خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، فریشتە محەمەدی کارمەندی نەخۆشخانەی دیواندەرە پاش تێپەڕکردنی قۆناغە دژوارەکانی هەڵبژاردنی مامای نموونە، گەیشتۆتە ئاستی وڵاتی.

ناوبراو بە سی و سێ ساڵ تەمەنەوە بڕوانامەی کارناسی مامایی هەیە و لە ڕێژەی منداڵانێک کە بە یارمەتی ئەو هاتوونەتە دونیاوە ڕازیە.

محەمەدی دەریبڕی ساڵەها هەوڵی داوە ببێتە ماما و شانازی پێوە دەکات.

ئەم ماما نموونەیە زیادی کرد: مامایی لە ڕیزی کارە سەخت و زیاندەرەکانە و زیادە لە زانستی مامایی هونەرێکی تایبەتی دەوێت.

ناوبراو کە لە ساڵی 91ەوە لە نەخۆشخانە بەکار گیراوە زیادی کرد: لەگەڵ خەڵکی نموونەی دیواندەرەیە کە توانیومە ببمە مامای نموونەی وڵات و لە خزمەت بە خەڵکی ئەم شارە، هەست بە خۆشحاڵی دەکەم.

فریشتە محەمەدی کە خۆی دوو منداڵی دووانەی هەیە، دەڵێت: نیعمەتی منداڵدار بوون بە تایبەت ئەو ساتەی منداڵەکە لە دایک دەبێت بە ڕاستی دیتنییە و من و هاوکارەکانم لە کاتی بڕینی ناوکی منداڵەکان ئاواتی خۆشبەختیان بۆ دەخوازین.

هەروەها درێژە دەدات: ئەم پیشەیە لەگەڵ گیانی دوو کەسدا واتە دایک و منداڵ سەر و کاری هەیە و کارێکی زۆر هەستۆکە و پێویستە خەڵک و بەرپرسانیش ئاوڕێکی زیاتر لەم کارە بدەنەوە.

محەمەدی لە درێژەدا باس لە خۆشترین و خراپترین بیرەوەرییەکانی دەکات و دەڵێت: کاتێ کە ژنێک پاش 19 ساڵ نەزۆکی بە یاریدەی پەروەردگاری دڵۆڤان بوو بە خاوەنی منداڵ و منداڵە کوڕەکەی گرتە ئامێزی، خۆشحاڵی ئەو ژنەم قەت لە بیر ناچێت و لە بەرامبەریشدا خراپترین بیرەوەریەکەم هی کاتێک بوو کە ژنێک بە هۆی جیابوونەوە لە هاوسەرەکەی مۆڵەتیان پێنەدا شیر بداتە منداڵەکەی و دیتنی خەم و کەسەری ئەو ژنەشم لە بیر ناچێت.

ناوبراو لە درێژەدا لە هەوڵ و زەحمەتی بەرپرسان و بنەماڵەکەی کە بۆ گەیشتن بەم قۆناغە هاوڕێی بوون سپاسی کرد و وتیشی دایک بوون گەورەترین خەڵاتی خودایە و هیوادارم هەموو ژنانی نیشتمانەکەم ببن بەدایک.

لە کۆتاییشدا داوای لە خەڵکی کرد کاتی سەردانی نەخۆشخانەکان لەسەرخۆ بن تاکوو باشترین خزمەتگوزارییان ئاراستە بکرێت.

کۆدی بابهت: 59586 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۲۷ | کاتژمێر: 3 : 0

- - , .
.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 27 تير 1395 ساعت: 6:12

صفحه بندی