به پێی هەواڵی کوردپرێس، جێگری فەرماندەی سپای سەقز لەم ڕێوڕەسمەدا له وتەدانێک گۆڕینی شێوازی ژیانی ئیسلامی بۆ شێوازی ڕۆژئاوایی به گرینگترین ڕێکاری نەیاران و تۆڕه سەتەلایتییەکان و ئێنتێرنێتی دەرەکی زانی و وتی: گرینگترین بنچینەی شێوازی ژیانی ئیسلامی حەیا، پاکداوێنی و حیجابه، هەر بۆیه پاراستنی ئەم بنچینانەی گەلێ گرینگه.
عەمید نادرپوور وێڕای ئاماژە بەوەی که لاواز کردنی حەیا و پاکداوێنی دەبێته هۆی لەقبوونی بناغەی بنەماڵە، وتی: ژنان و کچان گرینگترین توێژن بۆ بانگەشه و پاراستنی فەرهەنگی پاکداوێنی و حیجاب.
ناوبراو ئاماژەیەکی کرد به بەرزبوونەوەی ناکۆکی خێزان و کێشه ئەخلاقییەکان و ئەو تاوانانەی که دەرەنجامی ئەوانەن و وتی: بووژانەوەی ئەرکی فەرمان به چاکه و ڕێگری له خراپه، پێداگری له سەر فەرمانه ئیسلامی و فەرهەنگسازی کارای ئیسلامی و خۆجێی ڕێکارێکه بۆ ڕووبەڕووبوونە دژی ئەم زیان و تاوانانە.
له درێژەدا پێشنوێژی هەینی دێولان له دەستپێکدا وێڕای ئاماژه کردن به ئایات و فەرموودەکان سەبارەت بە گرینگیی بنەماڵە له ئیسلام وتی: له ناوبردنی بناغەی بنەماڵە و وەلانانی پاکداوێنی و حیجاب ئاراستەی نەیاران و تۆڕه سەتەلایتییەکانیانه و بەرزبوونەوەی ڕێژەی تەڵاق، ناسەقامگیری کۆمەڵایەتی، بەزاندنی بەها ئەخلاقییەکان، پێوەندی ناشەرعی و ... ئەنجامی چالاکی ئەم تۆڕانەیه.
مامۆستا محەمەدی وێڕای ئاماژه بەوەی که به پێی ئامۆژگارییه ئیسلامییەکان، ژنان خاوەن باڵاترین ڕێز، کەسایەتی و پێگەن، وتی: بەڵام فەرهەنگی ڕۆژئاوایی وەک کاڵا و ڕێکلام له ژن دەڕوانێت.
ناوبراو پەرەپێدانی پاکداوێنی و حیجاب به دەستەبەرییەک وەسف کرد بۆ بەختەوەری و پێشکەوتنی ژنی موسڵمان و داوای له هەموو ڕێکخراو دەوڵەتی و نادەوڵەتییەکان کرد هەوڵ بدەن بۆ پەرەپێدانی ئەم ئەرکه گرینگه.
دەفژەنی و مەولودیخوێنی، بەخشینی خەڵات به بانگەشەکەران و چالاکانی بواری پاکداوێنی و حیجاب، کێبەرکێی فەرهەنگی له دیکەی بەرنامەکانی ئەم ڕێوڕەسمە بوون.
کۆدی بابهت: 59512 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۲۵ | کاتژمێر: 16 : 25
برچسب:
نویسنده: استخدام کار