به پێی هەواڵی کوردپرێس، سەرکەوت نەجەفی، جێگری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی شارەوانی سنە ڕایگەیاند: ڕۆژی یەکەمی گەلاوێژ لە ڕۆژمێری فەرمی وڵاتدا بە ڕۆژی فەرهەنگی پاڵەوانی نێونراوە و ئەم شارەوانییه به هاوکاری لێژنەی وەرزشه زۆرخانەییەکان هەستاوه به بەڕێوبردنی پێشبڕکێی شێوەکاری.
ناوبراو زیادی کرد: مەبەست له بەڕێوەبردنی ئەم پێشبڕکێیه بانگەشه و پەرەپێدانی فەرهەنگی پاڵەوانی و هاندان و هۆگریی گەنجان بۆلای ئەم وەرزشه فەرهەنگییه.
ڕاشیگەیاند: ئەم پێشبڕکێ شێوەکارییه له سەر بابەتی فەرهەنگی پاڵەوانی و به تەوەری گیانبازی، فیداکاری، خێرخوازی، چاکه، لێبووردن و جوامێری لە دوو قۆناغی تەمەنی منداڵان و مێرمنداڵان بەڕێوە دەچێت.
نەجەفی ئاماژەی بەوەش دا: هۆگران بۆ ئاماده بوون لەم پێشبڕکێیه دەبێ بەرهەمەکانیان لە قەوارەی A3دا بنرێن و هەڵبژاردنی تەکنیک و ئامێری شێوەکاری لەم پێشبڕکێیەش سەربەسته.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: بەشداربووان دەبێ ناونیشانی خۆیان لەگەڵ ئەدرەسی شوێنی نیشتەجێبوون و ژمارە تەلەفۆنی پەیوەندی گرتن لە پشت بەرهەمەکانیاندا بنووسن.
جێگری فەرهەنگی و کاروباری کۆمەڵایەتی شارەوانی سنە له بەخشینی خەڵات بۆ سێ بەرهەمی سەرکەوتوو لەم خوله له پێشبڕکێکان هەواڵی دا و وتی: بەرهەمە سەرکەوتووەکان لە حەوتەی فەرهەنگی پاڵەوانی لە نیگارخانەی شارەوانی نمایش دەدرێت.
نەجەفی وتیشی: هۆگران بۆ بەشداری لەم بانگەوازی پێشبڕکێیەدا بەرهەمەکانیان بنێرن بۆ ئەدرەسی شەقامی ئینقلاب خوارووی تونەلی ئینقلاب، بینای بەهارستان نهۆمی سێیەم جێگیرایەتی فەرهەنگی و کار و باری کۆمەڵایەتی شارەوانی سنە.
کۆدی بابهت: 59836 | بهروار: ۱۳۹۵/۴/۳۱ | کاتژمێر: 4 : 36
برچسب:
نویسنده: استخدام کار