خرید بک لینک

بەپێی هەواڵێ کوردپرێس، رەسوڵ سەعیدیان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی: قەزای سەردەشت لەڕووی بەرهەمهێنانی بەرهەمی وەکوو گوێز، هەنار، سماق و ترێی دەیم گرنگیەکی تایبەتی لە نێوان قەزاکانی دیکەی ئەم پارێزگایەدا هەیە.

بەڕێوەبەری جیهادی کشتوکاڵی سەردەشت وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ١١٢ هێکتار باخی هەنار لەم قەزایەدا هەیە، ڕایەگەیاند: ١١٢ هێکتار لە باخە هەنارەکانی ئەم ناوچەیە بەرهەمدار و ١٨ هێکتاری دیکە بێ بەرهەمن.

ئەو وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە سەردەشت یەکێک لە شارە گرنگەکانی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە بواری بەرهەمهێنانی هەنارە، وتی: ساڵی رابردوو ٩٤٥ تەن هەنار لە باخەکانی ئەم قەزایە کە زۆرتر بە شێوازی دەیمن چنراوەتەوە.

ئەوم بەرپرسە وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە یەکێک لە تایبەتمەندیە گرنگەکانی هەناری بەرهەمهێنراو لە قەزای سەردەشت ئاست و چۆنیەتی باشی ئەم بەرهەمەیە و بە شێوازی ئۆرگانیک بەرهەمدەهێنرێت، هەروەها ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ ٨٠٠ تەن هەنار لە باخەکانی ئەم شارۆچکەیە بچنرێتەوە.

سەعیدیان وێڕای ئاماژەدان بە بەرهەمهێنانی گوێز لە سەردەشت ڕایگەیاند: ئەم قەزایە خاوەن ٨٠٠ هێکتار باخی گوێزە.

بەڕێوەبەری جیهادی کشتوکاڵی سەردەشت وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ساڵی رابردوو هەزار و ٤٨٦ تەن گوێز لەم قەزایەدا بەرهەم هاتووە ڕایگەیاند: ٨٠٠ هێکتار لە باخەکانی گوێزی ئەم ناوچەیە بەرهەمدار و ١٧٠ هێکتار بێ بەرهەمن.

ئەو وێڕای ئاماژەدان بە چنینەوەی گوێز لەم شارۆچکەیەدا وتی: پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ هەزار و ٣٤٧ تەن گوێز لە باخەکانی ئەم قەزایە بەرهەم بهێنرێت.

ئەم بەرپرسە وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە جۆری سێو لەم قەزایەدا لە دۆ جۆری سێوی رەد و گولدن پێکدێت رایگەیاند: ساڵی رابردوو لە باخە سێوەکانی ئەم ناوچەیە ١٣ هەزار تەن سێو بەرهەم هاتووە.

سەعیدیان تیشکی خستەسەر ئەوەی کە: ٧٠٠ هێکتار لە باخەکانی قەزای سەردەشت تایبەت بە سێون کە لە ئەم رێژەیە ٧٠٠ هێکتار لە باخی ئەم ناوچەیە بەرهەمدار و ١٢٥ هێکتار بێ بەرهەمن.

بەڕێوەبەری جیهادی کشتوکاڵی سەردەشت وێڕای ئاماژەدان بەو هەڵگرتن و چنینەوەی سێو لەم ناوچەیەدا، ڕایگەیاند: پێشبین ئەوە دەکرێت ئەمساڵ ٤ هەزار تەن سێو لە باخەکانی ئەم قەزایە بەرهەم بهێنرێت و لەچاو رێژەی بەرهەمی ساڵی رابردوو ٥٠ لەسەد دابەزیوە.

ئەو وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە شاری سەردەشت لە باشوری ئازەربایجانی رۆژئاوادا هەڵکەوتووە ڕایگەیاند: ٨٠ هێکتار لە رووبەری ئەم قەزایە لە دارستان پێکدێت.

کۆدی بابهت: 59787 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۳۰ | کاتژمێر: 14 : 13

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 30 تير 1395 ساعت: 17:42

صفحه بندی