خرید بک لینک

هێرش بۆ سه‌ر فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی ئه‌سته‌نبۆڵ لاوازییه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیای زیاتر کردووه‌ته‌وه؛ ئه‌م لاوازییه به شێوازی یه‌کسان به‌رهه‌می هه‌وڵی یه‌کگرتووان و دژبه‌رانی تورکیایه. به‌ڵام هۆکاری ئه‌م ڕووداوانه تا ڕاده‌یه‌کیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خودی ئه‌ردۆغان.

له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕینی سووریا، ئه‌ردۆغان له‌م ته‌نگژه‌یه وه‌کوو ده‌رفه‌تێک بۆ سه‌رکوت کردنی پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK)، گرووپێک میلیشیایی که چه‌ندین ده‌یه‌یه دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا خه‌باتی کردووه و ناتۆ، ئه‌مریکا و یه‌کێتی ئه‌ورووپا ئه‌وه به ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ده‌زانن، که‌ڵکی وه‌رگرتووه.

خودی ده‌وڵه‌ت په‌ره‌ی داوه به ناڕه‌زایه‌تی کورده‌کان و په‌که‌که‌ش له‌م بارودۆخه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی که‌ڵکی وه‌رگرت و توندبوونی هێرشه تیرۆریستییه‌کانی خۆی دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا، به‌تایبه‌ت دژی ڕێکخراوه ئه‌منییه وه‌کوو پۆلیس که ژماره‌یه‌ک له‌وانه له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوو زیاتر بووه‌ته‌وه، زیاد کرده‌وه.

به‌ڵام ئه‌م هێرشانه له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ردۆغانیش بوو چونکه له‌م هێرشانه که‌ڵکی وه‌رگرتووه و خۆی وه‌کوو ته‌نیا که‌سێک ده‌ناسێنێت که توانایی دابین کردنی ئاسایشی تورکیا له به‌رانبه‌ر تیرۆریزمی هه‌یه.

ئه‌م تاکتیکه بۆ ماوه‌یه‌ک کاریگه‌ر بوو و ئه‌م تواناییه‌ی به ئه‌ردۆغان دا تاکوو له ترسی ناسه‌قامگیری وه‌کوو ئامێرێکی مێحوه‌ری بۆ گه‌یشتن به سه‌رکه‌وتنی به‌ربڵاو بۆ پارته‌که‌ی خۆی له دوایین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی که‌ڵک وه‌ربگرێت.

به‌ڵام ته‌رکیز له‌سه‌ر په‌که‌که‌ش به مانای به‌لاڕێدا بردنی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منیانه‌یه که ده‌یتوانی بۆ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاریی و ڕێگری له هێرشه‌کان، یه‌کێکی دیکه له هۆکاره‌کانی ناسه‌قامگیری، واتا داعش، له‌وانه که‌ڵک وه‌ربگرێت.

هه‌ر له‌و کاته‌دا، تورکیا داعشی به ئامێرێکی گونجاو بۆ یارمه‌تیدان به ڕووخانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سووریا دی، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ له هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا حه‌ز به‌و گرووپه ده‌که‌ن. ئه‌م بارودۆخه هاتووچۆی چه‌کدارانی داعش بۆ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سووریا له ڕێگای سنووره‌کانی تورکیا، ئاسان کرد.

ئه‌م هه‌ڵوێسته کرده‌وه‌ییه سه‌باره‌ت به داعش، له سه‌ره‌تادا ڕێگایه‌کی بۆ ئه‌ردۆغان ڕه‌خساند تاکوو خۆی له به‌رانبه‌ر ئه‌سه‌د بسه‌لمێنێت، به‌ڵام ئه‌م پرسه هاوکات ڕێگای بۆ داعش هه‌موار کرد تاکوو به‌شداریی و چالاکییه‌کانی خۆی له تورکیا به‌هێز بکات. تورکیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ترس له‌وه‌ی که هه‌ر جۆره هه‌وڵێک دژی داعش ده‌بێته‌هۆی هه‌وڵێکی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی جیدی له ناوخۆی خاکی تورکیا، نه‌یده‌توانی هیچ هه‌وڵێک ئه‌نجام بدات.

هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی سه‌خت نه‌گرتن له به‌رانبه‌ر داعش له کۆتاییدا ئه‌ردۆغانی خسته ژێر گۆشاری دوو لایه‌نه- له لایه‌که‌وه ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ڕووسیا.

کۆشکی سپی، تورکیای خسته ژێر گوشاره‌وه تاکوو هاوکاری بکات له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێونه‌ته‌وه‌یی دژی داعش. کارێک که تورکیا مه‌یلی به ئه‌نجامی ئه‌وه نه‌بوو و هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌وه‌ش ئه‌وه بوو که هاوپه‌یمانی، هه‌ڵوێستی گۆڕینی ڕژێم له سووریای له به‌رنامه‌ی خۆی لابردووه. به‌ڵام به‌شداریی تورکیا له هاوپه‌یمانی به‌م مانایه‌یه که داعش له ئێستادا تورکیا وه‌کوو ڕکابه‌ر ده‌بینێت.

له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه، ڕووسیا ڕوانگه‌یه‌کی نه‌رمی ده‌وڵه‌تی ئۆمابا سه‌باره‌ت به گۆڕینی ڕژێم له سووریای به ده‌رفه‌تێک بۆ سه‌لماندنی پێگه‌ی سیاسی خۆی سه‌باره‌ت به ڕۆژئاوا، دۆزیه‌وه.

موسکۆ به پیشاندانی تورکیا وه‌کوو ڕکابه‌رێکی سیاسی و ئابووری، ته‌رکیزی کردووه‌ته‌سه‌ر تورکیا و هه‌ندێ ورووژێنه‌ریی سه‌ربازی له ده‌ره‌وه‌ی بنکه‌ی خۆی له سووریا ئه‌نجام دا که له کۆتاییدا له مانگی نۆڤێمبێر بووه‌هۆی خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌یه‌کی شه‌ڕکه‌ری ڕووسیایی که سنووری ئاسمانی تورکیایی به‌زاندووه.

ئاوه‌ها که پێشبینی ده‌کرا، ئه‌ردۆغان له به‌رانبه‌ر تووڕه‌یی موسکۆ سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه، وه‌ستا. به‌ڵام هه‌ر دووکی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان و ڕووسیا به‌خێراییه‌وه پشتیوانیان له گرووپه کوردییه‌کان له باکووری سووریا کردووه چونکه ئه‌م گرووپانه له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌که‌ن. له‌وه‌ی که ئه‌م گرووپانه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌خۆیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که هه‌یه، ئه‌ردۆغان له نێوان ویلایه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان له لایه‌که‌وه و ڕووسیا له لایه‌کی دیکه‌وه، گیرۆده بوو.

ئه‌ردۆغان که پێشتر و به‌دوای قه‌یرانی به‌نده‌ری غه‌ززه له ساڵی 2010 په‌یوه‌ندی دیپلۆماتیکی تورکیا له‌گه‌ڵ ئیسرائیلی پچڕیبوو، به شێوازی زیاتر له پێش له کۆمه‌ڵگا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، خرایه په‌راوێزه‌وه. ته‌نانه‌ت ڕێککه‌وتنی نوێی له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعوودی له‌سه‌ر سووریاش ڕیسکێکی خراپ بوو چونکه پاشای عه‌ره‌بستان له‌وه‌ی که پاش ڕێککه‌وتننامه‌ی ناڤۆکی له لایه‌ن هاوپه‌یمانی ئه‌مریکایی خۆی هه‌م له سووریا و هه‌میش له ئێران، پشتیوانی نه‌کرابوو، سکاڵای به‌رز کرده‌وه.

ئه‌ردۆغان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی که پشتیوانێکی ناوچه‌یی به‌هێزی نه‌بوو و به‌هۆی گوشار له لایه‌ن هه‌ر دوو لایه‌نی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات- و هه‌روه‌ها کێشه‌ی ڕوو له زیاتربوونی تیرۆریزم له خانوو له لایه‌ن په‌که‌که و داعش- به‌دوای سازش و ده‌ستپێکردنی دووباره‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماتیکه‌کان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و چاره‌سه‌رکردنی کێشه دروست بووه‌کان له‌گه‌ڵ ڤێلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا، پاش ڕووخانی فڕۆکه‌ی شه‌ڕکه‌ر بوو.

به‌ڵام ئه‌م گۆڕانکارییانه نه ته‌نیا ئه‌ردۆغانی به سیاسه‌توانێکی باهۆش و ژیر پیشان نه‌دا، به‌ڵکوو ئه‌وی به که‌سێکی لاوازتر پیشان دا. ئه‌م بارودۆخه به‌ته‌واوه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی داعش بوو، که به‌دوای ڕێگایه‌کی گونجاو بۆ به‌رزڕاگرتنی دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆی له "خه‌لافه‌ت"ی خۆ ناونراو بوو.

له کاتێکدا که داعش له لایه‌ن سووریا و عێراق له گوشاردایه، لاوازی ئه‌ردۆغان ده‌رفه‌تێکی زێڕینی بۆ ئه‌م ڕێکخراوه تیرۆریستییه ڕه‌خساند تاکوو شکسته‌کانی خۆی قه‌ره‌بوو بکاته‌وه. ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌ردۆغان ده‌توانێت زاڵ بێته‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه یان نا؛ داهاتوو ئه‌وه دیاری ده‌کات.

* لینا خه‌تیب، سه‌رۆکی به‌رنامه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و باکووری ئه‌فریقیا له ناوه‌ندی "چتم هاوس"ه. ناوبراو پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی کارنگی له به‌یرووت و دامه‌زرێنه‌ریی هاوبه‌شی به‌رنامه‌ی چاکسازییه‌کانی عه‌ره‌ب و دیموکراسی له ناوه‌ندی دیموکراسی، گه‌شه و سه‌روه‌ری یاسای زانکۆی ستنفۆرد بوو.

ژێده‌ر: سی ئێن ئێن تورک

وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: شیلان محه‌مه‌دی

کۆدی بابه‌ت: 59335 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۲۲ | کاتژمێر: 12 : 34

- - , .
.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 22 تير 1395 ساعت: 15:58

صفحه بندی