بەپێی هەواڵی کوردپرێس و بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتیەکانی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزا و کشتوکاڵی ورمێ، "حەسەن ئینتزار" لە یەکەمین دانیشتنی بەڕێوەبەرانی پارێزگاکانی هاوسنوور لەگەڵ عێراق ڕایگەیاند: لە بواری ڕێژەی گەشەی ئابووری لە وڵاتدا شەفافییەت بوونی نییە ئەگەر ئێمە گەشەی ئابووریمان هەیە بۆ ئێمە ڕوون و هەستپێکراو نییە و ئاماری ڕێک و دروست پێشکەش ناکەن.
وتیشی: وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی دەبێت کار و کردەوەکانی لە ئابووری وڵاتدا شی بکاتەوە و تا ئەو کاتەش کە ڕێڕەوە قاچاخەکان دانەخرێن ئەم کیشەیە درێژەی دەبێت.
سەرۆکی ژووری بازرگانی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا وتی: بارودۆخی ئابووری لە ئێران و هەروەها عێراق لەبار نییە، ئێمە وەکوو بارزگان لە عێراقدا بانکمان نییە و تەنانەت بۆ ئەوەی کەلوپەلەکان بگەیێنیە سەرسنوور جادەی ئاڵوگۆڕیشمان نییە.
ئەو وێڕای ڕەخنەگرتن لە بێ ئەنجامی کۆبوونەوەکان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە: بەردەوام کۆدەبینەوە بەڵام دیار نییە ئەم کۆبوونەوانە بە کوێ دەگەن.
ئینتزار ئاماژەی بە دۆخی ئابووری لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوادا کرد و ڕایگەیاند: لە ورمێدا ٤ کارگەی چیمەنتۆ هەیە کە زۆرتر لە ئاستی پێداویستییەکان و بەرپرسان دەبێت وەڵام بدەنەوە بۆ بێ سنوور و بێ پلان مۆڵەتی کردنەوە دەدەن، هۆکاری ئەم لاوازیانە نەبوونی شەفافیەتە.
ئەو داوای لە پارێزگارانی هاوسنوور لەگەڵ عێراق کرد بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی کۆبوونەوەی ئەهواز بکەن و ڕایگەیاند: بۆ گەشەی ئاڵوگۆڕی ئابووری ئێران لەگەڵ عێراق هەوڵی زۆرمان داوە و تێچوویەکی زۆرمان خەرج کردووە بەڵام بەداخەوە یاسا نێودەوڵەتیەکان و پێڕەوەکانی لە سنوورەکاندا جێبەجێ ناکرێت.
ئەم چالاکە بازرگانییە وێڕای ئاماژەدان بە نەبوونی ڕێکخراوی بیمەکردن لە عێراقدا ڕایگەیاند: نەبوونی کۆمپانیای بیمەکردن وەکوو بیمەی گواستنەوە و گەیاندن لە وڵاتی عێراق یەکێک لە کێشە گەورەکانی بازرگانان و چالاکانی ئابوورییە.
ئەو وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستی پشتگیری و چالاکتر بوونی دەوڵەت لەم بوارەدا ڕایگەیاند: ڕێڕەوە قاچاخییەکان دەبێت دابخرێن چونکە بەشێک لە کارگەکانی دروستکردنی کەلوپەلی ناوماڵ بە ٥ هەزار کرێکارەوە داخراون و بوونە بە کۆگا.
سەرۆکی ژووری بازرگانی ورمێ وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە ڕەخنەگری سیاسەتەکانی ڕێکخراوی گەشەی بازرگانی و پیشەسازییە وتی: ئەو کەسەی کە کەلوپەلی قاچاخ دەهێنێت قازانج ناکات قازانجەکە کەسانی دیکە دەیبەن. ئەو ڕەخنەی لەبەشێک لەو بەرپرسانە گرت کە کەرتی تایبەت تۆمەتبار دەکەن و ڕایگەیاند: ٧ هەزار و ٥٠٠ یەکەی کیشەدار بۆ بانکەکان نێردراون بەڵام بەپێی ئاماری ڕاگەیێندراو بەشێکی کەمی ئەم یەکانە توانیویانە لە هاریکارییەکانی بانک کەڵک وەرگرن.
کۆدی بابهت: 60175 | بهروار: ۱۳۹۵/۵/۵ | کاتژمێر: 5 : 34
برچسب:
نویسنده: استخدام کار