەی جیهان بە بەرزایی ٨٨٤٨ مەتر، "کەی ٢" دووهەمین کێوی بەرزی جیهان بە بەرزایی ٨٦١١ مەتر، "کان چونکا" سێهەمین لووتکەی بەرزی جیهان بە ٨٥٨٦ مەتر بەرزاییەوە و "ئاناپورنا" بە ٨٠٩١ مەتر بەرزاییەوە.
کۆدی بابهت: 59158 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۱۹ | کاتژمێر: 10 : 36
برچسب:
نویسنده: استخدام کار