خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش له وتارێکدا که له لۆمۆند دیپلۆماتیک بڵاوی کردوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به بێده‌نگبوونی ئه‌ورووپا له‌مه‌ڕ کاره‌کانی تورکیا هه‌مبه‌ر به کورده‌کان به توندی ڕه‌خنه‌ی گرتووه.

ده‌میرتاش له وتاره‌که‌ی خۆیدا نووسی: ئه‌ورووپا ده‌بێ بزانێت که ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، له پرسی هاتنی ئاواره سوورییه‌کان بۆ ئه‌ورووپا بۆ به‌لاڕێدابردنی سه‌رنجدانه‌کان به پێشێلکردنی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به کورده‌کانی وڵاته‌که‌ی که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.

ناوبراو بڕوای وایه که ئه‌مه تورکیایه که ڕه‌وتی ئاشتی له‌گه‌ڵ کورده‌کان و په‌که‌که‌ی ڕاگرتووه و ئاماده نییه که جگه له شه‌ڕ، بیر له شتێکی دیکه بکاته‌وه.

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش داوای له ئه‌ورووپا کرد که ته‌نیا بیر له کێشه‌ی ئاواره‌کان نه‌کاته‌وه و بیرێک بۆ له‌به‌رچاونه‌گرتنی مافی مرۆڤ و دیموکراسی له تورکیا بکاته‌وه.

ڕێبه‌ری پارتی HDP له وتاره‌که‌ی خۆیدا نووسیویه‌تی که ئێمه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین که ئه‌ورووپییه‌کان به شێوه‌ی ڕوون و ئاشکرا و به ده‌نگێکی سانا، ئه‌و شتانه‌ی که له تورکیا ڕووده‌دات، ئیدانه بکه‌ن.

ناوبراو زیادی کرد: گوێی خه‌ڵک له بیستنی ده‌نگی ئه‌و گولانه‌ی که له شاره کوردنشینه‌کان ده‌ته‌قێت، که‌ڕ بووه و من نازانم که بۆچی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و دیکه‌ی وڵاتانی جیهان بارودۆخی کورده‌کانی تورکیا له‌به‌رچاو ناگرن و سه‌رنجی ناده‌ن.

سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، ئه‌ردۆغانی به‌وه تۆمه‌تبار کرد که به ته‌نگهه‌ڵچنین به عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری په‌که‌که له ساڵی 2015 و به‌رگری له درێژه‌ی دیداره‌کان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان، به‌ستێنی کۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی ئاشتی و له ئاکامدا داسه‌پاندنی شه‌ڕێکی دیکه بۆ سه‌ر کورده‌کان له هاوینی 2015ی ده‌سته‌به‌ر کردووه.

هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتی گه‌لان، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانی وه‌کوو دوژمنی پارته‌که‌ی و دژایه‌تیکه‌ری سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی زانیوه، چونکه به‌پێی وته‌ی ئه‌و، پارتی دیموکراتی گه‌لان، له‌گه‌ڵ کاری یه‌کلایه‌نه له‌لایه‌ن ئه‌ردۆغان به‌ره‌و به‌ڕێوه‌بردنی سیسته‌می سه‌رۆک کۆماری تورکیایه و هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندیی یاسایی نوێنه‌رانیش له‌م پێناوه‌دایه، به‌ڵام به‌پێی وته‌ی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، پارته‌که‌ی له هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی دیموکراسی، چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ناکشێته‌وه.

کۆدی بابه‌ت: 59277 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۲۱ | کاتژمێر: 13 : 34

- - , .
.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 21 تير 1395 ساعت: 16:54

صفحه بندی