خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌م ڕیوڕه‌سمه‌دا، سه‌ره‌تا موسته‌فا به‌یگی، له ئه‌ندامانی بنیاتنه‌ری ئه‌م ئیئتیلافه به ئاماژه به پێکهاته‌کان و ده‌سته‌کانی ئایینی و حسێنییەی کورده‌کان له شاری تاران وتی: له ئێستادا نزیک به 6 بنکه‌ی مه‌ده‌نی تۆمار کراوه و زۆرتر له 15 مزگه‌وت، حسێنییە و ده‌سته‌ی ئایینیی حسێنی کورده‌کان له تاران‌دا بوونی هه‌یه که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شۆراکانی ئیسلامیی شاردا به‌ره‌و هه‌ڤگری ده‌ڕۆن.

له درێژه‌دا محه‌مه‌د سدێقی، سه‌رۆکی خانه‌ی کرماشان وه‌کوو میوانداری دانیشتنه‌که، وێڕای به‌خێرهێنانی ئاماده‌بووان، ئاماژه‌ی به ناوچه‌ی ڕۆژئاوای وڵات له ئاڵوگۆڕییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان له مێژووی ئێران‌دا کرد و وتی: پێش ئه‌وه‌ی که پارێزگای کرماشانان، به‌سه‌ر پارێزگای بچووکتردا دابه‌ش بێت، له‌م نیشتمانه که‌سانی بلیمه‌ت و شاره‌زای زۆر له بواره‌کانی هونه‌ر، سیاسه‌ت، فەرهەنگ، پاراستنی نیشتمانی ئازیزیان له ئاستی نه‌ته‌وه‌ییدا ئامادەبوون.

سه‌رۆکی خانه‌ی کرماشان له تاران، وتیشی: بەختەوەرانە له ئێستاشدا که‌سایه‌تیی زانستی و سیاسی و جێبه‌جێکارانی نه‌ته‌وه‌یی زۆر له‌م پارێزگا له ئاستی وڵات‌دا به‌ناوبانگ بوونه و کاتی ئه‌وه‌ش گه‌یشتووه که بتوانین له قەوارەی یه‌کپارچه‌یی له نێوان ئه‌و که‌سانه‌ی که له پارێزگاکانی ڕۆژئاوایی وڵات‌دا به‌ره‌و تاران هاتوون، ڕۆڵێکی گرینگ و بنه‌ڕه‌تی له بنه‌مای ئیداری و سیاسیی پایته‌ختدا بگێڕین.

جه‌ماڵ تاها، به‌ڕیوه‌به‌ری ئیئتیلافی کۆمه‌ڵگای کوردیش یەکێکی دیکه لە پێشکه‌شکارانی ئه‌م هاوبیرییه، به ئاماژه به حه‌شیمه‌تی 5/1 میلیۆن کوردی ئه‌م بازگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌دا وتی: ئه‌گه‌رچی هه‌تا گه‌یشتن به خاڵی مه‌به‌ستی یه‌کپارچه‌یی، هێشتاش پێویستیمان به کار و تێکۆشانێکی به‌رفراوان بۆ یه‌کپارچه‌یی هه‌یه، به‌ڵام ڕاستییەکەی ئه‌وه‌یه که کورده‌کانی دانیشتووی پایته‌خت به دووربوون له هه‌ر چه‌شنه ده‌مارگرژی ئیتنیکی، له بواره‌کانی جۆراوجۆر بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی خزمه‌تکردن به هاوپارێزگاییهکان و هاوشاریانی تارانی و ده‌یانهه‌وێت که ڕاده‌ی ئه‌م کاریگه‌ربوونه به‌ره‌و بواره‌کانی مه‌جلیس و شۆراکانی ئیسلامیی شاری تاران و ده‌ورووبه‌ر بگه‌یێنن.

پاش ئه‌وانیش، نوێنه‌ری سونقورییهکانی دانیشتووی تاران، وێڕای به‌رزنرخاندنی ئه‌م کاره، وتی: جێگای وه‌ها کارێک بۆ کاریگه‌ری و درووست‌کردنی ئه‌م کاریگه‌رییه بۆ ئێمه له پایته‌ختدا، به‌تایبه‌ت پاش ڕێککه‌وتننامه چۆڵ بوو و هیوادارین که ئه‌م کارانه یارمه‌تیده‌ری یه‌کڕیزیی نه‌ته‌وه‌یی و ئاوه‌دانکردنه‌وه و یه‌کگرتووی و یه‌کپارچه‌یی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ببێت.

جه‌مشید وه‌زیری له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ستادی ئیئتیلافی کورده‌کانی تاران له دیمانه له‌گه‌ڵ کوردپرێسدا، وتی: ئاماده‌بووان له کۆتایی ئه‌م دانیشتنه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی زۆرینه‌ی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کان و پاڵپشتی له هه‌موو کاندیدا کورده‌کانی تاران و درووست‌کردنی لیستێکی ئیئتیلافی کرد.

به‌ڕێز ده‌باغی ئه‌ندامی دیکه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م بنکەیە وتی: ڕوانگه‌ی ئێمه له هه‌ڵبژاردنی که‌سه‌کان و دانانی ئه‌وان له لیستی ئیئتیلاف، ڕوانگه‌یه‌کی سه‌رۆی حیزبی و له پێناوی گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌یی و له ئاکامدا پێشکه‌وتنی ناوچه‌یی کورده‌کانی تاران و هه‌روه‌ها ناوچه کوردنشینه‌کانه.

کۆدی بابه‌ت: 53056 | بهروار: ۱۳۹۴/۱۱/۲۹ | کاتژمێر: 0 : 8

- - , .

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: پنجشنبه 29 بهمن 1394 ساعت: 4:38

صفحه بندی