خرید بک لینک

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌سعوود بارزانی، فه‌رمانده‌ی گه‌شتیی هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان سه‌باره‌ت به ڕه‌چاونه‌کرانی مافی شارۆمه‌ندانی دانیشتووی ئه‌و ناوچانه که له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه له‌ژێر ده‌ستی داعش ئازاد ده‌کرێن، فه‌رمانێکی 7 خاڵی ده‌رکرد.

ده‌قی ئه‌و 7 خاڵه‌ی که مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ئاماژه‌ی پێ کردووه، له خواره‌وه شرۆڤه ده‌کرێت:

1-جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه له‌سه‌ر ڕه‌چاوکردنی ناوه‌رۆکی بروسکه‌مان ژماره 120 له ڕێکه‌وتی 21/8/2014 که ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کراوه، سه‌باره‌ت به پاراستنی ڕه‌وشتی به‌رزی پێشمه‌رگه و گه‌لی کوردستان له‌کاتی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش و پێشڕه‌وییه‌کاندا و پاراستنی خه‌ڵکی سڤیل و ژیانیان و مامه‌ڵه‌کردنی شیاو له‌گه‌ڵیاندا له ده‌ڤه‌ره ڕزگارکراوه‌کان.

2-به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکی سڤیل بپارێزێت و ڕێگه نه‌درێت ده‌ستدرێژی بکرێته‌سه‌ر ماڵ و موڵک و خانووبه‌ره‌ی خه‌ڵکی سڤیل و خانوو و گونده‌کان بپارێزێت له کاتی ئازادکردنی هه‌ر ده‌ڤه‌رێک له‌ژێر ده‌ستی ڕێکخراوه‌ی تیرۆریستیی داعش.

3-هیچ هاووڵاتییه‌ک ده‌ستگیر نابێت به‌بێ به‌ڵگه و ڕێکاری یاسایی و له کاتی ده‌ستگیرکردنی هه‌ر که‌سێک پێویسته له‌کاتی یاسایی خۆیدا دۆسیه‌که‌ی یه‌کلایی بکرێته‌وه به ڕێگه‌ی دادگا و به شێوه‌یه‌کی یاسایی.

4-هیچ هاووڵاتییه‌ک له‌شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆی له ده‌ڤه‌ره ڕزگارکراوه‌کانی ژێر ده‌ستی ڕێکخراوه‌ی ترۆریستیی داعش نه‌گوازرێته‌وه بۆ شوێنێکی تر به‌بێ هۆکاری یاسایی یان سه‌ربازی.

5-هاتووچۆی گشت هاووڵاتییان له هه‌ر شوێنێک ئازاده له چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌کانی ئاسایش و سه‌ربازیی هه‌رێم و هیچ ڕێگه‌گرتنێک نییه له هاتووچۆی هاووڵاتیان، جگه له شوێنی هێڵه‌کانی ته‌ماسی سه‌ربازی.

6-ڕه‌چاوکردنی بنه‌ماکانی مافی مرۆڤ و یاسا مرۆییه‌کان له‌کاتی هه‌ڵسوکه‌وت کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و هاووڵاتییان له هێڵه‌کانی به‌رگری و له‌کاتی شه‌ڕدا.

7-هه‌ر که‌سێک یان لایه‌نێک سه‌رپێچی ئه‌م خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه بکات، لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام ده‌درێت.

هه‌ر له‌م حاڵه‌دا، وه‌ستا ڕه‌سووڵ له فه‌رمانده‌کانی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له میحوه‌ری چواری شه‌ڕی باشووری که‌رکووک، له‌م باره‌وه‌دا له گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ڕادیۆی نه‌وا، ڕایگه‌یاند که هه‌ندێک له هێزه‌کان که وه‌کوو هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به ئه‌ژمار نایه‌ن، له نێوان شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعشدا خۆیان به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ناساندووه و ده‌ستیان داوه‌ته چه‌ن کارێک که له‌گه‌ڵ ڕه‌وت و یاسای پێشمه‌رگه‌کان یه‌ک ناخوێننه‌وه.

ناوبراو به‌بێ ئه‌وه‌ی که ئاماژه‌یه‌ک به‌م هێزانه بدات، ڕایگه‌یاند که هێزه‌کانی پێشمه‌رگه به کرده‌وه‌کانی ئه‌م گرووپانه تۆمه‌تبار ده‌کرێن، له‌کاتێکدا که هیچ کام له‌و ئاکار و ڕه‌وشتانه له‌لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ئه‌نجام نه‌دراون.

وه‌ستا ڕه‌سووڵ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که کرده‌وه‌ی ئه‌م هێزانه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی سنووردار بووه و به ده‌گمه‌ن ڕوویان داوه.

به‌پێی وته‌ی ئه‌م فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، خه‌سار و زیانێک که له کاتی شه‌ڕه‌کان به ماڵی گونده ئازادکراوه‌کان ده‌گه‌ن، زۆرته به‌هۆی بۆردومانی هاوپه‌یمانان و هه‌روه‌ها بۆمبڕێژکردنهوهکانی داعش له ماڵه‌کانی نێو گونده‌کانه و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه هیچ ڕۆڵێکیان له‌م کاره‌دا نه‌گێڕاوه.

کۆدی بابه‌ت: 61529 | بهروار: ۱۳۹۵/۵/۳۰ | کاتژمێر: 11 : 37

برچسب: نویسنده: استخدام کار تاريخ: شنبه 30 مرداد 1395 ساعت: 15:34

صفحه بندی