بە پێی هەواڵی کوردپرێس وەزیری ڕێگا و شارسازی لە ئاهەنگی کردنەوەی سیمبۆلیکی گەڵاڵەکان لە شاڕێگای ورمێ- مەهاباد- نەقەدە دەریبڕی: وەبەرهێنانی ئەم پرۆژەیە وێڕای گەشە و بڵاوەی تۆڕی شاڕێگاکانی پارێزگا دەبێتە هۆکاری بەرز بوونەوەی ئاستی بێوەیی و هێمنایەتی گواستنەوەکان.
عەباس ئاخوندی ڕاپۆرتێکی لە سەفەری دوو ڕۆژەی خۆی بۆ پارێزگا ئاراستە کرد و ئاشکراشی کرد: بەختەوەرانە چەندین گەڵاڵەی باشی هێڵی ئاسن، جادەیی و ئاسمانی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا خەریکی جێبەجێ بوونن.
ناوبراو وتی دەوڵەت پشتی بەستووە بۆ وەدیهێنانی ئاواتی کۆنی خەڵکی ورمێ سەبارەت بە هێڵی ئاسن و ڕایگەیاند: سەدا ٦٠ی ژێرسازی هێڵی ئاسنی نێوان نەقەدە و ورمێ جێبەجێ کراوە.
هەروەها درێژەی دا: ڕەیلی پێویست بۆ ڕێگاکەش دابین کراوە و لە مانگی خەرمانان ڕادەستی کارگە دەکرێت.
وەزیری ڕێگا و شارسازی شاڕێگای ورمێ- مەهاباد- میاندواوی وەکوو گەڵاڵەیەکی گرینگ هێنایە هەژمار و زیادی کرد: بۆ تەواو کردنی ئەم پرۆژە کۆنە هەموو هەوڵی خۆمان خستۆتە کار.
عەباس ئاخوندی دەریخست: سەرەڕای تەنگانەی دارایی کارگەکانی ئاوەدانکاریمان چالاک و زیندوو ڕاگرتووە.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگا و شارسازی ئازەربایجانی ڕۆژئاواش لەم ڕێوڕەسمەدا کە پارێزگار، نوێنەرانی خەڵکی پارێزگا لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و بەرپرسانی شاری مەهاباد بەشداری بوون، لە وتەگەلێکدا وێڕای سپاس لە هاوڕێیەتی بەرپرسان و نوێنەرانی مەجلیس و هەروەها بەڵێندەران ئاشکرای کرد: بە بەشداری وەزیری ڕێگا و شارسازی پرۆژەگەلێکی جۆراوجۆر بە گوژمەی ٧٥٣ ملیارد ڕیاڵ گەیشتنە وەبەرهێنان.
داریووش نەسر زیادی کرد: بە ئاوڕ دانەوە لە کرانەوەی ٣٠ کیلۆمەتر شاڕێگا و ڕێگای سەرەکی، پێشبینی ئەوە دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا ٣٠ کیلۆمەتر لە شاڕێگای ورمێ- مەهاباد- میاندواو بگاتە وەبەرهێنان.
کۆدی بابهت: 61495 | بهروار: ۱۳۹۵/۵/۳۰ | کاتژمێر: 1 : 10
برچسب:
نویسنده: استخدام کار