خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ده‌یلی سه‌باح، تۆمه‌تباری سه‌ره‌کی کووده‌تای بێ ئاکامی 15ی جووڵای تورکیا تاوانه‌کانی خۆی له‌باره‌ی به‌شداریی له ڕووداوه‌کانی 15 و 16ی جووڵای، که کوژرانی 208 که‌س و برینداربوونی نزیک به 1500 که‌سی به‌دواوه بوو، ڕه‌تکرده‌وه.

ژێنڕاڵ ئاکین ئۆزتورک فه‌رمانده‌ی خانه‌نشین کراوی هێزی ئاسمانی سوپا و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سه‌ربازی له سێ بڕگه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی خۆی له دادستێنی ئه‌نقه‌ره ڕایگه‌یاندووه که ناوبراو ئه‌و کووده‌تایه‌ی دانه‌ڕشتووه و بهرهوپێشهی نه‌بردووه.

دادگه‌یه‌ک له ئه‌نقه‌ره 26 ژێنڕاڵ و له‌وان ئۆزتورکی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کووده‌تا ده‌ستگیر کرد.

ناوبراو له لێپێچینه‌وه‌کاندا وتی: "من که‌سێک نیم که کووده‌تای 15ی جووڵای داڕشتبێت و ڕێبه‌ری کردبێت. من نازانم چ که‌سێک ئه‌و کووده‌تایه‌ی داڕشتووه و ڕێبه‌رایه‌تی کردووه."

ناوبراو زیادی کرد: "ژێنڕاڵ هۆلۆسی ئاکار سه‌رۆکی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌کداره‌کان، عابدین ئۆنال فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی، یاشار گوله‌ر جێگری ناوه‌ند و ژێنڕاڵه‌کانی دیکه‌ی هێزی ئاسمانی که له‌وێدا بوون، بینیان که من له‌م کووده‌تایه به‌شداریم نه‌کردووه."

ناوبراو جه‌ختی کرد: "به ئه‌زموونی من پێکهاته هاوته‌ریبه‌کان ئه‌م کوودهتایهیان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام من نازانم چ که‌سێک له سوپا پلانڕیژی بۆ سه‌رجه‌م ئه‌م ڕووداوانه کردووه."

ژێنڕاڵ ئاکین ئۆزتورک له‌باره‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن زانای ئیسلامی تورک که دانیشتووی ئه‌مریکایه، ڕاشیگه‌یاند: "کووده‌تای سه‌ربازی کاری ئه‌و بیانیانه‌یه که ده‌یانه‌وێت تورکیا لاواز بکه‌ن. که‌سێک که له پنسیلوانیایه هێزی ئه‌وه‌ی نییه که فه‌رمانی کارێکی وا بدات."

کۆدی بابه‌ت: 59733 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۲۹ | کاتژمێر: 11 : 53

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 29 تير 1395 ساعت: 15:50

صفحه بندی