خرید بک لینک

حه‌سیب کاپلان ئه‌ندامی پایه‌به‌رزی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان و نوێنه‌ری پێشووی په‌رله‌مانی تورکیا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس به پرسیاری هه‌واڵنێری ئێمه له‌باره‌ی ڕووداوه‌کانی دوو شه‌و له‌مه‌وبه‌ری تورکیا و کووده‌تای هێزه‌کانی ئه‌و وڵاته وه‌ڵامی دایه‌وه.

* شرۆڤه‌ی ئێوه له‌باره‌ی کووده‌تای ئه‌نجامدراو چییه؟ چ که‌سانێک له پشتی په‌رده‌ی ئه‌م کوودهتایهن؟

ـ پێشتر له ده‌یه‌کانی 60 و 70 و 80ی زایینی سێ کووده‌تای گه‌وره ئه‌نجام درا. ئه‌م کوودهتایانه به سه‌رکردایه‌تی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا و 4 فه‌رمانده‌ی باڵا و به‌رپرسان و هێزه‌کانی دیکه‌ی سوپا ئه‌نجام دران. به‌ڵام له‌م کوودهتایهدا خودی فه‌رمانده‌ی گشتیی سوپاش ده‌ستگیر کرابوو. به دوای دوو کاتژمێر ده‌ستگیرکردن، ئازاد بوو و تاکوو ئێستا له میدیاکان قسه‌ی نه‌کردووه به‌ڵام ده‌وترێت که به‌مزووانه له میدیاکان قسه ده‌کات. فه‌رمانده‌کانی هێزی ئاسمانی، ده‌ریایی، زه‌وینی و جه‌نده‌رمه فه‌رمانی کووده‌تایان ده‌رنه‌کردووه. به‌ڵام له وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاری ئێوه، چ که‌سێک ده‌ستووری کووده‌تای داوه و فڕۆکه‌کان هه‌ڵساونه‌ته‌وه و ئه‌و بۆمبانه‌ی که وێده‌چێت بۆمبی ده‌نگی بوون ته‌قێندراونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی که ده‌بابه‌کان شه‌قامه‌کانیان داخستووه و خه‌ڵک به دوای داواکاری ئه‌ردۆغان و بینالی ییڵدیریم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له‌باره‌ی هاتنه سه‌ر شه‌قام، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا و ئه‌نجامده‌رانی کووده‌تا که له سی ئێن ئێن تورک ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجام دابوو، ده‌ستگیر کراون، ده‌بێ بوترێت که تاکوو ئێستا هیچ که‌سێک ته‌نانه‌ت خودی سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاش وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌یان نه‌داوه‌ته‌وه. چ که‌سێک ده‌ستووری داوه، مه‌گه‌ر به بێ فه‌رمان فڕۆکه‌کان ده‌توانن هه‌ڵسنه‌وه، سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو یه‌کێک له فڕۆکه‌کان دوو بۆمبی له نزیکی کۆشکی سه‌رۆک کۆماری تورکیا داخستووه. مه‌گه‌ر به بێ ده‌ستوور شتێکی وا مومکینه؟ له ئێستادا حکوومه‌ت ته‌نیا ده‌ڵێت که هه‌ندێ که‌س له جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن که له سوپادان، کووده‌تایان کردووه. تاکوو ئێستا نزیک به 1500 که‌س ده‌ستگیر و 90 که‌س کوژراون. ته‌نانه‌ت هێرشیش کراوه‌ته سه‌ر خودی په‌رله‌مان، له سێ کووده‌تای ڕابردوو هێزه‌کان په‌رله‌مانیان کۆنتڕۆڵ و خۆیان تێیدا داده‌نیشتن، به‌ڵام له‌م کووده‌تا خۆیان په‌رله‌مانیان بۆردومان کردووه.

* به دوای ئه‌م کووده‌تا قه‌ڵغانی سیاسی تورکیا چۆن پێشبینی ده‌که‌ن و چ ڕووداوێک چاوه‌ڕوانی تورکیا ده‌کات؟

ـ ئه‌م بابه‌ته ده‌بێ ڕوون بکرێته‌وه که بۆچی په‌رله‌مان؟ له شه‌وی ڕابردوو تاکوو ئێستا مزگه‌وته‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵات به بێ وچان ئامۆژگاری خه‌ڵک ده‌که‌ن. بێگومان وه‌زاره‌تی دیانه‌ت ئه‌م ده‌ستووره‌ی به مزگه‌وته‌کانی سه‌رانسه‌ری وڵات ڕاگه‌یاندووه.

له ئێستادا حکوومه‌ت له‌لایه‌که‌وه ده‌ڵێت یاسای له‌سێداره‌دان داده‌نین، له‌لایه‌کی دیکه‌وه ده‌ڵێت ئۆپراسیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ین و له‌لایه‌کیشه‌وه ئه‌مڕۆ له په‌رله‌مان کۆبوونه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌ر کووده‌تایه‌ک که تاکوو ئێستا له تورکیا ئه‌نجام دراوه، له زه‌ره‌ری کورد، بلیمه‌تان و به‌رهه‌ڵستکاران شکاوه‌ته‌وه و له‌م کوودهتایهشدا ئه‌وان خه‌سار ده‌بینن. به‌م بۆنه‌وه هه‌موومان دژایه‌تی خۆمانمان سه‌باره‌ت به کووده‌تا ڕاگه‌یاندووه.

ماوه‌یه‌ک حکوومه‌ت و ئه‌نجامده‌رانی کووده‌تا پێکه‌وه هاوکارییان ده‌کرد و له‌گه‌ڵ یه‌کتر ئاشنا بوون، که‌واته حکوومه‌ت دێته ناو گۆڕه‌پان و ئیدعا ده‌کات که ئه‌وان کووده‌تایان به ناکام هێشتۆته‌وه، خه‌ڵک وڵاتی ڕزگار کرد و خۆیان وه‌کوو قاره‌مانی دیموکراسی ده‌نوێنن و به دانانی یاسا و ڕێسا نوێیه‌کان سیسته‌می سه‌رۆک کۆماری داده‌مه‌زرێنن.

دادگه‌کان ژێنڕاڵ، فه‌رمانده و به‌رپرسانی دیکه‌ی سوپا دادگه‌یی ده‌که‌ن. تاوانی ئه‌وان خه‌یانه‌ته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئه‌م پڕۆسه‌ی دادگهییه چۆن ئه‌نجام بدرێت، ئاشکرا نییه و جێگه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی هه‌یه. هه‌ندێ که‌س ده‌ڵێین که ئه‌م ڕووداوه سێناریۆیه‌کی زۆر نییه و هه‌ندێ که‌سیش ده‌ڵێین که ئه‌مه ته‌نیا ده‌ستپێکێکه و ئه‌م ڕووداوانه درێژه‌ی ده‌بێت.

ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چوار پارتی په‌رله‌مان پێکه‌وه هه‌ر بڕیارێک بگرنه‌به‌ر، هه‌مدیسان پارتی داد و گه‌شه به تاکڕه‌وی خۆی درێژه ده‌دات و به‌پێی مه‌یلی خۆی به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌چێت و ئۆپراسیۆن و ده‌ستگیرکردنی به‌ربڵاو ئه‌نجام ده‌دات.

هێشتاکه ئاشکرا نییه که له پشتی په‌رده‌ی ئه‌م کووده‌تا چ که‌سانێک هه‌ن، له کووده‌تا پێشووه‌کان ئاشکرا بوو، ناتۆ و ئه‌مریکا پاڵپشتی سوپا بوون، به‌ڵام له‌مباره‌وه تاکوو ئێستا هیچ شتێک ئاشکرا نییه. تاکوو ئێستا حکوومه‌ت هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی به‌ڕێوه‌نه‌بردووه و به‌یاننامه‌یه‌کی ده‌رنه‌کردووه.

* هه‌ڵوێستی کورده‌کان و پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له‌باره‌ی کووده‌تای ئه‌نجامدراو به چ شێوه‌یه‌که؟

ـ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان به‌و شێوه‌ی ئاشکرایه که له په‌رله‌مانیش ڕایگه‌یاند، دژایه‌تی ئاشکرای خۆی له دژی هه‌ر جۆره کووده‌تایه‌ک ئاشکرا کردووه. کووده‌تاکان هه‌میشه به کورد، بیرمه‌ندان و به‌رهه‌ڵستکاران خه‌ساریان گه‌یاندووه. به‌رده‌وام کورد، چه‌پڕه‌وه‌کان، عه‌له‌وییه‌کان و... کوژراون و ده‌ستگیر و زیندانی کراون.

ده‌بێ ئه‌وان خۆیان ئاشکرای بکه‌ن که ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م ڕووداوه چ که‌سانێکن و چ که‌سانێک له پشتی ئه‌م کوودهتایهدان. ئه‌گه‌ر پارته به‌رهه‌ڵستکاره‌کان گوشار بخه‌نه سه‌ر حکوومه‌ت، ده‌توانن ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م کووده‌تا بناسێنن.

ئه‌رکانی گشتیی فه‌رمانده‌یی سوپا له ئه‌سته‌نبۆڵه، شه‌وی ڕابردوو فه‌رمانده‌یی به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک داوای له هه‌موو سوپا کرد که بۆ ناوه‌ند و بنکه سه‌ربازییه‌کان بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌ستێوه‌ردان نه‌که‌ن. پێشبینی ده‌که‌م که ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی زۆر گرینگ به‌ڕێوه‌بچێت.

دیمانە: موراد برووکی میلان

وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: سروور خدری

کۆدی بابه‌ت: 59633 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۲۷ | کاتژمێر: 13 : 17

- - , .
.

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 27 تير 1395 ساعت: 16:50

صفحه بندی