خرید بک لینک

ئیبراهیم گۆچلۆ، سیاسه‌توانی کوردی دژی په‌که‌که له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوردپرێس وەڵامی دایه‌وه به هه‌واڵنێران سه‌باره‌ت به کووده‌تای بێ ده‌رئه‌نجام له تورکیا.

ناوبراو سه‌باره‌ت به چییه‌تی ئه‌م کووده‌تایه و ڕێکخه‌رانی، وتی: "ئاوه‌ها ڕووداوێکیش هه‌م ده‌توانین ناوی بنین کووده‌تا و هه‌میش ڕاپه‌ڕین، ده‌توانین هه‌ر دووی به‌کار ببه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌م جووڵه‌یه له لایه‌ن میلیشیاکان ئه‌نجام ده‌بوا، به ڕاپه‌ڕین ناوی لێده‌برا، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵه له لایه‌ن سه‌ربازانه‌وه ئه‌نجام ده‌بوا.

هه‌ر بۆیه ده‌توانین بڵێن که ئه‌م ڕووداوه، هه‌نگاو و هه‌وڵێک بۆ کووده‌تا بوو. هه‌ر به‌و شێوه‌یه که لیستی ناوه‌کانی ئه‌وان ڕاگه‌یێندرا، ڕوون کرا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م کووده‌تایه له ئاستی خوارتر له پله‌ی جێنڕاڵی دان، ئه‌ڵبه‌ت له نێوان ئه‌وانه‌دا ناوی چه‌ند جێنڕاڵیش ده‌بینرێت. له ئێستادا حکوومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌م کووده‌تایه له لایه‌ن فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و لایه‌نگرانی سه‌رکردایه‌تی ده‌کرا. حکوومه‌ت ده‌ڵێت زۆرتری ئه‌و که‌سانه که کووده‌تایان ئه‌نجام داوه، له نزیکانی جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌نن."

ئه‌م کارناسه‌ی پرسه‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌م کووده‌تایه ته‌نیا له لایه‌ن جه‌ماعه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به‌ڕێوه‌چووبێت، ڕه‌شبینه و ده‌ڵێت: "من له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م که ئه‌م کووده‌تایه ته‌نیا به جه‌ماعه‌تی گوله‌ن به‌رته‌سک نابێت. له تورکیا ڕێوڕه‌سمێک به ناوی کووده‌تا بوونی نییه. نێوان که‌مالیسته‌کان و خه‌ڵک مه‌ودایه‌کی زۆر بوونی هه‌یه، ئه‌وان به‌ره‌ی دژی خه‌ڵکن."

له سه‌رده‌می ئاتاتورک، عێسمه‌ت ئینۆنۆ و پێشه‌نگه‌کانی پارتی گه‌لی کۆماریخواز (CHP) تا ئێستا که‌مالیسته‌کان دژی کورد، سوننه، عه‌له‌وییه‌کان و دیکه‌ی ئیتنیکه‌کان هه‌ڵوێستیان گرتووه، هه‌ر بۆیه من ئه‌م کووده‌تایه به کووده‌تایه‌کی که‌مالیستی ناو ده‌نم. ئه‌م کووده‌تایه له‌گه‌ڵ دیکه‌ی بابه‌ته‌کان به‌تایبه‌ت کووده‌تاکانی ده‌یه‌ی 60 و 70ی زایینی جیاوازییه‌کی هه‌یه. پارتی ئاتاتورک (گه‌لی کۆماریخواز) پشتیوانی له‌و کوودهتایانه ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌م کووده‌تایه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ و ئاشکرا دژایه‌تیان له‌گه‌ڵ کرد. هه‌موو پارته‌کان، سهرمایهوانان، ڕێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کان و له ڕاستیدا هه‌موو گه‌لی تورکیا دژایه‌تیان ده‌ربڕی."

گۆچلۆ هۆکاره‌کانی شکستی کووده‌تای ئاوه‌ها وه‌سف ده‌کات: "به ڕای من ئه‌م کووده‌تایه به ئاکام نه‌گه‌یشت، چونکه له به‌رانبه‌ر ئه‌وان ڕێبه‌رێکی ده‌سه‌ڵاتدار (ئه‌ردۆغان) بوونی هه‌یه. له ساڵی 1970 کاتێک که دژی موندهرێس کووده‌تا ئه‌نجام درا، موندهرێس له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا هیچ به‌رخۆدانێکی له خۆی پیشان نه‌دا، هه‌روه‌ها له ساڵی 1980ش دمیڕاڵ به‌رخۆدانی نه‌کرد. به‌ڵام بۆ جاری دووهه‌مه که ئه‌ردۆگان له به‌رانبه‌ر کووده‌تا ده‌وه‌ستێت. پێشتریش له بابه‌تی ئهرگهنکن و باڵیوز، به‌رپرسانی سوپا سزا درابوون. ئه‌ڵبه‌ت هه‌مووان ده‌توانن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی دادوگه‌شه دژایه‌تی بکات له وڵاتێک‌دا که تا ڕاده‌یه‌کی که‌م دیموکراسی بوونی هه‌بێت پارته سیاسییه‌کان ده‌بێ بتوانن له ڕێگای هه‌ڵبژاردن بگه‌نه ده‌سه‌ڵات، و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه له ده‌سه‌ڵات لاببرێت."

ناوبراو هۆکاری ئه‌م هه‌وڵه‌ی له لایه‌ن سوپا و سه‌ربازان به توانانه‌بوون له لابردنی سیاسی ئه‌ردۆغان ده‌زانێت و زیادی ده‌کات: "هێزه سه‌ربازییه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن له‌وی که پارتی دادوگه‌شه ئیسلامگه‌رایه و له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پشتیوانی ده‌کرێت، ناتوانن له ڕێگای هه‌ڵبژاردن و دیپلۆماسی به سه‌ریدا زاڵ بن، هه‌ر بۆیه کووده‌تا ده‌که‌ن."

ئه‌م سیاسه‌توانه کورده، هاوزمانانی به خه‌سارگه‌یاندنی سه‌ره‌کی کووده‌تاکانی تورکیا ده‌زانێت و ده‌ڵێت: "هه‌ر به‌و شێوه‌یه که ده‌زانن هه‌ر کاتێک که کووده‌تایه‌ک دروست بووه، زیاتر له هه‌ر که‌سێک ئێمه کورده‌کان خه‌سارمان لێکه‌وتووه. ڕه‌نگه ئه‌م کووده‌تایه له سه‌ره‌تادا جووڵه‌یه‌ک له دژی حکوومه‌ت ئه‌ردۆغان بێت، به‌ڵام پاشهاتی زیانهێنه‌ر و قه‌ره‌بوونه‌کراوی زۆر بۆ کورده‌کان دێنێت."

ناوبراو هۆکاری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان به لاوازی ته‌واوی ڕکابه‌رانی ده‌زانێت و جه‌خت ده‌کات: "له وڵاتانی نیوه گه‌شه‌سه‌ندوو له‌وان تورکیا، عه‌ره‌بستان و پاکستان و... سیاسه‌توانانی ئتۆرییهکانی نادروست و ڕقانه ئاراسته ده‌که‌ن، چاوپۆشی ده‌که‌ن له ڕاستییه‌کان. له 7ی جوونی که‌مالیسته‌کان ده‌یانه‌ویست له ڕێگای پارتی دیموکراتیکی گه‌لان حکوومه‌تی ئه‌ردۆغان لاواز بکه‌ن و سه‌رکه‌وتوو بوون و ئه‌ردۆغان نه‌یتوانی به ته‌نیایی حکوومه‌ت پێک‌بێنێت. به‌ڵام ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنی 1ی نۆڤێمبێر توانی له‌سه‌دا 50ی ده‌نگه‌کانی مسۆگه‌ر کرد. پاش ئه‌وه‌ی که ده‌نگه‌کانی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له ناوچه کوردنشینه‌کان تووشی دابه‌زین بوو و ده‌نگه‌کانی پارتی دادوگه‌شه زیاتر بوو. به‌تایبه‌ت پاش هه‌ڵکه‌ندنی خه‌نده‌قه‌کان له ناوچه کوردنشینه‌کان و ئه‌و شه‌ڕ و پێکدادانانه که له لایه‌ن په‌که‌که‌وه ده‌ستیپێکرد، ده‌نگه‌کانی پارتی دیموکراتیکی گه‌کان بۆ خوارتر له‌سه‌دا 10 دابه‌زی. به‌م بۆنه‌وه ڕێگا بۆ ئه‌ردۆغان کراوه‌یه. ماوه‌یه‌ک لهمهوپێش حکوومه‌تی ده‌یه‌ویست بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان، یاسای بنه‌ڕه‌تی بگۆڕێت و بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کاره‌ش ده‌نگی پێویستی وه‌رنه‌گرتبوو، ئه‌گه‌رێکی زۆر بوونی هه‌بوو که پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست پشتیوانی له‌وان بکات و پرسه‌کان به‌ره‌و گشتپرسی چوو، به‌ڵام پارتی گه‌لی کۆماریخواز بوێری نه‌کرد و ده‌یزانی که جارێکی دیکه پارتی ئه‌ردۆغان سه‌رکه‌وتن ده‌بێت و به‌م بۆنه‌وه کشایه‌وه."

ئه‌م چالاکه سیاسیه‌ی دژی په‌که‌که له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه هیچ ئاڵترناتیڤێکی بۆ ئه‌ردۆغان بوونی نییه و زیادیشی کرد: "له ئێستادا هیچ جێگره‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌ردۆغان بوونی نییه، پارتی گه‌لی کۆماریخواز ناتوانێت بژارده‌یه‌کی باش بۆ جێگره‌وه‌یی بێت. نازانم که ئایا پارتێکی دیکه داده‌مه‌زرێت یان نا. من بارودۆخی ئێستای تورکیا له‌به‌رچاو ده‌گرم. ئاشکرایه که پارتی کورده‌کانیش ناتوانێت بگاته ده‌سه‌ڵات، کورده‌کان تا هه‌ر ڕاده‌یه‌ک خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن، ناگه‌نه ده‌سه‌ڵات. کورده‌کان ته‌نیا ده‌توانن له‌گه‌ڵ پارتێکی ده‌سه‌ڵاتداری دیکه ئیئتیلاف بکه‌ن. پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست ناتوانێت بگاته ده‌سه‌ڵات، بارودۆخی ئه‌وه‌یان نییه، که‌سێک ده‌نگیان پێی نادات. به‌م بۆنه‌وه بژارده‌یه‌ک بۆ جێگره‌وه‌ی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بوونی نییه. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت به‌دوای گۆڕینی یاسای بنه‌ڕه‌تی و دامه‌زراندنی سیسته‌می سه‌رۆک کۆمارییه و بانگهێشتی دیکه ڕکابهرای ده‌کات که ئه‌وانیش پێشنیاره‌کانیان هاوپه‌یوه‌ند به سیسته‌می په‌رله‌مانی بۆ خه‌ڵک ڕابگه‌یێنن. به‌ڵام بۆ ئه‌م کاره پارتی گه‌لی کۆماریخواز و دیکه‌ی پارته‌کان بوێرییان نییه. وه‌کوو بابه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان که بارزانی بانگهێشتی گۆڕان، یه‌کێتی و دیکه‌ی پارته‌کان ده‌کات که ئه‌گه‌ر سیسته‌می په‌رله‌مانیان ده‌وێت، گشتپرسی به‌ڕێوه‌ببه‌ن و یان ئه‌گه‌ر به‌دوای سه‌ربه‌خۆیی کوردستانن، گشتپرسی به‌ڕێوه‌ببه‌ن و خه‌ڵک هه‌ر بڕیارێک بده‌ن هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت. به وردی ئاوه‌ها شتێکیش له‌وێ له ئارادایه."

گۆچلۆ پارتی لایه‌نگری کورده‌کان له تورکیا تۆمه‌تبار ده‌کات که لە ئەگەری سەرکەوتنی ئاوەها کوودەتایەک، پشتیوانی لێده‌کردن و ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر کووده‌تا ده‌گه‌یشته ئاکام، به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه، پارتی دیموکراتیکی گه‌لان پشتیوانی لێده‌کرد. به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی که تێگه‌یشتن کووده‌تا ناتوانێت به ئاکام بگات، رایانگه‌یاند که پشتیوانی لێناکه‌ن. خۆم ئه‌م هه‌ڵوێسته به نادروست ده‌زانم و قبووڵم نییه. له‌وێ که پارته سیاسییه‌کان به پێی ڕاستییه‌کان کرده‌وه ده‌که‌ن، هه‌ر بۆیه ناتوانن ببنه جێگره‌وه‌یه‌کی گونجاو بۆ ئه‌ردۆغان. ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆغان که‌سێکی بوێر، به ئیراده و سه‌باره‌ت به سه‌روه‌ری و خه‌ڵک به‌ڵێنده‌ر نه‌بوو، مومکین بوو له به‌رانبه‌ر کووده‌تا ته‌سلیم بێت، به‌ڵام ئاوه‌ها کارێکی ئه‌نجام نه‌دا و به به‌رده‌نگ گرتنی کووده‌تاچیان ڕایگه‌یاند که تا دوایین کات له به‌رانبه‌ریان ده‌وه‌ستێت."

ناوبراو نمایشی بوونی کووده‌تای به ئاکام نه‌گه‌یشتووی تورکیا ڕه‌تده‌کاته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه: ئێستا له نێوان تورک و کورد هه‌ندێ ده‌ڵێن ئه‌م کووده‌تایه سێناریۆوه. به‌ڵام ئه‌م پرسه به دروست نازانم، چونکه پاشهاتێکی مه‌ترسیداری بوو، په‌رله‌مان و کۆشکی سه‌رۆک کۆماری بوردۆمان کران، ئایا مومکینه بوردۆمانی شوێنی نیشته‌جێبوونی سه‌رۆک کۆمار سێناریۆ بێت؟ چوارچێوه‌ی ڕووداوه‌که زۆر گه‌وره‌یه، ئاوه‌ها شتێک مومکین نییه و ڕووداوه‌که زۆر جیدییه.

دیمانه: موراد برووکی میلان

وه‌رگێڕان له فارسییه‌وه: شیلان محه‌مه‌دی

کۆدی بابه‌ت: 59635 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۲۸ | کاتژمێر: 4 : 28

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 28 تير 1395 ساعت: 8:43

صفحه بندی