خرید بک لینک

بهپێی ههواڵی کوردپرێس ئهم لێدوانهی سهرۆکی لیژنهی پیشهسازی و وزه له پهرلهمانی کوردستانی، له کاتێکدایه که وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ئامادە نییە دیوانی چاودێری دارایی، وردبینی بۆ راپۆرتەکانی لەبارەی ھەناردەو داھاتی نەوتەوە بکات.

د.شێرکۆ جەودەت سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزەو سەرچاوە سروشتییەکان لەپەرلەمانی کوردستان، بە SNNی راگەیاند: ھەتاوەکوو راپۆرتەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی، یان دەزگایەکی تایبەتمەندی پرۆفیشناڵەوە وردبینی نەکرێت، ئەو راپۆرتانە ھیچ شەرعییەتێکیان نییە.

وتیشی: "دیوانی چاودێری دارایی ئامادەیی دەربڕیوە وردبینی لەڕاپۆرتەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بکات، بەڵام ئەو وەزارەتە داھاتی ھەرێم بەبێ ھیچ فلتەرێکی وردبینی و دڵنیایی و بەشێوەیەکی تاکلایەنە رادەگەیەنێت، بۆیە زۆر بەئاسانی دەتوانێت رەقەم لێبدات".

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەدواین راپۆرتیدا سەبارەت بەھەناردەی نەوتی ھەرێم بۆ مانگی تەمموز، رایگەیاندووە، لەو مانگەدا رۆژانە ٤٥٧ ھەزارو ٣١٤ بەرمیل نەوتی ھەناردەکردووە.

سەبارەت بەھەناردەی نەوت، د.شێرکۆ جەوت دەڵێت: "٢٤٠ ھەزار بەرمیلی ئەو نەوتەی ھەرێم رۆژانە لەمانگی تەمموزدا ھەناردەی کردووە، نەوتی کێڵگەکانی بای حەسەن و ھاڤانایە، بەم پێیەش وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رۆژانە نزیکەی ٢١٧ ھەزار بەرمیل نەوتی لەکێڵگەکانی ھەرێمی کوردستان ھەناردەکردووە".

وتیشی: "بەگوێرەی راپۆرتی وەزارەتەکە، لەمانگی نیسانی ٢٠١٤دا، رۆژانە ٤٢٤ ھەزار بەرمیل نەوت لەکێڵگە نەوتییەکانی ھەرێم بەرھەمھێنراوە، ھیچ مەعقول نییە دوو ساڵ لەمەوبەر لەکێڵگەکانی ھەرێمی کوردستانەوە دوو ئەوەندی ئێستا نەوت بەرھەمھێنرابێت".

ئامارەکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، لەکاتێکدایە بەھۆی پەکخستنی پەرلەمانەوە، ھیچ پەرلەمانتارێک ناتوانێت بەدواداچوون بۆ راستیی بڕی ھەناردە و داھاتی نەوت بکات.

کۆدی بابهت: 60866 | بهروار: ۱۳۹۵/۵/۱۷ | کاتژمێر: 14 : 1

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: يکشنبه 17 مرداد 1395 ساعت: 17:32

صفحه بندی