خرید بک لینک

حێشمه‌توڵڵا فه‌لاحه‌ت پیشه نوێنه‌ری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا و دالاهۆ له وه‌ڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره که ئامانجی سوپای تورکیا له جێگیربوون له ژماره‌یه‌ک له ناوچه‌کانی نزیک له مووسڵ چییه، ڕایگه‌یاند: ئاماده‌بوونی تورکیا به‌ده‌ر له سنووره‌کانی ئه‌م وڵاته له درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی عوسمانگهرییه.

ناوبراو وتیشی: له ڕاستیدا ئاماده‌بوونی وڵاتان و دروست کردنی بنکه‌ی سه‌ربازی له وڵاتانی دیکه بۆ گۆڕینی سنووره‌کان ئه‌مڕۆ ڕوو نادات و تورکیا ئه‌مه به باشی ده‌زانێت.

ناوبراو زیادی کرد: گۆڕینی سنووره‌کان کێشه‌ی ئه‌منی و حه‌شیمه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی له نێوان وڵاتانی به‌دواوه ده‌بێت و هیچ وڵاتێک ناتوانێت ئه‌م کاره ئه‌نجام بدات.

نوێنه‌ری ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا جه‌ختی کرد: له‌م ناوچه‌یه ئه‌کته‌رانێک وه‌کوو سه‌دام، ته‌نانه‌ت به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئامێری زۆربێژی نه‌یانتوانی بستێک به خاکی عێراق زیاد بکه‌ن به‌ڵکوو عێراقیان تووشی خه‌ساری جیدی کردووه.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی جه‌ختیشی کرد: ئه‌و شته‌ی که تورکیا هه‌وڵی بۆ ده‌دا، به‌کارهێنانی هه‌ندێ له وڵاتان وه‌کوو ده‌ستوپه‌یوه‌ندی خۆیه که له‌مباره‌وه له‌گه‌ڵ شکست به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه.

ناوبراو به ستراتژییه‌کانی تورکیا له ناوچه ئاماژه‌ی کرد و ڕوونی کرده‌وه: به هه‌ر حاڵ تورکیا تاکوو پێش له بابه‌تی کووده‌تای ئه‌و وڵاته زیاتر هه‌وڵی ده‌دا به گرتنه‌به‌ری ڕوانگه‌یه‌کی هێرشبه‌رانه بابه‌ته‌کانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌وپه‌ڕی سنووره‌کان دابین بکات.

ناوبراو وتی: ڕه‌نگه کووده‌تا که ئه‌نجام بوو تا ئاستێکی زۆر بووه‌هۆی دهروونگهرابوونی ده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆی ئه‌و وڵاته.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان له ناوچه‌که‌ی به ناکارامه وه‌سف کرد و ڕاشیگه‌یاند: من بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه جه‌نابی ئه‌ردۆغان تاکوو ئه‌و کاته‌ی که به‌م ڕاستییه نه‌گات که به‌شێکی زۆر له‌و پرسانه‌ی که له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕوو بۆته‌وه به بۆنه‌ی ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌یه که ئه‌نجامی داوه، تاکوو ئه‌و کاته له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش له‌گه‌ڵ کێشه به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه.

ناوبراو زیادیشی کرد: که‌واته له کورت ماوه‌دا ڕه‌نگه سه‌ره‌نجی تورکه‌کان به‌ره‌و بارودۆخی به‌ده‌ر له سنووره‌کان که‌م بێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئیدعای جه‌نابی ئه‌ردۆغان له جێگره‌وه‌ی دوژمن و دۆست کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بیانییه‌کان دابنێت به‌ڵام له ده‌ره‌نجامدا ئه‌ردۆغان تێده‌کۆشێت له ناو هه‌مان ستراتژی ئه‌مریکی- ڕۆژئاواییه‌وه کار بکات چونکه زۆربه‌ی پێویستییه‌کانی گه‌شه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا به تایبه‌ت دوورنواڕی 2025 له‌م په‌یوه‌ندییانه دروست بووه و ناتوانێت به‌ده‌ر له‌م په‌یوه‌ندییانه به‌ره‌وپێشه‌وه بچێت.

کۆدی بابه‌ت: 61006 | بهروار: ۱۳۹۵/۵/۱۹ | کاتژمێر: 15 : 42

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: سه شنبه 19 مرداد 1395 ساعت: 21:24

صفحه بندی