به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به‌گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یێنه‌ریی سه‌رۆک کۆماری، حوجه‌تولئیسلام دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی له‌م سه‌فه‌ره دوو ڕۆژه‌یه که به بانگهێشتی فه‌رمی ئێلهام عه‌لی ئوف، سه‌رۆک کۆماری ئازه‌ربایجان ئه‌نجام درا، له دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌م وڵاته، ڕه‌وتی جێبه‌جێ کردنی ڕیککه‌وتننامه‌کانی دوو وڵات و هه‌روه‌ها هاوکارییه نوێیه‌کان له بواره بازرگانی، پیشه‌یی، وزه، فه‌رهه‌نگی، بانکی، ئاسانکاری کۆنسوڵی، په‌یوه‌ندییه‌کان و به‌تایبه‌ت گواستنه‌وه و گه‌یاندنی ڕێڵی ده‌خاته ژێر باس و گفتوگۆوه.
به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌ی ئێران، ڕووسیا و کۆماری ئازه‌بایجان، له دیکه‌ی به‌رنامه‌کانی سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ کۆماری ئازه‌ربایجانه که له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا دوکتۆر ڕۆحانی، ڤیلادیمیر پووتین و ئیلهام عه‌لی ئوف هاوکارییه سێ لایه‌نه‌کان، له‌وان له بواری بازرگانی، وزه، په‌یوه‌ندییه‌کان، بابه‌تی ژینگه‌یی، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم، گواستنه‌وه و گه‌یاندن و تڕانزیت ده‌خاته ژێر باس و گفتوگۆوه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له په‌راوێزی ئه‌م کۆبوونه‌وانه، دیداری دوو لایهنهیهکی له‌گه‌ڵ ڤیلادیمیر پووتین ده‌بێت و پرسه په‌یوه‌ندیداره‌کان و ڕه‌وتی هاوکارییه‌کانی ئێران و ڕووسیا له‌م دیداره‌دا باسی له‌سه‌ر ده‌کرێت.
دیدار له‌گه‌ڵ زانایان و بیرمه‌ندانی کۆماری ئازه‌ربایجان و دیدار له‌گه‌ڵ ئێرانیانی نیشته‌جێ ئه‌م وڵاته له دیکه‌ی به‌رنامه‌کانی سه‌رۆک کۆماری له‌م سه‌فه‌ره ده‌بێت.
له ڕێوڕه‌سمی بهڕێککردنی فه‌رمی سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، دوکتۆر عه‌لی ئه‌کبه‌ر ویلایه‌تی، ڕاوێژکاری ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران له کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی و ژماره‌یه‌ک له وه‌زیران و جێگره‌وه‌کانی سه‌رۆک کۆماریش، به‌شدار بوون.
ژماره‌یه‌ک له وه‌زیران و به‌رپرسانی باڵای ئێران له‌م سه‌فه‌ره‌دا دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی هاوڕایی ده‌که‌ن.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆمه‌ڵی هه‌واڵنێران له فڕۆکه‌خانه‌ی مێهرئاباد، به شیکردنی ئامانجه‌کانی سه‌فه‌ری دوو ڕۆژه‌ی خۆی له باکوو وتی: ئه‌م سه‌فه‌ره به مه‌به‌ستی دیداری فه‌رمی له کۆماری ئازه‌ربایجان و به‌شداریی له کۆبوونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌ی ئێران، ئازه‌ربایجان و ڕووسیا ئه‌نجام ده‌بێت.
دوکتۆر ڕۆحانی زیادیشی کرد: په‌یوه‌ندی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتی کۆماری ئازه‌ربایجان له ساڵانی رابردوو گه‌شه‌یه‌کی باش و گونجاوی بووه و په‌یوه‌ندییه‌کانی بازرگانی، ئابووری و سیاسی دوو وڵات له‌چاو ڕابردوو گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ڕوونیشی کرده‌وه: په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێران و ڕووسیاش ئه‌مڕۆکه به‌ره‌ولای په‌یوه‌ندییه‌کی ستراتێژیک ده‌ڕوات و ئێمه له پرسه جۆراوجۆره ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، به‌شداریی باش و گونجاوێکمان پێکه‌وه هه‌یه.
دوکتۆر ڕۆحانی به ئاماژه به‌وه‌ی که کۆبوونه‌وه‌ی سێ لایه‌نه‌ی ئێران، ڕووسیا و ئازه‌ربایجان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کوریدۆری باکوور- باشووره، وتیشی: پێشتر له‌م کۆبوونه‌وه سێ لایه‌نه له نێوان سه‌رۆکانی کۆماری ئێران، تورکمنستان و قه‌زاقستان له ئینچهبروون و کۆبوونه‌وه‌کانی سێ لایه‌نی دیکه له نێوان سه‌رۆکانی کۆماری ئێران، ئه‌فغانستان و سه‌رۆک وه‌زیری هێند له تاران ئه‌نجام درا که له هه‌موو ئه‌م کۆبوونه‌وانه بۆ دامه‌زراندن و زیندووکردنه‌وه‌ی کوریدۆری باکوور و باشوور باس و گفتوگۆ کراوه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران زیادیشی کرد: له‌م کۆبوونه‌وه‌یه له بواری په‌یوه‌ندی ڕێگای ئاسنی ئێران، ئازه‌ربایجان و ڕووسیا که ده‌بێته‌هۆی لکاندنی وڵاتانی ئه‌ورووپایی ڕۆژهه‌ڵاتی و باکووری به که‌نداوی فارس، ئۆقیانووسی هێند و وڵاتانی باشووری، گفتوگۆ ده‌که‌ین.
دوکتۆر ڕۆحانی به ئاماژه به‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی ئێران له ناوچه‌یه‌ک دایه که ڕێگای په‌یوه‌ندی وڵاتانی باشووری ناوچه‌که بۆ ئاسیای ناوه‌ندی و قه‌فقازه، وتی: له‌م کۆبوونه‌وانه‌دا سه‌باره‌ت به هاوکارییه سێ لایه‌نه‌کان له بواری کردنه‌وه‌ی ڕێگای ئاسنی ئاستارا- ڕه‌شت گفتوگۆ ده‌که‌ین ئه‌ڵبه‌ت بڕیاره تا کۆتایی ئه‌مساڵی زایینی ڕێگای ئاسنی ئاستارا- ئاستارا بکرێته‌وه و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ئاماده‌یی به‌شداریی له‌م بواره‌ی هه‌یه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران دابه‌زینی باجی گومڕۆکی نێوان ئێران له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان و ڕووسیا، بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆراسیا، به‌شداریی له دروست کردنی ئۆتۆمبیل و دروست کردنی ده‌رمان له ئازه‌ربایجان، گه‌شه‌ی بازرگانی و سه‌رمایه‌دانه‌ریی نێوان ئێران و ئازه‌ربایجان و هاوکارییه ناوچه‌ییه‌کان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و هاکاری سێ وڵات له ده‌ریای خه‌زه‌ر له‌و بابه‌تانه زانی که له کۆبوونه‌وه سێ لایه‌نی ئێران، کۆماری ئازه‌ربایجان و ڕووسیا نێوان لایه‌نه‌کان لێکده‌درێته‌وه.
دوکتۆر ڕۆحانی به ئاماژه به‌وه‌ی که یه‌که‌مین جاره له نێوان ئێران، ڕووسیا و ئازه‌ربایجان، کۆبوونه‌وه‌ی سێ لایه‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتی: ئه‌م په‌یوه‌ندییه هه‌م له باری گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان دراوسێیه‌کان و هه‌میش به‌له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی تایبه‌تی ناوچه بۆ زۆربوونی سه‌قامگیری و ئاسایش له ناوچه‌که کاریگه‌ر ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک کۆمار له سه‌ره‌تای ئه‌م گفتوگۆوه‌دا وێڕای پیروزبایی ڕۆژی هه‌واڵنێر به چالاکانی ڕۆژنامه‌وانی و میدیاکانی ئێران هیوای خواست که هه‌واڵنێران له ئه‌نجامدانی ئه‌و ئه‌رک و ڕاسپاردهیانه که له ئه‌ستۆیان دایه، به‌رده‌وام سه‌رکه‌وتوو بن.
کۆدی بابه‌ت: 60863 | بهروار: ۱۳۹۵/۵/۱۷ | کاتژمێر: 12 : 26
برچسب:
نویسنده: استخدام کار