سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پێشگری له گیرۆدەبوونی شاری مەریوان له لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری کوردپرێس وتی: ئەم پیشانگایه له شوێنی ئیدارەی دوخانیاتی ئەم شاره و له سەر بابەتی گیرۆده بوون بە نمایش دانی کۆمەڵێک وێنه و پۆستەر کرایەوە.
تالب نەحوی موقەدەم وەبیریشی هێنایەوه: ئەم پیشانگایه له شەوی دووشەممە 21ی پووشپەڕ و به ئاماده بوونی بەرچاوی خەڵک کرایەوە و هەتا ڕۆژی پێنجشەممە 24ی پووشپەڕی بەردەوام بوو.
نەحوی موقەدەم وتی: ئەوڕۆکه زیانە کۆمەڵایەتییەکانی هەر چواردەورماینان تەنیوە و گەمارۆیان داوین و لەمناوە مادەی هۆشبەر وەک یەکێک له زیانە کۆمەڵایەتییەکان ناسراوه که گیان و ماڵ و ئاسایشی بنەماڵەکانی داگرتووه، بەرچاوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوڕۆ مادەی هۆشبەر له سونەتییەوه خۆی گۆڕیوه بۆ پیشەسازی، به چەشنێک کە هەر هەموو خەڵکی ڕووبەڕووی مەترسییەکی جیدی کردۆتەوه و و خستوونیەتی بەر پەلامار.
سەرۆکی لێژنەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پێشگری له گیرۆدەبوونی مەریوان وێڕای ئاماژە بەم خاڵه که دروشمی ئەم ئەنجومەنه لەم ساڵدا له "چێژەوه بۆ پەستی"یە، وەبیری هێنایەوه: هەموو کەس به ئاسانی دەتوانێت گیرۆدەی مادەی هۆشبەری بێت، بەڵام پاش گیرۆده بوون، دەربازبوون لێی زۆر ئەستەمه و لەم کاتەدا ورەی ناوتن به گیرۆده بوون زۆر پێویست و گرینگه.
تالب نەحوی موقەدەم زیادی کرد: ورەی ناوتن به گیرۆده بوون ئەگەر بەهێز بکرێت دەتوانین کۆمەڵگا له هەمبەر ئەم مەترسییه بپارێزێت و ئەمەش نایەته دی مەگەر به هەوڵ و ماندووبوونی بەرپرسان و کارناسانی پەیوەندیدار و هاوڕێبوونی خەڵک لەگەڵ ئەم پسپۆڕانه.
ناوبراو بەرزبوونەوەی ئاستی زانیاری و زیادکردنی ئاستی جەسارتی خەڵکی وەک یەکێک له گرینگترین ئامنجەکانی ئەم پیشانگایەیه لێکدایەوە و وتیشی: بانگەشه و پەرەپێدانی فەرهەنگی تەندروستی ژیان له نێو خەڵکدا ئامانجێکی دیکەی بەڕێوەبردنی ئەم پیشانگایەیه.
شایەنی باسه که ئەم پیشانگا لە لایەن ئەنجومەنی پێشگری له "گیرۆدبوون"ی مەریوان به هاوکاری نووسینگەی شۆڕای هاوئاهەنگی بەرەنگاری مادەی هۆشبەری ئەو شارە بەڕێوەچوو.
کۆدی بابهت: 59514 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۲۵ | کاتژمێر: 16 : 24
برچسب:
نویسنده: استخدام کار