http://www.kurdpress.com/NSite/RSS/ کوردپرێس :: Kurdpress News Aganecy به‌شی ئێران/ کرماشان- کۆبوونه‌وه‌ی چالاکانی ئابووری کرماشان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکی کرماشان له ژووری بازرگانی کرماشان، به‌ڕێوه‌چوو. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53918 ئيران 06 March 2016 17:02 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران- سه‌رۆکی ژووری بازرگانی، پیشه، کانگا و کشتوکاڵی ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی چالاکانی ئابووری ئێران و تورکیا پێشنیاری داوه که دوو وڵات به‌رهه‌می هاوبه‌شیان له خاکی یه‌کتر بێت. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53920 ئيران 06 March 2016 15:40 +3:30 +3:30 بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 8ی خانه‌قینی ئه‌و حیزبه له وه‌ڵامی پرسیار لە چوونی سوپای ئێران بۆ سنووری خانه‌قین دەڵێت: "خانه‌قین و گه‌رمه‌سێر به‌خوێنی پێشمه‌رگه ده‌پارێزرێن نه‌ک هیچ هێزێکی تر" و ڕه‌تیشی ده‌کاته‌وه سوپای ئێران چووبێته ئه‌و ناوچه‌یه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53921 رووداوه‌کاني هه‌ريم 06 March 2016 15:38 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران/ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- دووکاندارانی پیرانشاری به نیشانه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی به نه‌کردنه‌وه‌ی سنووره‌کان له‌م سنوورانه‌دا، دووهه‌مین کۆبوونه‌وه‌ی سه‌ندیکایی خۆیان به‌ڕێوه برد. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53926 ئيران 06 March 2016 14:34 +3:30 +3:30 http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53925 کرمانجي (Kurmancî) 06 March 2016 14:16 +3:30 +3:30 http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53924 کرمانجي (Kurmancî) 06 March 2016 14:11 +3:30 +3:30 http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53923 کرمانجي (Kurmancî) 06 March 2016 14:04 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حه‌سانه‌ی یاسایی له فیگن یۆکسکداغ و سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان، سه‌لما ئیرماک، سری سوره‌یا ئۆنده‌ر و ئه‌رتۆغرۆڵ کۆرکچی له نوێنه‌رانی گرینگی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له ده‌ستووری کاری په‌رله‌مانی تورکیا دانرا. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53922 تورکيا 06 March 2016 13:49 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران/ ئیلام- فه‌رمانده‌ی ئینتیزامی پارێزگای ئیلام له دۆزینه‌وه‌ی ئاسه‌واری ئه‌نتیک له شاری ده‌ڕه‌شار که مێژووەکەی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سێ هه‌زار ساڵ پێش زایین، هه‌واڵی دا. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53919 ئيران 06 March 2016 13:33 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران- جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران، وتی: ده‌بێ نه‌خشه ڕێگایه‌کی گونجاو بۆ گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و تورکیا دابڕژێت تا ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری نێوان دوو وڵات له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا به 30 میلیارد دۆلار له ساڵدا به‌رزبێته‌وه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53917 ئيران 06 March 2016 13:25 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڕێنوێنی هێزی کار و کارنوێنی وه‌زاره‌تی کار به ئاماژه به ڕوانگه‌ی نوێی وڵات له دوای پاش به‌رجام پێشبینی کرد که له ساڵی داهاتوودا، 10 هه‌زار هێزی کاری ئێرانی ڕەوانەی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بکرێت. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53915 ئيران 06 March 2016 13:19 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران- مه‌حموود واعێزی نووسی: به‌شی سه‌ره‌کی گفتوگۆکانی سه‌فه‌ری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ تاران بابه‌تی ئابووری و بازرگانی و به‌رزکردنی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و تورکیا و چۆنایه‌تی گه‌یشتن به ئامانجی 30 میلیارد دۆلاری له ئاڵوگۆڕی بازرگانی دوو وڵات ده‌بێت. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53916 ئيران 06 March 2016 13:04 +3:30 +3:30 به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- چاودێری گومرۆکه‌کانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا و به‌ڕێوه‌به‌ری گومرۆکی ورمێ وتی: له یازده مانگی یه‌که‌می ئه‌مساڵ زیاتر له یه‌ک میلیۆن تۆن جۆری کاڵا به بایه‌خی 471 میلیۆن دۆلار له ڕێگای گومرۆکی ئه‌م پارێزگایه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌نارده کراوه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53914 ئيران 06 March 2016 13:04 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌یه‌کی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم چه‌ند زانیارییه‌ک له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی موسڵه‌وه ئاشکراده‌کات و ده‌ڵێت: بۆردومان کردنی مۆڵگه‌کانی داعش له باکووری مووسڵ له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه ئه‌نجام ده‌بێت. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53913 رووداوه‌کاني هه‌ريم 06 March 2016 13:03 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له لێدوانێکدا ئیدعای کرد: هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا به شێوه‌ی ئاشکرا له جزیره چه‌کی کیمیاییان به‌کار هێناوه به‌ڵام به بێ بچووکترین شه‌رمه‌زاری به‌رپرسیارێتی ئه‌و مه‌سه‌له له ئه‌ستۆ ناگرن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ سه‌رپۆش دانان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌دا. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53910 تورکيا 06 March 2016 12:57 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران/ ئیلام- پارێزگاری ئیلام داوای له بانکه‌کانی پارێزگا کرد تا کۆتایی ساڵی ماڵیی ئه‌مساڵ، 100 له سه‌دی قه‌رزی ڕه‌خساندنی هه‌لی کار و پیشه‌کانی نێو ماڵ بده‌ن و له بواری ڕه‌خساندنی هه‌لی کار له پارێزگادا به‌شداری بکه‌ن. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53911 ئيران 06 March 2016 12:56 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سێ بنه‌ماڵه‌ی کوردی ئێزیدی کە ساڵێک و ٦ مانگە لە دەستی داعش دا بەدیل گیرابوون، دوێنی لە دەستی داعش ڕزگار بوون و خۆیان گەیاندەوه قه‌زای شەنگال کە ئێستا له لایه‌ن هێزە کوردیەکانهوه کۆنترۆڵ کراوه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53908 رووداوه‌کاني هه‌ريم 06 March 2016 12:49 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- وه‌زیری به‌رگری تورکیا له لێدوانێکدا وتی: ده‌ستپێکردنی ڕه‌وتی دانوستانی ئاشتی له تورکیا دروست بوو، به‌دواداچوونی ئه‌م ڕه‌وته‌ش دروست بوو، به‌رده‌وامیی دانوستانه‌کان له ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ دروست ده‌بێت. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53906 تورکيا 06 March 2016 12:39 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ کرد هه‌وڵه‌کانی بۆ ڕاگرتنی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان چڕ بکاته‌وه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53912 عيراق 06 March 2016 12:30 +3:30 +3:30 به‌شی جیهان- به دوای گوله‌بارانکردنی بنکه و باره‌گای یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل له نزیکی شاری قامیشڵۆ، هێزه کوردییه‌کان وه‌ڵامی ئاگری تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیایان دایه‌وه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53903 جيهان 06 March 2016 12:19 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری رۆژئاوای دیجلە لە چەند قۆڵێکەوە مۆڵگه‌ی چەکدارەکانی داعشیان بۆردومان کردووه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53900 رووداوه‌کاني هه‌ريم 06 March 2016 12:17 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران- وته‌بێژی کۆمیسیۆنی ئه‌نجومه‌ن و کاروباری ناوخۆیی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی به ئاماژه به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ری به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئهلەکترۆنێک له خولی دووهه‌م له‌ئارادایه، وتی: بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێکی ئهلەکترۆنیکی له خولی دووهه‌م، په‌سه‌ندکردنی ئه‌و مه‌سه‌له له‌لای شۆرای نیگابان پێویسته. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53909 ئيران 06 March 2016 12:06 +3:30 +3:30 http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53907 کرمانجي (Kurmancî) 06 March 2016 12:06 +3:30 +3:30 http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53904 کرمانجي (Kurmancî) 06 March 2016 11:57 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- سه‌رۆکی پارتی کۆماری گه‌ل، دیاریکردنی وه‌فدی چاو‌دێر له‌سه‌ر ڕۆژنامه‌ی زه‌مانی ئیدانه کرد و وتی: سیسته‌می دادوه‌ری تورکیا خه‌ریکی خزمه‌ت کردن به به‌رژه‌وه‌ندی و داواکارییه‌کانی سه‌رۆک کۆمار و پارتی داد و گه‌شه‌یه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53905 تورکيا 06 March 2016 11:57 +3:30 +3:30 به‌شی جیهان- وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل وتی: هێزه کوردییه‌کان هه‌وڵی داعش بۆ دزه‌کردن بۆ ناو شاری کۆبانی له باکووری سووریایان بێ ده‌ره‌نجام هێشته‌وه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53902 جيهان 06 March 2016 11:49 +3:30 +3:30 http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53901 کرمانجي (Kurmancî) 06 March 2016 11:47 +3:30 +3:30 به‌شی سووریا- دوو ده‌بابه‌ی سوپای تورکیا به جێگیربوون له سنووره‌کانی سووریا له ناو تورکیا بنکه و باره‌گای YPG له کانتۆنی عه‌فرینیان کردۆته ئامانج. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53899 سووريا 06 March 2016 11:43 +3:30 +3:30 http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53897 کرمانجي (Kurmancî) 06 March 2016 11:33 +3:30 +3:30 بەشی ئێران- سه‌رۆک کۆماری ئێران وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر کاریگه‌رییه ئیجابییەکانی هاوکاری هاوبه‌شی تاران – ئه‌نقه‌ره له چاره‌سه‌ری پرسه ناوچه‌ییه‌کان، ڕایگه‌یاند: ئێران و تورکیا ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی زۆریان هه‌یه و پێویسته به هاوکاری و هاوئاهه‌نگی یه‌کدی و به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ تیرۆریزم وه‌کوو دوژمنی هاوبه‌ش، پێگه‌کانی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که پته‌وتر و جێگیرتر بکه‌نه‌وه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53896 تورکيا 06 March 2016 11:07 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- عه‌بدولحه‌مید بیلیجی له حاڵێکدا که ده‌یویست بڕواته نێو نووسینگه‌ی کاری خۆی له ڕۆژنامه‌ی زه‌مان، له‌گه‌ڵ رێگریی پۆلیسی تورکیا ڕووبه‌ڕوو بوو و ڕێگه‌ی پێنه‌درا که بڕواته نێو نووسینگه‌ی خۆی. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53895 تورکيا 06 March 2016 11:02 +3:30 +3:30 به‌شی جیهان- ته‌ل ڕه‌فعه‌ت، بنکه‌ی ئاسمانی مهنغ، که‌فر نایا، که‌فر نهریس- شار به دوای شار، گوند به دوای گوند له‌لایه‌ن هێزه کوردییه‌کانه‌وه کۆنتڕۆڵ ده‌کرێت که ڕێگایان له سه‌رانسه‌ری باکووری سووریا ده‌که‌نه‌وه. دوایین پێشڕه‌وی ئه‌م گرووپه‌ی ژێر پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، که وه‌کوو هێزه دیموکراتیکه‌کان (SDF) ده‌ناسێندرێن، نیشانه‌ی ده‌ستپێکردنی سه‌رده‌می پڕته‌نگه‌ژه و نوێ له شه‌ڕی پێنج ساڵه‌ی سووریایه. تورکیا، یه‌کێک له هاوپه‌یمانانی سه‌ره‌کی و به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو پێشبینی نه‌کراوی ناتۆ، له ئێستادا له سه‌روبه‌ندی په‌لکێش بوون به شه‌ڕ له دژی ئه‌و گرووپه‌یه که ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان لایه‌نگری ئه‌و گرووپه‌یه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53868 وتار 06 March 2016 10:52 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان وێڕای به مه‌ترسیدار وه‌سف کردنی بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی کوردستان، وتی: ئه‌م بارودۆخه، هه‌رێمی به‌ره‌و دابه‌شبوون به دوو به‌شی هه‌ولێر و سلێمانی په‌لکێش ده‌کات. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53894 رووداوه‌کاني هه‌ريم 06 March 2016 10:34 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- لیژنه‌ی چاودێری ڕۆژنامه‌ی زه‌مان له نێوان ناڕه‌زایه‌تی به‌ربڵاوی مانگرتووانی به‌رانبه‌ر نووسینگه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه و به هاوڕێی پۆلیسی تورکیا چوونه نووسینگه‌ی ڕۆژنامه‌ی زه‌مان. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53893 تورکيا 06 March 2016 10:30 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له میحوه‌ری باکووری عێراق له کاری تۆپخانه قورسه‌کانی ئه‌م هێزانه بۆ گوله‌باران کردنی مۆڵگه‌کانی داعش له گوندی به‌شیر له باشووری پارێزگای که‌رکووک هه‌واڵی دا. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53892 عيراق 06 March 2016 10:28 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- گرینگ‌ترین ته‌وه‌ری دانوستانه‌کانی نێوان سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و به‌رپرسانی ئێران پرسی سووریا ده‌بێت چونکه سیاسه‌تی ئه‌و دوو وڵاته له به‌رانبه‌ر سووریا دژبه‌یه‌که. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53890 تورکيا 06 March 2016 10:25 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- سوپای تورکیا و یه‌که‌کانی تۆپخانه‌ی سوپای ئه‌و وڵاته مۆڵگه‌کانی گرووپی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش)یان له باکووری حه‌ڵه‌ب بۆردومان کرد. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53891 تورکيا 06 March 2016 10:24 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- شرۆڤه‌کارێکی تورک ده‌ڵێت: دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌فه‌ری محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ تورکیا له ئهگێستی 2015 ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ ئێران زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ره به‌ڵام ئه‌م سه‌فه‌ره ده‌ریده‌خات که هه‌ردوو وڵات پێویستیان به یه‌کتره و به دوای ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان خۆیانن. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53889 تورکيا 06 March 2016 10:22 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- سه‌فه‌ری داوود ئۆغڵۆ بۆ ئێران ئه‌م هه‌له‌ی بۆ سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی تورکیا ده‌ڕه‌خسێنێت که ده‌ست به چاکسازییه‌کی قووڵ له سیاسه‌تی ده‌ره‌کیی خۆی بدات. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53886 تورکيا 06 March 2016 10:06 +3:30 +3:30 به‌شی جیهان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لانی تورکیا له ئه‌مریکا ده‌ڵێت: تورکیا چه‌کی ڕاده‌ستی هه‌ندێ له ئاواره‌کانی سووریا کردووه که له که‌مپی ئاواره‌کان جێگیر بوونه بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بکه‌نه سه‌ر شاری گرێ سپی. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53888 جيهان 06 March 2016 10:00 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراق، وتی: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌ره‌یه سه‌باره‌ت به چلۆنایه‌تی بژارده‌ی که‌سایه‌تییه‌کان بۆ کابینه‌ی نوێی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ، جیاوازی بیروڕایان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه، به‌ڵام پشتیوانی ده‌که‌ن له چاکسازییه‌کانی عه‌بادی. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53887 عيراق 06 March 2016 09:35 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران/ ئیلام- پارێزگاری ئیلام به ئاماژه به ڕه‌زامه‌ندی به‌رپرسانی پارێزگاکانی میسان له وڵاتی عێراق و ئیلام بۆ کردنه‌وه‌ی سنوور له ناوچه‌ی چیلات له شاری دێلۆران وتی: ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان دوو پارێزگا به کرانه‌وه‌ی ئه‌م سنووره ده‌گۆڕدرێت. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53885 ئيران 06 March 2016 09:17 +3:30 +3:30 به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- به به‌شداریی شاعیران، ئه‌دیبان و فه‌رهه‌نگیان، کتێبه‌کانی سماعیل عه‌زمی، شاعیری خه‌ڵکی دیوانده‌ره ڕه‌خنه‌ی لێ‌گیرا و لێکدرایه‌وه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53884 فه‌رهه‌نگ، هونه‌ر، ئه‌ده‌ب 06 March 2016 08:55 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری کۆمه‌ڵ له مه‌جلیسی عێراقدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ڕاده‌ستکردنی به‌رپرسایەتیی پاراستنی هێمنایه‌تی به‌غدا و پارێزگا سه‌قامگیره‌کان به وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق کرد. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53878 عيراق 06 March 2016 01:40 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- ڕۆژنامه‌ی زه‌مان له کاردانه‌وه به دیاریکردنی لیژنه‌ی چاودێری به‌سه‌ر ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی زه‌مان، له به‌یاننامه‌یه‌کدا نیگه‌رانی خۆیان له بارودۆخی ئێستا و ئه‌گه‌ری لاچوونی دیموکراسی له تورکیا ڕاگه‌یاند. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53877 تورکيا 06 March 2016 01:37 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت، ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ به‌ریتانیا چڕکردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌کانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت بۆ دامه‌زراوه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و ڕێگرتن له دروستبوونی دیکتاتۆری بووە. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53873 رووداوه‌کاني هه‌ريم 05 March 2016 22:20 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- قەیرانی دارایی میدیای ئەهلی و حزبییەکان بەرەو داخران و ڕاگرتن دەبات و لەمناوە یاسای نوێی وەرگرتنی مۆڵەتی بڵاوکردنەوە گوشارەکان بۆ سەر رۆژنامەنووسان دووهێندە دەکاتەوە. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53874 رووداوه‌کاني هه‌ريم 05 March 2016 22:16 +3:30 +3:30 به‌شی جیهان- ناوه‌ندی کارنگی له وتارێکدا ئاماژه ده‌کات که تیرۆریست زانینی کورده‌کانی سووریا و دانانی ناوی YPG له تەنیشت ناوی په‌که‌که له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره دروست بوونی هه‌ندێ ناکۆکی له نێوان تورکیا له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئه‌مریکای به‌دواوه بووه و کاریگه‌رییه‌کی نێگه‌تیڤی دەبێت له‌سه‌ر بابه‌تی نزیکتربوونه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له یه‌کێتی ئه‌ورووپا. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53861 جيهان 05 March 2016 21:40 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران/ کرماشان- به‌ڕێوه‌به‌ری گومڕۆکه‌کانی پارێزگای کرماشان وتی: له ماوه‌ی 11 مانگی ڕابردووی ئه‌مساڵ نزیک به 63 میلیۆن و 745 هه‌زار و 521 دۆلار به کێشی 55 هه‌زار و 997 تۆن له ڕێگای گومڕۆکه‌کانی پارێزگا هاورده کراوه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53862 ئيران 05 March 2016 21:37 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- ئه‌ندامێکی باڵای کۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌که‌که ڕایگه‌یاند: له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هێڵی بۆری نه‌وتی یۆمۆرتالیک- که‌رکووک که حکوومه‌تی تورکیا ئیدعای کردبوو په‌که‌که ئه‌م ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه من خۆم له‌و بابه‌ته ده‌ستێوه‌ردانم کرد و فه‌رمانی لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته‌م ده‌رکرد. به دڵنیاییه‌وه ڕایده‌گه‌یێنم که ئێمه هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان بەو ته‌قینه‌وه‌یه نه‌بووه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53863 تورکيا 05 March 2016 21:36 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران/ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- جێگری کاروباری بازرگانی و گه‌شه‌ی بازرگانی ڕێکخراوی پیشه، کانگا و بازرگانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا، بازاڕی مه‌به‌ستی هه‌نارده‌کردنی چیمهنۆی به وڵاتی عێراق و ئازه‌ربایجانی ڕاگه‌یاند. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53865 ئيران 05 March 2016 21:32 +3:30 +3:30 بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان له به‌یاننامه‌یەکدا که به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی ڕاپه‌رینی کوردانی هه‌رێمی کوردستان له دژی ڕژیمی به‌عسی عێراق له 5 ئازاری 1991دا، ڕایگه‌یاندووه، بۆ جارێکی تر جه‌ختی کردۆته سه‌ر پێویستی هه‌وڵدانی هه‌موو لایه‌نه‌کان بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێم و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53864 رووداوه‌کاني هه‌ريم 05 March 2016 21:31 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- له ئۆپراسیۆنێکی بێ وێنه‌دا هێزێکی تایبه‌تی مه‌ڵبه‌ندی 15ی رێکخستنه‌کانی شه‌نگال به‌هه‌ماهه‌نگی یه‌کینه‌کانی پاراستنی شه‌نگال و به هاوکاری (یه‌په‌گه) توانرا 31 هاووڵاتی ڕفێنراوی ئێزدی له‌ده‌ست داعش رزگار بکرێن. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53871 رووداوه‌کاني هه‌ريم 05 March 2016 21:21 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لەشەڕی نێوان دوو گوند لە دەڤەری چۆمان ئەندامێکی خولی پیشووی پەرلەمانی هه‌رێمی کوردستان کوژرا. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53867 رووداوه‌کاني هه‌ريم 05 March 2016 21:15 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره دهروازهیەکی سنووریی نوێ له‌سنووری کرماشان و ئیداره‌ی گه‌رمیان بکرێته‌وه که به‌رپرسانی ئیداره‌ی گه‌رمیان وتوویانه: به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی زۆری ده‌بێت بۆ هه‌ردوولا. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53870 رووداوه‌کاني هه‌ريم 05 March 2016 21:11 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران/ کرماشان- سه‌رۆک پۆلیسی ئینتیزامی پارێزگای کرماشان، وتی: زیاتر له 10 هه‌زار جۆر ماکی ته‌قه‌مه‌نی له پارێزگای کرماشان دۆزرایه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌رگیرا. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53858 ئيران 05 March 2016 21:05 +3:30 +3:30 بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له به‌یاننامه‌یەکدا که به بۆنه‌ی ساڵیادی ڕاپه‌ڕینی مێژوویی هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان که له 5ی ئازاری 1991، له ده‌ڤه‌ری ڕانییه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد، نیگه‌رانی خۆی له پاشهاته کاره‌ساتباره‌کانی به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌کان له هه‌رێمی کوردستان پیشانداوه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53856 رووداوه‌کاني هه‌ريم 05 March 2016 21:03 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران- ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی نۆیه‌م وتی: ڕاپۆرته‌کانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ناڤۆکی به شێوه‌ی شه‌فاف و ڕوون ڕاگه‌یێندراوه و ئه‌مریکا به دوای بیانوو گرتن نه‌بێت. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53857 ئيران 05 March 2016 21:03 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وێڕای پشتیوانی لەبیرۆکەی سیستەمی فیدراڵی لە سووریا، ئه‌و سیسته‌مه بهڕێخۆشکهر بۆ جێگیر بوونی سه‌قامگیری له‌و وڵاته ده‌زانێت. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53855 رووداوه‌کاني هه‌ريم 05 March 2016 20:59 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان له په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان وتی: داهاته نه‌وتییه‌کانی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێم، مانگانه به‌رانبه‌ر به یه‌ک میلیارد دۆلاره، که‌واته هه‌ولێر توانای پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌یه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53853 رووداوه‌کاني هه‌ريم 05 March 2016 20:55 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- سه‌رله‌به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو شاره‌وانی شاری سیلۆپی تورکیا به تاوانی هاوکاری له‌گه‌ڵ په‌که‌که له به‌رده‌م شاره‌وانی سیلۆپی ده‌ستگیر و زیندانی کرا. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53847 تورکيا 05 March 2016 20:48 +3:30 +3:30 http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53883 کرمانجي (Kurmancî) 05 March 2016 16:09 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- لوقمان عه‌بدولقادر ڕایگه‌یاند له به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، یه‌کێک له‌و کۆمپانیانه‌ی که له کاتی بۆردومانی کیمیایی هه‌ڵه‌بجه، چه‌کی کیمیایی به حکوومه‌تی به‌عس داوه، له ئێستادا به گۆڕینی ناو له هه‌ولێردایه و خه‌ریکی چالاکیکردنه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53882 رووداوه‌کاني هه‌ريم 05 March 2016 15:55 +3:30 +3:30 http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53881 کرمانجي (Kurmancî) 05 March 2016 15:54 +3:30 +3:30 http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53880 کرمانجي (Kurmancî) 05 March 2016 15:47 +3:30 +3:30 http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53879 کرمانجي (Kurmancî) 05 March 2016 15:41 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران- عابد فاتحی وتی: به له‌به‌رچاوگرتنی داڕشته‌ی کورسییه‌کانی مەجلیس له خولی ده‌یه‌مدا، بڕوام وایه که مه‌جلیس له ماوه‌یه‌کی که‌مدا ده‌توانێت له هه‌موو ده‌فرایه‌تییه یاساییه‌کانی خۆی بۆ پێشکه‌وتن و ئاوه‌دانی وڵات که‌ڵک وه‌ربگرێت. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53876 ئيران 05 March 2016 14:54 +3:30 +3:30 به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- نوێنه‌ری وه‌لی فه‌قێ له پارێزگا و پێشنوێژی هه‌ینیی ورمێ وتی: هێنانه‌ئارای پرسی ئیتنیکی له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، دوژمنیکردن له‌گه‌ڵ گه‌ل و حکوومەت به ئه‌ژمار دێت و هاوکات به واتای دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ خودایه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53875 ئيران 05 March 2016 14:47 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران- سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هه‌واڵی هاوبه‌ش جه‌ختی کردووه‌ته‌سه‌ر پێویستی زۆربوونی هاوکارییه‌کانی نێوان دوو وڵات. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53869 ئيران 05 March 2016 14:22 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- ئه‌ندامێکی CHP له په‌رله‌مانی تورکیا وتی: له ئێستادا PKK ته‌نیا به پێکهاته شارییه‌کانی خۆی له ناوه‌ندی شار، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌دات. به هاتنی وه‌رزی به‌هار، ئه‌گه‌ر په‌که‌که ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له سنووره‌کانی تورکیا ئه‌نجام بدات، وڵات به‌ره‌وڕووی کاره‌ساتێکی گه‌وره ده‌بێته‌وه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53866 تورکيا 05 March 2016 14:08 +3:30 +3:30 به‌شی ئێران- له میانه‌ی سه‌فه‌ری فه‌رمی ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا بۆ تاران که به بانگهێشتی دوکتۆر جه‌هانگیری، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆک کۆمار ئه‌نجام درا، جوده‌ت ئیڵماز، وه‌زیری گه‌شه و سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ دوکتۆر مه‌حموود واعێزی، وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌کان و ته‌کنۆلۆژیای زانستی و سه‌رۆکی ئێرانی کۆمیسیۆنی هاوبه‌ش دیدار و گفتوگۆی کرد. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53860 ئيران 05 March 2016 13:55 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، حکوومه‌ت، پارت و لایه‌نه سیاسییه‌کانی به‌شداربوو له پڕۆسه‌ی سیاسی ئێستا و پێشووی هه‌رێمی کوردستانی به دروست کردن و په‌ره‌پێدانی گه‌نده‌ڵی ئابووری تۆمه‌تبار کرد. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53859 عيراق 05 March 2016 13:52 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- داوود ئؤغڵۆ له لێدوانێکدا وتی: باشتر له ده‌میرتاش، سوور ده‌ناسم. هه‌ر شوێنێکی ئه‌و شاره به باشی ده‌ناسم. له ناخی دڵه‌وه به سوور به‌ستراومه‌ته‌وه. خه‌ڵکی ئامه‌د ئەوه باش ده‌زانن. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53840 تورکيا 05 March 2016 13:18 +3:30 +3:30 به‌شی جیهان- ئه‌مریکا به پێچه‌وانه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که له جێگیربوونی سیسته‌می فیدڕاڵی له سووریا پشتیوانی ناکات. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53854 جيهان 05 March 2016 13:12 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، وتی: فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی عێراق ته‌نیا که‌سی بڕیارده‌ر له‌باره‌ی به‌شداریی هێزه‌کانی عێراق له ئۆپراسیۆنی ئازادکردنه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان له وڵات و له‌وان مووسڵه و ناوبراو جه‌خت ده‌کاته سه‌ر پێویستی به‌شداریکردنی هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی له‌م ئۆپراسیۆنه‌دا. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53852 عيراق 05 March 2016 13:06 +3:30 +3:30 به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕێبه‌رێکی باڵای حزبی کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستان هیوای خواست که گۆڕانکارییه‌ک که بڕیاره به‌مزووانه له کابینه‌ی عێراق ئه‌نجام بدرێت، دژ به کورده‌کان نه‌بێت. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53851 عيراق 05 March 2016 13:02 +3:30 +3:30 به‌شی سووریا- هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز ڕایگه‌یاند که سوپای تورکیا به بۆردومان کردنی ناوچه‌ی عه‌فرین له باکووری سووریا ئاگربڕی پێشێل کردووه و له ئه‌گه‌ری پشتڕاست بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، هێرشی ئه‌مدواییه پێشێل کردنی ئاگربڕی سووریا وێنا ده‌کرێت. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53850 سووريا 05 March 2016 12:55 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- سه‌رچاوه‌ی دارایی تیرۆریستان له سنووره‌کانی تورکیا به شێوازی پاره‌ی نه‌خت بۆ ناو سووریا ده‌گوازرێته‌وه. هێشتاکه گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی پیس به ڕێژه‌یه‌کی زۆر گه‌وره، گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌خت له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، گه‌نده‌ڵی دارایی له به‌شه بازرگانییه‌کان و هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی زێڕ و ئۆتۆمبێلی پێشکه‌وتوو له به‌رژه‌وه‌ندی گرووپه تیرۆریستییه‌کان له ناو تورکیا درێژه‌ی هه‌یه. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53849 تورکيا 05 March 2016 12:52 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- په‌که‌که به هێرش کردنه سه‌ر ناوه‌ندی پۆلیس له پارێزگای ماردین، 3 پۆلیسی تورکیای کوشت و 35 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53839 تورکيا 05 March 2016 12:51 +3:30 +3:30 به‌شی تورکیا- جێگری پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستی تورکیا پێیوایه که جگه له په‌که‌که، سه‌رکرده‌کانی پارتی داد و گه‌شه‌ش به‌رپرسیارن له بابه‌تی خه‌نده‌قه هه‌ڵکه‌ندراوه‌کان له تورکیا. http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/?Id=53848 تورکيا 05 March 2016 12:44 +3:30 +3:30 به‌شی جیهان- هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان ده‌ڵێت: ئه‌و پارته داوای له هێزه‌کانی په‌که‌که کردووه چه‌که‌کان دابنێت و بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورکیا.
- - , .
برچسب:
نویسنده: استخدام کار