خرید بک لینک

به پێی هەواڵی کوردپرێس، چاپی یەکەمی ئەم کتێبه له ساڵی 1378 له لایەن ڕێکخراوی بڵاوکەرەوەی مێهـ (تاران) ئەنجام دراوه. شێوەکاری کتێبی (کلاغه از سفر میاد) لە لایەن "یووسف زوبەیدی" هونەرمەندی هەرێمی کوردستان کراوە و کتێبەکە تایبەت بە گرووپی تەمەنی (الف و ب)یە

ئەم کتێبه، چیرۆکێکی سەرنجڕاکێش و ئامۆژگاریانەی هەیه و له پانتای گوندا ڕوودەدا و کەسایەتی مرۆیی و ئاژەڵی وێڕای یەک لە چیرۆکەکەدا ڕۆڵ دەگێڕن.

وەهم و خەیاڵکردنەوه له کتێبی (کلاغه از سفر میاد)یش به زمانێکی ساکار و ڕەوان و سوودمەندبوون له کۆپلەی ڕیتمی و هاوسەنگ بۆته هۆی پێشوازی لێکردنی له لایەن خوێنەرەکانییەوه.

شێوەکاریی کتێبەکەش زۆر سەرنجڕاکێشه. شێوەکاریی له بەرهەمی منداڵان گرینگییەکی زۆری هەیه و دەکرێت ڕۆڵێکی کارا بنوێنێ له هاندان و ڕاکێشانی خوێنەری بەرهەمەکه.

حەسەن نەجار لەم کتێبەدا به کەڵک وەرگرتن له شێعری ڕیتمی و کورت له نێو دەقی چیرۆکەدا، هەوڵی داوه که پانتایەکی شاد و سەرنجڕاکێش له گواستنەوەی ماناکان بۆ خوێنەر بێنێته دی.

پۆلی تەمەنی الف و ب (6 تا 9)ساڵه به هۆی تەمەن و هەلومەرجی دەروونی و کرداری، لەگەڵ مۆسیقا و ڕیتم پەیوەندی ساز دەدات و له پاڵ خوێندنەوەی دەقی چیرۆکەکه، کەمتر هەست به ماندوویەتی دەکات.

کتێبە منداڵەکانی نەجار بە خۆشحاڵییەوە له لایەن خوێنەرانەوه پێشوازییەکی زۆری لێکراوه و ئەم کتێبه له ساڵی 1380 له تیراژی 30هەزار بەرگیدا بڵاو بۆتەوه و له دوا چاپیشیدا به تیراژی 10000بەرگ له 12 لاپەڕەدا له قەوارەی (خشتی) به بەرگی (شومیز) چاپ و بڵاو کراوەتەوه.

"حەسەن نەجار" له دایکبووی ساڵی 1353ی تاران و گەورەبووی "بێستوون"ه و پتر له 25 ساڵیش مامۆستای قوتابخانەی گوندەکانی ناوچەی دینەوەر و بێستوون بووه. ناوبراو له دوو بواری ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان و گەورەکان چالاکی جیددی و لێهاتووانەی بووه و هەتا ئێستا شەش کتێبی منداڵان و سێ کۆمەڵە شێعر، ڕۆمانێک و کۆمەڵە چیرۆکێکی له ئەدەبی گەورەکانیشدا لێبڵاو بۆتەوه.

کۆدی بابهت: 59713 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۲۹ | کاتژمێر: 0 : 12

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 29 تير 1395 ساعت: 3:48

صفحه بندی