خرید بک لینک

به پێی هەواڵی کوردپرێس، سەرپەرشتیاری زانستی ئەم کۆڕبەندە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵه، لەمەڕ تەوەرەکانی یەکەمین کۆڕبەندی نیشتمانی زێویە وتی: ئاراسته کردنی ڕێکارگەلێک بۆ بووژانەوەی زێویه، هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە ژینگەیی و مرۆییەکانی له سەر هاوێری زێویه، چۆنایەتی پاراستنی دیمەنی زێویه له چالاکی نوژەن کردنەوە و بنیاتنانەوه، بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیای نوێ له تۆکمەیی قەڵای زێویه، گرینگی و پێگەی بەشدارییه کۆمەڵایەتییەکان له ڕێکخستنی ژینگەی مێژوویی زێویه تەوەرەکانی ئەم کۆڕبەندە له بەشی نۆژەنکردنەوەن.

دوکتۆر ساڵح ئەمین پوور زیادی کرد: ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی نێوان بوارگەلی ئاسەواری زێویه، ئەنجامی خوێندنەوەکان و توێژینەوەکانی کۆنینەناسی زێویه، پێگەی زێویه له توێژینەوەکانی سەردەمی ئاسن و کۆنینەناسی مانا، شیکاری و شرۆڤەی لێکۆڵینەوە کۆنینەناسییە ئەنجام دراوەکانی زێویه، شێوازناسی هونەری ئاسەواره دۆزراوەکانی زێویه له چاو فەرهەنگ و دەورووبەرییەکانی له تەوەرەکانی بەشی کۆنینەناسیدا دیاری کراوه.

ناوبراو وەبیریشی هێنایەوه: له بەشی گەشتیاری تەوەرگەلێکی وەکوو گەشتیاری کۆنینەناسی زێویه، گەشتیاری و گەشەی بەردەوام، کۆسپ و ڕێکارەکانی بەردەم گەشەی گەشتیاری زێویه ڕەچاو گیراوە و بایەخی پێوەری داتا مێژووییەکانی سەبارەت به زێویه، گرینگی و پێگەی زێویه له گۆڕانکارییه سیاسییەکانی ناوچەکەدا، ئاسەوارەکان و لێڕوانینەکانی زێویه له بواری تێفکرینی مرۆیی تەوەرە مێژووییەکانی ئەم کۆڕبەندەن.

ئەمین پوور وتیشی: ماده، کەرەسه و تەکنیکگەلی پێکهاتەیی و بیناسازیی زێویه، ناساندنی تایبەتمەندییه نژیارڤانی و پێکهاتەکانی زێویه و پەیوەندی بیناسازی لەگەڵ تەپۆڵکە، نمونەکان، هێما و جوانکارییه بیناسازییەکان له بینا و پێکهاته مێژووییەکانی زێویه، لێکدانەوەی کارتێکردوویی و کاریگەری بیناسازی قەڵای زێویه له سەر سەردەمی پاش و پێشی خۆی تەوەرەکانی بەشی بیناسازی کۆڕبەندی زێویه پێک دەهێنن.

ئەم ئەندامی لێژنەی زانستییە داوا له مامۆستایانی زانکۆ، لێکۆڵەران و توێژەران و هۆگران دەکات کە هاوپەیوەند به تەوەرەکانی سەرەوه بە نووسینی وتار یارمەتی ئەم کۆڕبەندە بدەن و بابەتەکانیان بۆ نووسینگەی کۆڕبەند بە ئادەرسی ئینتێڕنێتی http://Ziwiye-saqez.ir بنێرن.

ئەمین پوور سەبارەت به بەرنامەی ڕیزبەندی کۆڕبەند وتی: دوادەرفەتی ناردنی پوختەی وتارەکان 20ی مانگی گەڵاڕێزانی 95، ڕاگەیاندنی ئەنجامی داوەریی پوختەی وتارەکان 13ی مانگی سەرماوەز، دوادەرفەتی ناردنی دەقی تەواوی وتارەکان 16ی مانگی ڕێبەندان، ڕاگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی داوەری وتارەکان 15ی مانگی ڕەشەمەی 95 و کاتی بەڕێوەچوونی کۆڕبەندەکه 6و 7 مانگی گوڵانی 96 دەبێت.

کۆڕبەندی نیشتمانی زێویه به هاوکاری فەرمانداری تایبەتی شاری سەقز، ئیدارەی گشتیی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری پارێزگای کوردستان، ئیدارەی پەروەردەی سەقز، زانکۆی ئازاد، زانکۆی پەیامی نوور، کۆلێژی فەنی حیرفەیی، زانکۆی گشتیی زانستی کاربوردی، شارەوانی و شۆڕای ئیسلامی شاری سەقز بەڕێوە دەچێت.

کۆدی بابهت: 61083 | بهروار: ۱۳۹۵/۵/۲۰ | کاتژمێر: 23 : 35

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 21 مرداد 1395 ساعت: 2:51

صفحه بندی