خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) به شێوه‌ی ئاشکرا له 30 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له دژی ده‌وڵه‌تی تورکیا کاری سه‌ربازی ئه‌نجام داوه و دوای ئه‌نجامدانی هه‌ر جۆره کارێکی سه‌ربازی به‌رپرسیارێتی ئه‌و کاره‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه، به‌ڵام له مێژووی شه‌ڕی کورده‌کانی تورکیا له دژی ده‌وڵه‌ت چه‌ندین ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له ساڵانی ڕابردوو ڕووی داوه که په‌که‌که ئاماده نه‌بووه به‌رپرسیارێتی ئه‌و کاره بگرێته ئه‌ستۆ و لە بەرامبەردا گرووپی تهیرێن ئازادیا کوردستان (TAK) به‌رپرسیارێتی ئه‌و ئۆپراسیۆنانه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه.

ماڵپه‌ڕی ئه‌لمانیتۆر لەوبارەوە نووسی: له‌م جۆره ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییانه، ته‌قینه‌وه‌ی ناوه‌ندی گه‌شتیاری له قه‌راخی ده‌ریای ئێژه له ساڵی 2005 بوو که کوژرانی 5 که‌س و برینداربوونی 14 که‌سی دیکه‌ی به‌دواوه بوو. 17ی فێبریڤێری 2016 ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی له ناوچه‌یه‌کی هه‌ستیار له ئه‌نقه‌ره کوژرانی 29 که‌سی به‌دواوه بوو. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌وڵیان دا ئه‌م کارانه بخه‌نه ئه‌ستۆی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (YPG)ی سه‌ر به پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی کوردی سووریا به‌ڵام سێ ڕۆژ دواتر گرووپی تهیرێن ئازادیا کوردستان به‌رپرسیارێتی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرت.

ئه‌گه‌رچی به شێوه‌ی گشتی TAK و په‌که‌که جیا له یه‌کتر له به‌رچاو ناگیردرێن به‌ڵام هه‌ندێ که‌س پێیانوایه که ئه‌م گرووپه ڕێکخراوێکی جیای کوردییه. TAK خۆی له ماڵپه‌ڕه‌که‌یدا به‌م شێوه‌یه ناساندووه: "ئێمه بۆ ماوه‌یه‌ک له ناو په‌که‌که بووین و له‌گه‌ڵ یه‌کتر له دژی دوژمن شه‌ڕمان ده‌کرد. ئێمه به‌م ده‌ره‌نجامه گه‌یشتین که ڕه‌وشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کۆنگره‌ی خه‌ڵکی کوردستان (کنگرا گل) ولقی سه‌ربازی په‌که‌که (HPG) که گرینگایه‌تی به پرسه سیاسییه‌کان ده‌دات، زۆر لاوازه هه‌ر بۆیه ئێمه ئه‌و ڕێکخراوه‌مان به‌جێهێشت و TAKمان دامه‌زراند."

یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که ماوه‌یه‌کی زۆر له ناو هێزه‌کانی په‌که‌که‌دا بوو و به نازناوی "زانیار" خۆی ناساندووه، به ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاند: به دوای ده‌ستگیرکردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری په‌که‌که له ساڵی 1999، ئه‌و گرووپه له‌گه‌ڵ هاتنی هه‌ندێ که‌س له ناو شاره‌کانی تورکیا به‌ره‌وڕوو بووه‌وه. له کاتێکدا په‌که‌که له ساڵی 2000 زانی که ئۆپراسیۆنه‌کانی ئه‌و گرووپه له ناو گونده‌کاندا ده‌ره‌نجامێکی به‌دواوه نابێت، ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی له ناو شاره‌کان ئه‌نجام دا. زۆربه‌ی هێزه نوێیه‌کان بنه‌مای ئایدیۆلۆژیای سه‌ربازی و مه‌شقپێکردنی ته‌کنیکی فێر بوون. ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی ئه‌وانیان بۆ شار و زێده‌کانی خۆیان نارده‌وه و به‌وان فه‌رمانیان دا په‌یوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ ڕێکخراوی په‌که‌که بپچڕن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که نه‌بێت، به‌ڵام ئازادی ئه‌نجامدانی ئه‌رکێکی زیاتر به‌وان درا.

به وته‌ی زانیار، هێزه‌کانی TAK به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ چالاکی ده‌که‌ن و هیچ په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ گرووپه‌کانی دیکه‌دا نییه. به‌وان ڕاگه‌یێندرا بۆ سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه، ژیانی هاوسه‌رگیری پێک‌بێنن و پیشه‌ی خۆیانیان ببێت.

ئه‌لمانیتۆر ده‌نووسێت: له سه‌ره‌تادا 150 که‌س له‌و هێزانه ڕه‌وانه‌ی شاره‌کان کران. هه‌رچه‌ند ژماره‌یه‌کی زۆر له‌وان ده‌ستگیر کران به‌ڵام ژماره‌یه‌کی به‌رچاو سه‌رکه‌وتن و ده‌ستیان دا به ئه‌ندام وه‌رگرتن له نێوان خه‌ڵکدا. به وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌که‌که، گرووپی تهیرێن ئازادیا کوردستان له موراد قه‌ره‌یلان، فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی HPG فه‌رمان وه‌رناگرێت و سه‌ربه‌خۆیه.

حسێن تۆرهال که چه‌ندین ساڵی به‌رده‌وام له ناو ڕێکخراوی په‌که‌که چالاکی بوو و له کاتێکدا که ئه‌و گرووپه له لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌کان دانرا به ئه‌لمانیتۆری ڕاگه‌یاند: به دوای دانانی ناوی په‌که‌که له لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌کان، ڕێبه‌رانی گرووپ له‌باره‌ی پێویستی دروست کردنی گرووپێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به توندوتیژییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا گفتوگۆیان کرد. ئه‌وان به‌و ده‌ره‌نجامه گه‌یشتن که پێویسته گرووپێکی سه‌ربه‌خۆ پێک‌بێت که شوێنکه‌وته‌ی بیر و ئه‌ندێشه‌ی په‌که‌که بێت به‌ڵام کارێکی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجام بده‌ن.

ناوبراو پێیوایه گرووپی تهیرێن ئازادیا کوردستان ده‌ره‌نجامی ئه‌و بابه‌تانه له ناو په‌که‌که بوو.

ناوبراو ده‌ڵێت: به بۆچوونی من TAK نه په‌که‌که‌یه و نه سه‌ربه‌خۆیه. پێکهاته‌یه‌که که ئایدیۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌ی په‌که‌که‌ی پێوشوێنگری کردووه به‌ڵام جیاواز له‌و پارته کاره‌کانی ئه‌نجام ده‌دات. به واتایه‌کی دیکه ئه‌گه‌ر په‌که‌که کۆتایی هێنان به شه‌ڕه‌کان قبووڵ بکات، ئه‌و گرووپه‌ش ئه‌و شته جێبه‌جێ ده‌کات. به بۆچوونی من TAK ڕێکخراوێک نییه که په‌که‌که ڕێبه‌ری ئه‌و پارته‌ی به‌ده‌سته‌وه بێت.

- - , .

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: دوشنبه 17 اسفند 1394 ساعت: 16:33

صفحه بندی