خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەری ئاگر کوژێنەوە و خزمەتگوزاری ئیمەنی شارەداری سنە ئاکاری سێ مانگەی یەکەمی ئەوساڵی شی کردەوە و دەریبڕی: یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی ئەم ڕێکخراوەیە ڕزگار کردنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان لە کاتی ڕووداوەکاندایە.

ڕامین ئەسەد نژاد وتی: ئەم ڕێکخراوەیە لە سێ مانگی یەکەمی ئەوساڵ ٢٦٢ هەڵمەتی کوژاندنەوەی ئاگر و یاریدە و ڕزگاری بووە و لەم ڕێژەیە ١٦٦ کەیس لە پەیوەندی لەگەڵ ئاگر لێکەوتنەوە و ٩٨ کەیسیش ئۆپەراسیۆنی یاریدە و ڕزگاری بووە.

ناوبراو زۆرترین ئاماری ئاگر لێکەوتنەوەی سێ مانگەی یەکەمی ئەوساڵی ١١٥ هەڵمەتی لە بەشی بۆشایی سەوز، کشتوکاڵ و مێرگ و دارستانەکان ڕاگەیاند و وتی: ١٤ ئاگر لێکەوتنەوە هی ماڵ و ٣٥ ئاگر لێکەوتنەوەش هی شوێنی ئیداری، بازرگانی، پیشەسازی، هەماری شتومەکی فڕێدراو، ئۆتۆمبێل و تەئسیساتی شاری بووە.

ناوبراو ئەنجامدانی ٣٧ ئۆپەراسیۆنی گرتنی بوونەوەری وەحشی، ١٦ هەڵمەتی مانەوەی هاووڵاتیان لە ئەسانسۆر، ٥ هەڵمەتی ڕزگار کردنی نوقماو، ٩ هەڵمەتی تەقینەوەی گاز، ٦ هەڵمەتی پێکدادان و ٢١ هەڵمەتی وەکوو گیر کردنی ئەنگوستیلە و داڕمانی کەلاوە و گەرتنی کارەبای لە سێ مانگەی یەکەمی ئەوساڵ ڕاگەیاند.

ئەسەد نژاد وتی: لەم ڕووداوانەی سێ مانگەی یەکەمی ئەوساڵ ٢٩ کەس بریندار بوون کە سێ کەسیان ئاگر کوژێنەر بوون و بە داخەوە ٧ کەسیش گیانی خۆیان لەدەست داوە.

هەروەها ڕایگەیاند شارژی ١١٠ کەپسۆلی ئاگر کوژاندنەوە و دەزگای هەناسە، وەڵام دانەوەی ١٤٩ پرسیارکاریی نێردراوی ناوچە و ناوانەکان، دەرکردنی ١١٧ مۆڵەتی کۆتایی کار و ڕاهێنانی ٦٥٠ کەس بریتی لە ٥٣٠ کەس لە قوتابخانەکانی پێش سەرەتایی، ٣٠ کەس لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و ٩٠ کەسیش لە ناوخۆی ڕێکخراوە لە دیکەی کارەکانی ئەو ڕێکخراوەیە لە سێ مانگەی یەکەمی ئەوساڵ دێنە هەژمار.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی ئاگر کوژێنەوە و خزمەتگوزارییە ئیمەنییەکانی شارەداری سنە بە وتنی ئەوەی ڕاگەیاندنی خێرای ڕووداوەکان لە ڕێگای ژمارەی ١٢٥ەوە لەسەر دابەزاندنی زیانی گیانی و ماڵی کاریگەری هەیە دەریبڕی: هیوادارم بە لەبەرچاو گرتنی خاڵەکانی بێوەیی ئاماری ڕووداوەکانی ئاستی شارستان کەم ببێتەوە.

کۆدی بابهت: 59529 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۲۶ | کاتژمێر: 2 : 31

- - , .
.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 26 تير 1395 ساعت: 8:09

صفحه بندی