تالیب نەحوی موقەدەم لە گفتوگۆیەک لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێس ڕایگەیاند: ئەم کەرنەڤاڵە وەرزشییە بە بەشداریی بەرفراوانی هەموو دەستە وەرزشییەکانی مەریوان و بە هاوکاری ئیدارەکانی وەرزش و لاوان، بێهزیستی و فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.
نەحوی موقەدەم وتیشی: ئەم کەرنەڤاڵە رۆژی چوارشەممەی ئەم حەوتەیە کاتژمێر ٦ ئێوارە و بە بەشداری بەرفراوانی خەڵک و وەرزشوانان و بەرپرسانی ئەم شارە لە شوێنی ئەنجومەنی پوریای وەلی و پاش کۆبوونەوەی ئەم کەسانە بەڕێوەدەچێت.
ئەو ئامانجی بەڕێوەبردنی ئەم کەرنەڤاڵەی بۆ وشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر گەڕاندەوە و ڕاشیگەیاند: لە بەڕێوەبردنی ئەم کەرنەڤاڵەدا هەموو هەوڵ و تێکۆشانی ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە کۆکراوەتەوە کە وێڕای هاندانی خەڵک بۆ وەرزشکردن لەم بەڵا ماڵ وێرانکەرە خۆیان بەدوور بگرن.
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پێشگرتن لە گیرۆدەبوون بە مادەی هۆشبەری مەریوان وەبیری هێنایەوە: وشیارکردنەوەی خەڵک لە مەترسییەکانی بەکاهێنانی مادەی هۆشبەر گرنگترین ئامانجی بەڕیوەبردنی ئەم کەرنەڤاڵەیە چونکە لە بابەتی مادەی هۆشبەردا هەردەم باشترین و گۆنجاوترین رێگا پێشگرتن لەم کارەیە.
تالیب نەحوی موقەدەم زیادی کرد: بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر بوو بە یەکێک لە کێشەکانی بەردەم گەنجان و ئەم مادانە بە ئاسانی و بە ناوی جۆراوجۆر لە بازاڕەکان و بە قاچاخی لەبەردەستی خەڵک دایە.
نەحوی موقەدەم بەڕێوەبردنی پێشانگای وێنە لەسەر بابەتی گیۆدەبوونی بە یەکێک لە چالاکییە ئەنجام دراوەکانی ئەوان لە قەڵەمدا و وتی: پێشکەشکردنی شانۆی سەرشەقام لەسەر بابەتی مادەی هۆشبەر، پێشکەشکردنی مۆسیقای فۆلکلۆر، بەڕێوەبردنی تونێلی تۆقین، بەڕێوەبردنی پێشبڕکێی نیگار و کارتۆن ئەو بەرنامەن کە لەم حەوتەیەدا ئەنجام دەدرێن.
شایانی ئاماژەیە کە ئەم چالاکییانە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی حەوتەی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەر و بە هاوکاری بەڕێوەبرایەتیی ئەنجومەنی هاوئاهەنگی بەرەنگاربوونەوەی مادەی هۆشبەری شاری مەریوان ئەنجام دەدرێت.
کۆدی بابهت: 59390 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۲۴ | کاتژمێر: 1 : 41
برچسب:
نویسنده: استخدام کار