خرید بک لینک

بە پێی هەواڵی کوردپرێس، بەڕێوەبەری فەرمانگەی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاریی شاری مەلەکشاهی ڕایگەیاند: تاکوو ئێستا ٣١ ئاسەواری مێژوویی ئەم شارە لە لیستی ئاسەوارە نەتەوەیەکان تۆمار کراون.

حۆجەتۆڵڵا عەینی وتیشی: هەموو ساڵێک لە کاتی نەورۆز شوێنی ئەم ئاسەوارانە دەبنە میوانداری بەشێکی بەرچاوی گەشتیاران و میوانانی نەورۆزی.

ئەو پێشبینی ئەوەی کرد کە: لە رۆژەکانی نەورۆزی ساڵی ١٣٩٥ پتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار و میوانی نەورۆزی ئاسەوارە مێژوویی، سروشتی و فەرهەنگییەکانی ئەم شارە بەسەر بکەنەوە.

ناوبراو زیادیشی کرد: کۆنترین نووسراوەی پارێزگای ئیلام کە مێژووەکەی بۆ ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە و لە گوندی گوڵ گوڵ و لە پەنای ڕووباری خرۆشانی گوڵ گوڵ سەر بە شاری مەلەکشاهی دایە و ئەم ئاسەوارە شایەتی مێژوویی، پێشینەی شارستانێتی ئیلامی کۆنە و هەردەم جێی سەرنجی گەشتیارانی وڵات بووە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی میراتی فەرهەنگی، پیشەی دەستی و گەشتیاریی شاری مەلەکشاهی وتی: لە ئاسەواری ناوازەی دیکە ئەم شارە دەتوانین ئاماژە بە کۆشکی قینفەڕ لە داوێنی چیای پەشمین لە نزیک گوندی گوندبەد بکەین کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی سامانییەکان دەگەڕێتەوە.

عەینی لە ناوچەی دیکەی تایبەت و دەگمەن بۆ گەشتیاری سروشتی لەم شارەدا ئاماژەی بە تاڤگە جوانەکەی ئەما و بەنداوی چەم گردەڵان کرد کە خاوەن دیمەنی جوان و سەرنجڕاکێشن.

ئەو وەبیریشی هێناوە: هەبوونی بارەگای پیرۆزی ئیمامزادەکانی وەکوو سەید محەممەد عابید (د.خ) و سەید محەممەد ئەبو چۆماقین (د.خ) لەم ناوچەی پارێزگای ئیلام بووەتە هۆی ئەوەی تا لە رۆژەکانی نەورۆزدا بەشێکی بەرچاو لە زیارەتکارانی سەرانسەری وڵات لەم دوو گڵکۆ پیرۆزەدا کۆببنەوە.

کۆدی بابهت: 53939 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۱۷ | کاتژمێر: 10 : 28

- - , .

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 17 اسفند 1394 ساعت: 13:20

صفحه بندی