بە پێی هەواڵی کوردپرێس، دوکتور حسێن ڕاعی لە لێدوانێک بۆ ئیسنا ڕایگەیاند: لە ئێستادا پیلانێکی بەڕێوەبەرایەتی ٥ ساڵەمان داناوە بۆ بەردەنووسی داریوشی بیستوون کە تۆماری جیهانی کراوە و بە هاوکاریی ڕێکخراوەی جیهانیی یوونێسکۆ و ڕێکخراوەی کۆنینەناسیی ئەڵمانیا جێبەجێی دەکەین.
ناوبراو درێژەی دا: هەروەها لێژنەیەکی ئەمینداری بۆ ئەو کۆمەڵە تۆمارکراوە جیهانییە لەبەر چاو گیراوە کە سەرۆکایەتییەکەی وە ئەستۆی پارێزگاری کرماشانە و بابەتە پێوەندیدارەکان بەو کۆمەڵەوە پێویستە لە لێژنەی ئەمیندارەکانیشدا پەسەند بکرێن.
بەڕێوەبەری بنکەی میراتی جیهانیی بیستوون وتی: پاش هەماهەنگییە پێویستەکان، بە هۆی هەستۆکی زۆرەوە تێکڕای کاروباری بەردەنووسی داریوشمان داوەتە دەستی ڕێکخراوەی کۆنینەناسیی ئەڵمانیا.
ڕاعی وەبیری هێنایەوە: بەم پێیە ڕێکخراوەی کۆنینەناسیی ئەڵمانیا تێکڕای تێچووەکانی پێویست بۆ توێژینەوە، چاکردنەوە، ڕاگرتن و پاراستنی ئەو بەرهەمە گرینگ و بەرچاوە وەئەستۆ دەگرێت.
هەروەها وتیشی: ڕێکخراوەی کۆنینەناسیی ئەڵمانیا هەموو ساڵێک بودجەیەکی بەرچاو بۆ بابەتەکانی کۆنینەناسی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤێن تەرخان دەکات کە بە ئاوڕدانەوە لە دۆخی نائەمنی ناوچەکە ئەو ڕێکخراوەیە باشتری زانیوە لە ئێران و لە بەردەنووسی داریووش چالاکی خۆی بنوێنێت.
بەڕێوەبەری بنکەی میراتی جیهانیی بیستوون دەریخست: لەو کارانە کە بڕیارە ڕێکخراوەی کۆنینەناسیی ئەڵمانیا لە بەردەنووسی داریووش ئەنجام بدات بابەتی ئاسانسۆڕی شووشەییە.
ڕاعی زیادی کرد: لە ئێستادا پلیکانێکی ئاسنی لەپاڵی بەردەنووسەکە دانراوە کە توێژەران و کۆنینەناسان بۆ دیتن و توێژینەوە کەڵکی لێ وەردەگرن بەڵام بەرجەوەندی کۆمەڵەکەی ناشیرین کردووە.
ناوبراو وتی: بڕیار دراوە بەجێی ئەو پلیکانە ئاسنییە، ڕێکخراوەی کۆنینەناسیی ئەڵمانیا بە توێژینەوە و تێبینیی پێویست، گەڵاڵەی ئاسانسۆڕێکی شووشەیی داڕێژێت و دایمەزرێنێت تاوەکوو توێژەر و کۆنینەناسان بتوانن کەڵکی لێ وەرگرن.
کۆدی بابهت: 53950 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۲/۱۷ | کاتژمێر: 11 : 27
- - , .
برچسب:
نویسنده: استخدام کار