به پێی هەواڵی کوردپرێس له مەریوان، لەم کۆڕبەندەدا که به ئامادەبوونی نوێنەری وەلی فەقێ له نێو کۆمەڵی مانگی سووری پارێزگای کوردستان، پێشنوێژی هەینی مەریوان و کۆمەڵێک له بەرپرسانی ئەم شاره بەڕێوەچوو، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری مەریوان وتی: یاسای حەوتەوانەیەک بۆ کۆمەڵەی مانگی سوور دیاری کراوه که هەر هەموو چالاکییه ئەنجام دراوەکان به گوێرەی ئەم مادانەن.
ئەیوب غوڵامی ڕایگەیاند: مرۆڤایەتی، خزمەتی خۆبەخشانه و جیهانی بیرکردنەوە له مادەکانی ئەم حەوت یاسایەن و به چەشنێک دەکرێ ڕاشکاوانه بڵێین که هەر هەموو ئەو خزمەتانەی وا له لایەن کۆمەڵی مانگی سوور ئاراسته دەکرێت به پێی مرۆڤایەتی و به بێ ئاوردانەوە لە لایەنی ڕەگەزایەتییە.
غوڵامی وتیشی: له ئایینی پیرۆزی ئیسلامدا ڕزگارکردنی مرۆڤێک له مەرگ وەک ڕزگارکردنی هەر هەموو مرۆڤەکانه له مەرگ، کەواته هەر هەموو ئەو کەسانەی وا لەم کۆمەڵەدا چالاکی دەنوێنن بەردەوام هەوڵیان داوه که له پێناوی گەیشتن به بەختەوەری ئایینی و دنیایی ڕاپەڕن.
ناوبراو وێڕای ئاماژه بەوەی که خزمەتە خۆبەشەکان یەکێکی دیکه له حەوت یاساکەی کۆمەڵی مانگی سووره ڕایگەیاند: ئەنجامی چالاکییه پیوەست به یارمەتی فریاڕەسەکان و ڕزگارکردن و ... له لایەن خۆبەخشەکان ئەنجام دەدرێت که به بێ هیچ داوەکارییەک چالاکی دەکەن.
هەروەها ناوبراو وێڕای ئاماژه به جیهانی بیرکردنەوە، یەکێتی، سەربەستی، بێڕقی و بێلایەنی وەک دیکەی یاسا حەوتەوانەکەی کۆمەڵی مانگی سوور، وەبیریشی هێنایەوه: کۆمەڵی مانگی سوور له کاتی ڕووداو به بێ گوێدانه باری ئیتنیکی و ڕەگەزی خزمەتی فریاڕەسانی و ڕزگاری ئاراستەی هەر هەموو مرۆڤه زیانلێکەوتوو و بریندارەکان دەکات.
ئەیوب غوڵامی وتیشی: کۆمەڵی مانگی سوور بۆ ئاراسته کردنی ئەو خزمەتانەی وا پێی هەڵدەستن، هیچ چەشنه پاداشتێکیان ناوێ و هەر ئەو کەسانەی وا لەم بەستێنەدا سەرقاڵی خزمەتگوزارین ئەو خۆبەشخانەن وا له گیان و ماڵی خۆیان دەبورن بۆ خزمەت به خەڵک.
غوڵامی وێڕای ئاماژه بەوەی که له شاری مەریوان پتر له 2 هەزار و 500 خۆبەخشی مانگی سوور خزمەت دەکەن، جەختی کردەوه: خەڵکی شاری مەریوان له هەموو قۆناغەکانی کاری و ئەنجامدانی چالاکییەکان یارمەتیان داوین هەموویان وەک خۆبەخش له قەڵەم دەدەین.
کۆدی بابهت: 61082 | بهروار: ۱۳۹۵/۵/۲۰ | کاتژمێر: 23 : 33
برچسب:
نویسنده: استخدام کار