خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆک کۆماری، حوجه‌تولئیسلام دوکتور حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ "ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلۆ" سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به ئاماژه به‌وه‌ی که ئێران و تورکیا دوو وڵاتی دراوسێ و دۆستن که هاوبه‌شی ئایینی و فه‌رهه‌نگی زۆریان هه‌یه، وتی: بنه‌مای ئه‌ندێشه‌ی ئایینی له هه‌ردوو وڵات‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ وڵاتانی توندوئاژۆ به ته‌واوه‌تی جیاوازه، ئه‌مڕۆکه جێگیربوونی یه‌کڕیزی ئیسلامی و هه‌ڤگری نێوان موسڵمانان ڕاسپارده و ئه‌رکی گرینگی هه‌موو لایەکه و تاران و ئه‌نقه‌ره‌یش وه‌کوو دوو وڵاتی ئیسلامی گرینگن و به‌هێزەوە ده‌توانن بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی یه‌کڕیزی له جیهانی ئیسلام هه‌نگاوی سازێنه‌ر و کاریگه‌ر هه‌ڵێنن.

سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی کرده سه‌ر پێویستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم وه‌کوو مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یەکی هاوبه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو گه‌لان و زیادیشی کرد: وڵاتانی بیانی ناگه‌ڕێن به‌دوای چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی پرسه‌کانی ناوچه‌که‌دا به‌ڵکوو له دووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیانن. بۆیه ئێمه پێمانوایه کێشه‌کانی ناوچه‌که ئه‌بێ له لایه‌ن وڵاتان و گه‌لانی ناوچه‌که‌وه چاره‌سه‌ر بێت و بێگومان هاوکاری ئێران و تورکیا له ده‌سته‌به‌ر بوونی ئاشته‌وایی هه‌میشه‌یی له ناوچه‌که ڕۆڵێکی سازێنه‌ری ده‌بێت.

ناوبراو وێڕای ئاماژه به خاڵه هاوبه‌شه‌کانی نێوان تاران و ئه‌نقه‌ره، ڕوونیکرده‌وه: له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌بێ ڕیز له یه‌کپارچه‌یی خاکی وڵاتان بگیردرێت، داهاتووی هه‌ر وڵاتێک له لایه‌ن گه‌لانی ئه‌و وڵاته‌وه دیاری بکرێت و شه‌ڕ و خوێنڕشتن ڕابوه‌ستێت و یارمه‌تی ئاواره‌کان بدرێت، هیچ ناکۆکییه‌ک له ڕوانگه‌کانی دوو وڵات‌دا بوونی نییه.

ڕۆحانی ڕاشیگه‌یاند: هیچ له‌مپه‌رێک له به‌رده‌م گه‌شه‌پێدانی پەیوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات‌دا بوونی نییه و ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تێکی گونجاو ڕه‌خساوه تاکوو له پێناو گه‌شه‌پێدانی هه‌رچی زیاتری پەیوه‌ندییه‌کانی تاران – ئه‌نقه‌ره و ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ردوو وڵات که‌ڵکی لێبگرین.

سه‌رۆک کۆماری ئێران جه‌ختی کرده سه‌ر پێویستی چالاکتربوونهوهی کۆمیسیۆنه‌کانی هاوکاری هاوبه‌ش له ناوچه و هیواشی خواست که داڕشتنی ڕێکاری گونجاو و پراکتیک له داهاتوویێکی نزیکدا ببێته هۆی دروستبوونی ئاڵوگۆڕێکی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات.

"داوود ئۆغلۆ" سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌و دیداره‌دا به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌نقه‌ره سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لاپهڕهیەکی نوێ له پەیوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ تاران بکاته‌وه، ڕایگه‌یاند: تورکیا له ئێستادا زیاتر له پێش مه‌به‌ستی هه‌یه په‌یوه‌ندی و هاوکارییه دۆستانه‌کانی خۆی له بواره‌جیاوازه‌کاندا له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران په‌ره پێبدات.

سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به ئاماژه به‌وه‌ی که گه‌وره‌ترین به‌شی سه‌رمایه دانه‌ری و خاوه‌ن پیشه‌کانی تورکیای له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌ته تاران، وتی: تورکیا و ئێران ته‌واوکه‌ری یه‌کن و توانا و دهرفرایهتی فراوانیان هه‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی ئاستی هاوکارییه‌کانیان و ده‌کرێت به سه‌رمایه‌دانه‌ری هاوبه‌شی پیشه‌یی و بازرگانی کار بکه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دوو وڵات.

داوود ئۆغلۆ وێڕای ئاماژه به پێویستی هاوکاری ناوچه‌یی تاران و ئه‌نقه‌ره و هه‌روه‌ها پێویستی به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم، زیادی کرد: ده‌بێ ده‌ست بده‌ینه ده‌ستی یه‌ک و به‌ره‌نگاری گرووپه تیرۆیستییه‌کان له ناوچه‌که بینه‌وه.

ناوبراو هه‌روه‌ها ڕێزگرتن له سه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌یی، یه‌کپارچه‌یی خاک، نه‌بوونی هه‌رچه‌شنه ده‌ستێوه‌ردانێکی بیانی و دیاری کردنی چاره‌نووسی وڵاتان له لایه‌ن گه‌لانی، به بنه‌ماکانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا ناوبرد.

کۆدی بابه‌ت: 53896 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۱۶ | کاتژمێر: 11 : 7

- - , .

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 16 اسفند 1394 ساعت: 14:20

صفحه بندی