به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ڕۆژنامه‌ی حوڕییه‌ت، به‌پێی به‌ڵگه‌کانی دۆسیه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ڕێکه‌وتی 5ی جوولای 2015 له پارێزگای دیاربه‌کر که میتینگی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان (HDP)ی کردبووه ئامانج، 74 ڕۆژ پێش له هێرشه‌که، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای ئادی یامان، سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری هێرشی تیرۆریستی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی عێراق و شام (داعش) بۆ نووسینگه ناوچه‌ییه‌کان هۆشداری دابوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی دۆغان، له‌م هۆشدارییه‌دا که له ڕێکه‌وتی 24ی مارچی 2015 نێردراوه، هه‌ندێک له گومانلێکراوه هه‌ڵاتووه‌کانی داعش، له‌وانه ئورهان گونده‌ر، که‌سێک که دواجار میتینگی HDPی کرده ئامانجی ته‌قینه‌وه‌ی خۆی، ڕۆیشتووه بۆ سووریا و له ئه‌گه‌ری هاتنه‌وه‌ی ناوبراودا، وه‌کوو مه‌ترسییه‌ک بۆسه‌ر تورکیا به ئه‌ژمار دێت.
ته‌قینه‌وه له میتینگی HDP، بوو به‌هۆی کوژرانی 5 که‌س و برینداربوونی ده‌یان که‌سی دیکه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌کان، باوکی ئورهان گونده‌ر له ڕێکه‌وتی 25ی جوونی 2014 سه‌ردانی ناوه‌ندی پۆلیسی ئادی یامان کردووه و به به‌رپرسانی پۆلیسی ڕاگه‌یاندووه که به ئه‌ندامێتیی کوڕه‌که‌ی له ڕێکخراوه‌یه‌کی ئایینیی نایاسایی به‌گومان بووه. ناوبراو پاش ڕاپۆرتی باوکی خۆی قۆڵبه‌ست کرا و پاش لێپرسینه‌وه ئازاد کرا.
گونده‌ر و چه‌ن گه‌نجێکی دیکه، ده‌ستبه‌جێ پاش ئازادکران، بێ سه‌روشوێن بوون و پۆلیس ڕاپۆرتی دا که که‌سانی بێ سه‌روشوێن به مه‌به‌ستی په‌یوه‌ستبوون به گرووپه توندئاژۆوه ئایینییه‌کان ڕۆیشتوون بۆ سووریا.
پۆلیس له ڕێکه‌وتی 24ی مارچی 2015 پاش تاوتوێکردنی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فوونییه‌کانی ئه‌م که‌سانه، زانیبوو که ئه‌وان پێکه‌وه کار ده‌که‌ن و په‌یوه‌ست به ڕیزی گرووپه نایاساییه‌کان بوون و له ئه‌گه‌ری هاتنه‌وه‌یان، وه‌کوو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌سه‌ر تورکیا به ئه‌ژمار دێن.
پاش ته‌قینه‌وه له میتینگی HDP بوو که ئاشکرا کرا که ئه‌نجامده‌ری ته‌قینه‌وه‌که به‌بۆنه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی سه‌ره‌کی داعش، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به‌دواداچوونی بۆ ده‌کرێت. گونده‌ر یه‌کڕۆژ دوای هێرش له پارێزگای غازی عه‌نتاب له سنووری سووریا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه قۆڵبه‌ست کرا.
کۆدی بابه‌ت: 59402 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۲۳ | کاتژمێر: 13 : 35
برچسب:
نویسنده: استخدام کار