خرید بک لینک

وته‌بێژی کۆمیسیۆنی هێمنایه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران له گفتۆگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ کوردپرێس سه‌باره‌ت به گۆڕینی هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بونیاتنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی دوو وڵات به قازانجی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی دوولایه‌ن ده‌بێت.

ناوبراو به درووست‌کردنی په‌یوه‌ندییه‌کی باش له‌نێوان ئێران- تورکیا و ڕووسیا ئاماژه‌ی دا و هیوای خواست: په‌یوه‌ندیی نێوان تاران-ئه‌نقه‌ره-مۆسکۆ وه‌کوو یه‌کێک له میحوه‌ره‌کانی په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ره‌نگاری له‌به‌رانبه‌ر گرووپه تیرۆریستی و ته‌کفیرییه‌کان بتوانێت له داهاتوودا ڕۆڵێکی کاریگه‌ر له ناوچه‌که بگێڕێت.

نه‌قه‌وی حسێنی زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕوانگه سێ قۆڵییه به‌هێز بکرێت و ببێته ڕوانگه‌ی به‌ره‌ڤانی له به‌رانبه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌کان، ئێمه بینه‌ری هێمن بوونه‌وه‌ی ناوچه‌که وده‌ربازبوونی له کێشه‌ی تیرۆریستان ده‌بین و به دڵنیاییشه‌وه بارودۆخی ناوخۆیی سووریاش ده‌گۆڕدرێت.

ئه‌ندامی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ئاماژه‌ی دایه په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا و ئاستی هاورده و هه‌نارده بازرگانییه‌کانی نێوان دوو وڵات و ڕوونی کرده‌وه: تورکیا یه‌کێک له دراوسێکانی ئێمه و یه‌کێک له گرینگ‌ترین وڵاتانی گرینگی ناوچه‌که به ئه‌ژمار دێت و هه‌روه‌ها یه‌کێک له شه‌ریکه بارزگانییه‌کانی ئێمه له بواری ئابووریدایه.

ناوبراو درێژه‌ی دا: ئێمه به‌رچاوگه‌ی 30 ملیار دۆلار په‌یوه‌ندیی بازرگانیی نێوان دوو وڵات پێشبینی ده‌که‌ین که ده‌وڵه‌ت له هه‌وڵدایه بۆ گه‌یشتن به‌م بهرچاوگهیه.

نه‌قه‌وی حسێنی سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی نێوان دوو وڵات وتی: ئاڵوگۆڕییه‌کانی ئه‌م سێ چوار ساڵی ڕابردووه، به‌تایبه‌ت چالاکی گرووپه تیرۆریستییه‌کان وه‌کوو داعش له ناوچه‌که، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که که‌لێنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و ئێران زۆرتر ببێته‌وه. به‌تایبه‌ت هه‌وڵه‌کانی عه‌ره‌بستانی سه‌عوودی بێ کاریگه‌ر نه‌بوو و بوو به هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م که‌لێنه قووڵ ببێت.

ناوبراو زیادی کرد: به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی ئاڵوگۆڕییه‌کانی ئه‌م دواییانه و کووده‌تایه‌ک که له تورکیا ڕووی دا و پاڵپشتییه‌ک که ئێران له ده‌وڵه‌تی یاسایی تورکیا ئه‌نجامی دا، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان ئێران و تورکیا هه‌تا ڕاده‌یه‌ک له‌حاڵی باشتربوونهوهدایه و سه‌فه‌ری ئه‌م دواییانه‌ی زه‌ریف، ههنگاوێکی گرینگ له‌م ئاراسته‌یه‌دا بوو.

کۆدی بابه‌ت: 61356 | بهروار: ۱۳۹۵/۵/۲۷ | کاتژمێر: 10 : 49

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: چهارشنبه 27 مرداد 1395 ساعت: 15:16

صفحه بندی