بەپێی هەواڵی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی پارێزگای کوردستان: عەلیڕەزا ئاشناگەر لە چوارەمین دانیشتنی سەرەکی لیژنەی پلاندانانی هاوئاهەنگی و چاودێری لەسەر بەرەنگاربوونەوەی قاچازی کەلوپەل و دراوی پارێزگا وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ئیرادەی نیزام و سەروەریی ئەم وڵاتە لەسەر پەرەپێدان و پێشکەوتنی کوردستان دانراوە وتی: دەوڵەت لە سێ ساڵی ڕابردوودا هەنگاوی زۆر گرنگی بۆ گەشە و بەرەوپێشچوونی کوردستان هەڵگرتووە کە بە هیچ جۆرێک نابێت ئەم هەنگاوانە بچووک هەژمار بکرێن.
ئەو هەوڵەکانی دەوڵەتی بۆ دروستکردنی ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەیی بانە و مەریوانی بە یەکێک لە هەنگاوە گرنگەکان هەژمار کرد و ڕایگەیاند: ئێمە دەستی هەموو ئەو کەسانەی کە بە هەر جۆرێک بۆ بەئەنجام گەیشتنی کۆتایی ئەم پرۆژە یاسایە هەوڵ دەدەن، دەگۆشین.
ئاشناگەر وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە دەوڵەت سوورە لە سەر کردنەوەی ناوچەی ئازادی بازرگانی و پیشەیی بانە و مەریوانە وتی: پارێزگاری کوردستان دانوستانی باشی لەگەڵ فراکسیۆنە جیاوازەکانی مەجلیسی شورای ئیسلامی بە مەبەستی قەناعەەت پێهێنانی ئەوان و دەنگدانی ئەرێنی بۆ ئەم پرۆژە یاسایە ئەنجام داوە و هیوادارین بە هەوڵدان و کاری نوێنەرانی گەل ئەم پرۆژە یاسایە دەنگی متمانەی نوێنەران بەدەستبهێنێت.
ئەو وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە پارێزگای کوردستان دەبێت بەهۆی ئەو دەرەتان و توانایانە کە هەیەتی رۆڵی خۆی لە ئابووری نەتەوەییدا بگێڕێت وتی: ئەم پارێزگایە لە بواری بازرگانیدا دەتوانێت بەهۆی ئەو هەڵکەوتە تایبەتەیەوە و هەروەها هاوسنووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان پتر و زۆرتر لە جاران گەشە بکات.
جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگای کوردستان وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە لە سەرەتای دەست بەکار بوونی دەوڵەتی تەدبیر و هیوا لەسەر کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی سنوور پێداگریمان کردووە و ئەو وتیشی: بە سوود وەرگرتن لە تواناکانی سنوور و ڕێکخستنی ڕێڕەوە سنوورییەکان رێژەی داهاتی سنوورنشینان بەرز دەبێتەوە و رۆڵی پارێزگا لە ئابووری وڵاتدا بەرجەستەتر دەبێت.
ئاشناگەر ڕاشیگەیاند: تا کاتی کردنەوەی تەواو و گەشانەوەی ناوچەی ئازاد پێویستیمان بە ڕێڕەوە سنوورییەکان بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی سنوورنشینان هەیە و سەرەڕای ئەمە ئەم ڕێڕەوانە رۆڵێکی سەرەکی لە کۆنترۆڵکردنی قاچاخدا دەگێڕن.
ئەو هەروەها ئاماژەی بە هەوڵە چڕ و فراوانەکان بۆ کردنەوەی ڕێڕەوە سنوورییەکان پاش چەند مانگ داخران کرد و ڕایگەیاند: ڕێڕەوی ملەخوردی سەوڵاوایش بە ڕەزامەندی دەوڵەت کراوەتەوە و هەر ئەم کارەش رۆڵێکی گرنگی لە گەشانەوەی ئابووری قەزای سەوڵاوادا دەبێت.
جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان هەروەها ئاماژەی بە کردنەوەی فەرمی سنووری سەیرانبەندی بانە کرد و ئەم کارەی بە یەکێک لە هەنگاوی کاریگەرەکانی دەوەڵەت لە ئاڵوگۆڕی سەرسنووردا لەقەڵمدا و ڕایگەیاند: کردنەوەی فەرمی ئەم سنوورە لەرووی کەم کردنەوەی کات و تێچووی ئاڵوگۆڕی سەرسنوور و هەروەها پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە شارەکانی دراوسێ لە رۆژئاوای وڵاتدا ڕۆڵێکی کاریگەر و گرنگی دەبێت.
ئەو هەروەها ڕایگەیاند: بە هەوڵ و تێکۆشانی پارێزگای کوردستان و سلێمانی گرفتەکان چارەسەر کران و بە فەرمی کردنەوەی ئەم سنوورە بە ئەنجامی خۆی گەییشت.
کۆدی بابهت: 60176 | بهروار: ۱۳۹۵/۵/۵ | کاتژمێر: 5 : 35
برچسب:
نویسنده: استخدام کار