خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حوجه‌تولئیسلام دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی، له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ خاتوو "ترزا می" سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا وێڕای پیرۆزبایی کردنی وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی نوێی وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیران له‌و ناوبراو، گۆڕانکاریی په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران- له‌نده‌ن له که‌شی پهسابهرجامی به بابه‌تێکی ئه‌رێنی زانی و وتی که ئه‌م په‌یوه‌ندییه به پته‌وکردنی هاوکارییه دارایی و بانکییه‌کان، خێرایی زیاتر به خۆوه ده‌گرێت.

سه‌رۆک کۆماری ئێران له درێژه‌دا ئاماژه‌ی کرد به بابه‌تی گرینگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گشتی له‌گه‌ڵ تیرۆریزم و ڕایگه‌یاند: توندبوونی جووڵه تیرۆریستییه‌کان له ناوچه و جیهان، هاوبیری، هه‌ماهه‌نگی و هاوکاری وڵاته‌کان له‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه پێویسته و تاران پێشوازی ده‌کات له پته‌وکردنی گفتوگۆ و هاوبیری له‌گه‌ڵ له‌نده‌ن له‌م بواره.

دوکتۆر ڕۆحانی هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه و گرفته‌کانی ناوچه‌که له ڕێگای دانوستان و گفتوگۆی به‌پێویست زانی.

"ترزا می" سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیاش له‌م گفتوگۆوه‌دا به جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که وڵاته‌که‌ی سووره له‌سه گه‌شه و پته‌وکردنی هاوکارییه‌کان له‌گه‌ڵ تاران له هه‌موو بواره‌کانه‌وه، ڕایگه‌یاند: له‌نده‌ن هه‌موو هه‌وڵی خۆی بۆ جێبه‌جێکردنی بڕگه‌کانی به‌رجام به‌کار بردووه و خێرایی ده‌دات به‌م ڕه‌وته.

سه‌رۆک وه‌زیری به‌ریتانیا به ئاماژه به ڕه‌وتی ڕوو له گه‌شه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی تاران- له‌نده‌ن له هه‌موو بواره‌کان، ڕوونیشی کرده‌وه: ئێمه ده‌بێ پابه‌ند بین به به‌ڵێنه‌کانی خۆمان له جێبه‌جێ کردنی ورد و خێرای بڕگه‌کانی به‌رجام و به‌ریتانیاش له‌م بواره‌دا چالاکه.

ناوبراو به ئاماژه به گرینگی ئاڵوگۆڕی بانکی، دارایی و بیمه وتی: له‌نده‌ن نه‌ک ته‌نیا پشتیوانی له په‌ره‌پێدانی هاوکارییه بانکی و داراییه‌کان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌کات به‌ڵکوو به‌رده‌وام له هه‌وڵ دایه تاکوو بانکه به‌ریتانیایی و ئه‌ورووپاییه‌کان بۆ هاوکاری زیاتر له‌گه‌ڵ تاران هان بدات.

سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا له درێژه‌دا به ئاماژه به هه‌وڵی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی دوو وڵات بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانیان، جه‌ختیشی کرد: ئه‌م ڕه‌وته ههنگاوێکی گرینگ له ڕێگای گه‌شه و پته‌وکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵاته.

کۆدی بابه‌ت: 61043 | بهروار: ۱۳۹۵/۵/۲۰ | کاتژمێر: 13 : 40

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 20 مرداد 1395 ساعت: 16:34

صفحه بندی